هه‌په‌گه:٨ سه‌ربازی تورك سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا
له ٦ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا و چه‌كێكی بۆمبهاوێژ له‌ناوبرا.
له ٦ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا و چه‌كێكی بۆمبهاوێژ له‌ناوبرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "له ٦ چالاكی هێزه‌كانماندا ٨ داگیركه‌ر كه یه‌كیان پله‌داره سزادراون، سه‌نگه‌رێك و چه‌كێكی بۆمبهاوێژ روخێنراوه. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٨ جار به بۆمبی قهدهغهكراوو چه‌كی كیمیایی، ٦٥ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا و تانك بۆردومان كردووه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٣ی ئه‌یلولدا سه‌رله‌به‌یانی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگری سه‌ربه گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدایاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٣ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:٠٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدایاندا و داگیركه‌رێك سزادرا. هاوكات به چه‌كی قورسیش له داگیركه‌رانی تر درا.
له ٢٣ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٣:٠٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی سه‌ر به چهمچۆیاندا و داگیركه‌رێكیان سزادا.
له ٢٣ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ١٣:٠٠ هێزه‌كانمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌یان خسته بۆسه‌وه كه ده‌یانویست بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید باهۆز له چه‌مچۆ. له‌و چالاكیهدا لانیكه‌م دوو داگیركه‌ر سزادران كه یه‌كیان پله‌دار بوو.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ٢٢ی ئه‌یلول تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان له شاخی شه‌هید مونزوری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی مامڕه‌شۆ داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و كاتژمێر ١٣:٠٠ به چالاكی گه‌ریلایی هه‌ماهه‌نگ له داگیركه‌رانیاندا. قۆڵی یه‌كه‌می چالاكیه‌كه به چه‌كی قورس له ٢ سه‌نگه‌ر و كافتریایه‌كی دا. له‌وێ سه‌نگه‌رێكی بۆمبهاوێژ و چه‌كێكی بۆمبهاوێژ له‌ناو بران و ٢ داگیركه‌ریش سزادران. قۆڵی دووه‌می چالاكیهكهش به چه‌كی قورس و سوك له داگیركه‌ران و سهنگهرهكانیاندان.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٢٣ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٩:٤٠ هێزه‌كانمان داگیركه‌رانیان له ده‌شتاییه‌كانی گوندی شاپانێی خواركورك خسته ژێر چاودێرییه‌وه و دواتر به سابوتاژ له‌وانیاندا. له‌و چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی:
له ٢٣ی ئه‌یلولدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٢٣ی ئه‌یلولدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر و شه‌هید فه‌لات له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی شه‌هید عادلی سه‌ر به چه‌مچۆ ٦ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر
له ٢٣ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، كوڕه‌ژارۆ، ساجا، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كاركه‌ر، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٦٥ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردمان كران.
له ٢٣ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و چه‌مچۆ به ده‌یان جار به كاتیوشا و تانك بۆردومان كران.
له ٢٣ی ئه‌یلول به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید فه‌داكار، شاخی جودی و شاخی ئامێدی فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه.
له ٢٣ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر به حه‌فاره و ئامێری روخاندن هه‌وڵیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر بڕوخێنێت.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی په‌ده‌كه له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان:
كاره‌كانی هێزه‌كانی په‌ده‌كه بۆ دروستكردنی رێگه و سه‌نگه‌ر بۆ سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانی سێدار و گۆڕه‌پانی كۆماندۆی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له مه‌تینا له ٢٧ی ئابه‌وه تائێستا بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه.
له ٢٠ و ٢٢ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕمان له شه‌هید پڵنگی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری له مه‌تینا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێكرا".
هـ . ب