ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به بۆنه‌ی ساڵیادی ٤٠ هه‌مینی شه‌هیدبوونی كه‌مال پیره‌وه ئه‌وی به بیرهێنایه‌وه و رایگه‌یاند، كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ندین چالاكیان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"له ٤٠ هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئه‌ودا كه یه‌كێك له یه‌كه‌م هاوڕێكانی رێبه‌ر ئاپۆ و یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، یه‌ك له فه‌رمانده سه‌ره‌تاییه‌كانی سوپای ئێمه‌ی گه‌ریلا و پێشه‌نگی ئینتهرناسیۆناڵیسته، كه شێوه‌ی به‌رخودانی پارتیمان په‌كه‌كه‌ی دیاری كردووه، كه‌مال پیر به رێزه‌وه به بیری ده‌هێنینه‌وه. هاوڕێ كه‌مال پیر دروشمی ‘ئه‌وه‌نده‌ی كه له پێناویدا بمرین، ئه‌وینداری ژیانین‘ بۆ ئێمه به‌جێهێشتووه رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی به به‌رخودان كردووه‌ته‌وه. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان رێگای شكۆدار كه هاوڕێیانی پێشه‌نگمان به شه‌هیدبوونی خۆیان كردووه‌ته‌وه ٤٠ ساڵه درێژه پێده‌ده‌ن، له خه‌ونی دامه‌زراندنی سوپای گه‌ریلای هاوڕێ كه‌مال پیر و به‌دیهێنانی ئامانجه به‌رزه‌كانی، سه‌ربه‌زه. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵیادی ٤٠ هه‌مینی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ كه‌مال پیر له چالاكییه به‌هێزه‌كانیاندا، جارێكی تر ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه شێوه‌ی به‌رخودان كه‌مال پیر هه‌نگاو به هه‌نگاو ئافراندویه‌تی.
له ١٣ چالاكی هێزه‌كانمان دا ١٠ داگیركه‌ر كه یه‌كیان پله‌داره و كۆنترایه‌ك سزادراون، داگیركه‌رێكیش برینداربووه. له هه‌مان كاتدا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی، سیستمێكی كامێرای حه‌راری له‌ناوبراون. سوپای توركی داگیركه‌ر ٣ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی و گازی ژه‌هراوی، ٤٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٣ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و به ده‌یان جاریش به چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كردووه. له هه‌مان كاتدا داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا سه‌نگه‌ر و تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به حه‌فاره و شۆفڵ بڕوخێنن.
چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
١.له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٦ی ئه‌یلوڵ كاتژمێر ٠٨:٢٠ كاتێك داگیركه‌ران به ده‌وره‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید خورسی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا كۆبوونه‌وه، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا. له‌م چالاكیهدا یه‌كێكیان نیشان شكێن، ٢ داگیركه‌ر سزادران، له سیستمی كامێرای حهراریش درا و له‌ناوبرا.
له ٦ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٠:٣٠ كاتێك داگیركه‌ران ده‌یانویست به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی سه‌ر به چه‌مچۆ بچن، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا. له هه‌مان كاتدا به تاكتیكی سابوتاژیش له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانه‌كه درا.
له ٦ی ئه‌یلول كاتژمێر ١١:٠٠ و ١١:٣٠ به تاكتیكی سابوتاژ ٢ جار له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ درا.
له ٦ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٦:٣٠ كاتێك داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر كه‌وتنه جوڵه‌وه تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێری و به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له‌م چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٦:٠٠ و ٠٧:٠٠ داگیركه‌ران كاتێك كه ویستیان بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فیداكاری سه‌ر به گۆڕه‌پانی سیدا هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا. دوای لێدانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه. داگیركه‌ران دیسان له كاتژمێر ٠٨:٣٠ دا ویستیان بچنه‌وه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و ئه‌مجاره به تاكتیكی سابوتاژ له‌وان درا و له‌وێ داگیركه‌رێك به ناوی عومه‌ر سزادرا.
٢.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٤ی ئه‌یلول سه‌رله‌به‌یانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی داگیركه‌ران كه له نێوان هه‌رێمه‌كانی گه‌لی ره‌ش و گه‌ردیه له جوڵه‌دابوو، هێزه‌كانمان ئه ئۆتۆمبێله‌یان خسته ژێر چاودێری. له كاتژمێر ٠٨:٠٠ ئه‌و ئۆتۆمبێله به تاكتیكی سابوتاژ به شێوه‌یه‌كی دهستیشانكراوی گورزی لێدرا. له‌و چالاكیهدا ٣ داگیركه‌ر و كۆنترایه‌ك سزادران و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه‌ش تێكشكا.
٣.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٦ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:٠٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له دژی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی چالاكی دزهكردنهناویان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكیهدا كه له مه‌ودای نزیكه‌وه لێیاندرا داگیركه‌رێك سزادرا و داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
له ٦ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ١٨:٠٠ هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا كه ده‌یانویست به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بچن و گورزیان لێوه‌شێنرا. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٦ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٣:٠٠ تیمه گهڕۆكهكامان به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودییان دا و داگیركه‌رێك سزادرا.
٤. هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی و گازی ژه‌هراوی:
له ٦ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم ٣ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی، چه‌كی كیمیایی و گازی ژه‌هراوی بۆردومان كران.
٥. هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر
له ٥ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا ٢ جار له‌لایه‌ن فڕۆكه شهڕكهرهكانهوه بۆردومان كرا.
له ٦ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادل، شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی درۆن سوڕایه‌وه.
له ٦ی ئهیلوڵدا سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا كه سه‌نگه‌ر و تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به حه‌فاره بڕوخێنێت.
له ٦ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی سه‌ر به چه‌مچۆ به ده‌یان جار به چه‌كی قورس بۆردومان كرا.
له ٦ و ٧ی ئه‌یلول گۆرشهپانهكانی به‌رخودانی شه‌هید عادل، ساجا، شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئیچم و شاخی جودی ٤٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران".
هـ . ب