ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، یادی شه‌هید دیار نۆرشینی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "هاوڕێمان دیار له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢١، به‌هۆی هێرشێكی دوژمن بۆسه‌ر هه‌رێمی زاپ شه‌هید بوو".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه:
"كوڕه به‌نرخه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له جۆله‌مێرگ، هاوڕێمان دیار نۆرشین،٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢١ به‌هۆی هێرشێكی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له زاپ شه‌هید بوو.
هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، كه له ساڵی ٢٠٢١ه‌وه بۆسه‌ر هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه. فه‌رمانده شكۆمهندهكهمان، هاوڕی دیار نۆرشین كه له ساته سه‌ره‌تاییه‌كانی هێرشی داگیركاری، گورزی قورسی له دوژمن دا، بووه یه‌كێك له ڕه‌نجده‌رانی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه. هاڕێمان دیار كه به شێواز و تاكتیكی داهێنه‌رانه‌ی یه‌كێك له فه‌رمانده پێشه‌نگه‌كانی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ بوو، به خوڵقاندنی میراتێكی گه‌وره‌ی تێكۆشان و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێویسته جێبه‌جێ بكرێن، چووه ڕیزی نه‌مرانه‌وه.
به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئاڵای شۆڕش، كه هاوڕێ دیار نۆرشین ڕاده‌ستی ئێمه‌ی كرد، بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن. له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا به به‌رپرسیارێتی، شایسته‌ی هه‌موو شه‌هیدانمان بین، به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ونی ئه‌و بۆ كوردستانێكی ئازاد به‌دی ده‌هێنین.
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێمان دیار نۆرشین، گه‌لی وڵاتپارێزمان له كه‌مپی شه‌هید ڕۆسته‌م جودی و هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.
زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێمان دیار نۆرشین به‌مشێوه‌یه‌یه:
ناسناو: دیار نۆرشین
ناو و پاشناو: فەیزی کایا
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: ساریا- شەمسەدین
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / زاپ
ژ.ن