هه‌په‌گه‌: له‌ زاپ و ئاڤاشین ٦ داگیركه‌ر سزادران

له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژه‌ئاستاردا ٦ داگیركه‌ر سزادران و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی چالاكی گه‌ریلاكان راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا باس له‌م بابه‌تانه‌ كراوه‌:

"به‌رخودانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆنی داگیكه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. هێزه‌كانی ئێمه‌ به‌ تیمی گه‌ڕۆكی داهێنه‌ر چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكییانه‌دا ٦ داگیركه‌ر سزادران و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.

له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین

له‌ ٢٨ی نیسان كاتژمێر ١٥:٢٠ داگیركه‌ران ویستیان له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ جێگیرببن. هێزه‌كانمان به‌ نیشانشكێن له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا. له‌و چالاكیه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا، داگیركه‌رێكیش برینداربوو. دای چالاكیه‌كه‌ سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ كاتیوشای به‌ره‌و ناوچه‌كه‌ هه‌ڵدا و سێ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ناوچه‌كه‌ی بۆردومان كرد.

له‌ هه‌رێمی زاپ

له‌ ٢٨ی نیساندا كاتێك داگیركه‌ران ویستیان له‌ شاخی شه‌هید سورخوێنی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی به‌رخودانی چیاڕه‌شه‌وه‌ به‌ره‌و شاخی شه‌هید كورتایه‌وه‌ بچن، كرانه‌ ئامانجی هێزه‌كانمان. له‌ ئه‌نجامی چالاكی هێزه‌كانمان له‌ كاتژمێر ١٠:٣٠ تا ١٤:٠٠ له‌ ناوچه‌كه‌ شه‌ڕێكی دژوار روویدا. هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی سوك و نیشان شكێن له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیه‌دا لانیكه‌م ٣ داگیركه‌ر سزادران. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی چالاكیه‌كه‌ی به‌ كاتیوشا بۆردومان كرد، مردوو و برینداره‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ برده‌ده‌ره‌وه‌.

له‌ ٢٨ی نیساندا داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ كه‌ڤركۆنی سه‌ر به‌ هه‌رێمی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ به‌ تاكتیكی نیشان شكێن گوله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا. هه‌مان رۆژ كاتژمێر ١٢:٠٠ش داگیركه‌ران له‌ هه‌رێمه‌كه‌ كرانه‌ ئامانج و به‌ چه‌كی قورس گوله‌باران كران، ژماره‌ی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی سزادراون و برینداربوون روون نه‌بووه‌ته‌وه‌.

له‌ ٢٨ی نیساندا كاتژمێر ١٨:٤٠ له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی به‌رخودانی سه‌رده‌می وه‌رخه‌لێ، داگیركه‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ به‌ چه‌كی قورس كرانه‌ ئامانج. له‌ ئه‌نجامی لێدانی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان داگیركه‌رێك سزادرا و ١ ی دیكه‌ش برینداربوو.

له‌ ٢٨ی نیساندا كاتژمێر له‌ نێوان ٠٩:٠٠-٢٠:٠٠ سوپای توركی داگیركه‌ر ٥ جار به‌ ته‌قه‌مه‌نی، چه‌كی كیمیایی و ٢ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی سه‌رده‌می كوڕه‌ژارۆی بۆردومان كرد. به‌ شه‌ویش جارێكی تر ناوچه‌كانی به‌رخودانی به‌ هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕ بۆردومان كرد.

له‌ ٢٨ی نیسان كاتژمێر ١٨:٤٥-١٨:٥٠ ناوچه‌كانی شاخی جودی و شاخی بهاری هه‌رێمی زاپ سێ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا. ٢٩ی نیسانكاتژمێر له‌ نێوان ٠٤:٣٠-٠٥:٠٠ ناوچه‌ی شاخی جودی له‌ قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومان كرا.

له‌ ٢٨ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ١٧:٣٠-٢٠:٠٠ گۆڕه‌پانی شاخی جه‌هه‌ننه‌م و چه‌مچۆی هه‌رێمی زاپ ٨ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا. هه‌مان رۆژ هه‌رێمی چه‌مچۆ له‌ قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومان كرا".

هـ . ب