ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه په‌یوه‌ست به شه‌هیدبوونی ٣ گه‌ریلا ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"سوپای توركی داگیركه‌ر كه له ئه‌نجامی تێكۆشانی فیدایی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی زاپ زه‌بری قورسی به‌رده‌وتووه و كۆتاییهاتووه، ئه‌م جاره هه‌وڵ ده‌دات كه به‌ختی خۆی له رۆژئاوای زاپ تاقیبكاته‌وه و هێرشه داگیركارییه‌كانی به‌ره‌و ئه‌و گۆڕه‌پانه فراوان ده‌كات. له ٢٥ی ئایاری رۆژی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر رۆژئاوا زاپ و دواوه، هاوڕێیانمان به شێوه‌یه‌كی گیانبازی خۆڕاگرییان كرد و گورزی قورسیان له دوژمن وه‌شاند. ئه‌و به‌رخودانه‌ی كه به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ده‌ستیپێكرد، هێشتاش به‌رده‌وامه. هاوڕێیانمان دیدار، ئۆزگور و زه‌مانی به یه‌كه‌م فیشه‌ك كه گرتیانه دوژمن كاراكته‌ر و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و به‌رخودانه‌یان دیاریكرد. ئه‌م هاوڕێیانه‌كان كه به شێوازی فیدایی شه‌ڕیان كرد و شه‌هیدبوون، هێنده‌ی ژیانی خۆیان به شه‌ڕی خۆشیان ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تی خۆیان جێبه‌جێ كرد. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئه‌و تێكۆشانه‌ی ئه‌وان راده‌ستی ئێمه‌یان كردووه به شێوه‌یه‌ك كه شایسته‌ی ئه‌وان بێت ده‌یگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن و به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: دیدار هارون
ناو و پاشناو: گوڵستان ئاكگوڵ
شوێنی له‌دایكبوون: ئه‌ڵمانیا
ناوی دایك- باوك: حه‌لیمه- ره‌سوڵ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون:١ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: ئۆزگور مه‌میان
ناو و پاشناو:سه‌رفراز ئاكیوز
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك- باوك:به‌سرا - محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣٠ ئایاری ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: زه‌مانی رۆژهات
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د یاڤوزه‌ل
شوێنی له‌دایكبوون: رحا
ناوی دایك- باوك: ئه‌مینه- فه‌تحی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣٠ ئایاری ٢٠٢٢/ زاپ
هاوڕێیانمان دیدار، ئۆزگور و زه‌مانی به به‌رخودانی گیانبازی له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی دوژمن، گه‌له‌كه‌مانیان به هه‌نگاوێك له ئازادی نزیكتر كرده‌وه. هاوڕێیانمان به ژیانی خۆیان بۆ ئێمه پێشه‌نگ، به شه‌هیدبوونیشیان بۆ ئێمه بوونه فه‌رمانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و په‌ره‌پێدان به تێكۆشان. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه خاوه‌نداری له میراتی تێكۆشانی هاوڕێیانمان بكه‌ین و له‌پێشه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێیانمان، سه‌ره‌خۆی له ته‌واوی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستانیش ده‌كه‌ین".
هـ . ب