هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه له بۆتان شه‌هید بووه
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی گه‌ریلا مۆرده‌م بۆتان دڵبرینی به بیرهێنایه‌وه كه له ئه‌یلولی ٢٠١٧ له بۆتان شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی گه‌ریلا مۆرده‌م بۆتان دڵبرینی به بیرهێنایه‌وه كه له ئه‌یلولی ٢٠١٧ له بۆتان شه‌هید بووه.
راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌م جۆره‌یه:
"رۆڵه‌ی قاره‌مانی خه‌ڵكی بۆتان، جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی و فه‌رمانده‌ی ئازای تێكۆشانمان هاوڕێمان مۆرده‌م بۆتان دڵبرین ٥ ئه‌یلولی ٢٠١٧ له بۆتان شه‌هید بوو. ئێمه رۆڵه‌ی له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا رۆڵه‌ی هه‌ڵكه‌وتووی خه‌ڵكه‌كه‌مان له بۆتان و فه‌رمانده‌ی له‌خۆبوردوو هاوڕێ مۆرده‌م له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه.
زانیاری له سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: مۆرده‌م بۆتان دڵبرین
ناو و پاشناو: عه‌زیز كوتلو
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
دایك- باوك: نه‌سیمه- عه‌بدوڵره‌حمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧/ بۆتان
هاوڕێمان مۆرده‌م له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌ك شێخ له‌دایكبوو. بنه‌ماڵه شێخه‌كه‌ی هه‌وڵیدا كه ئه‌خلاق، ئایین، كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی راست و دروست نوێنه‌رایه‌تی بكات. هه‌ر بۆه‌ی له ناو گه‌لدا ره‌وا و ناڕه‌وای ده‌ستنیشان كرد، هه‌وڵیدا ویژدانی كۆمه‌ڵگا وێنا بكات و به‌رامبه‌ر سته‌م و زه‌بروزه‌نگ بوه‌ستێته‌وه. كاتێك به پێشه‌نگایه‌تی ئاپۆییه‌كان تێكۆشانی ئازادی كوردستان ده‌ستیپێكرد، ئه‌و بنه‌ماڵه هێژایه‌مان گه‌وهه‌ری پاك و خاوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناو ئاپۆییه‌كاندا دۆزیه‌وه، خۆی لێنزیك كرده‌وه و دواتریش په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی وڵاتپارێزی له‌گه‌ڵدا به‌ست. رێزی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی بۆ هه‌موو ئایینه‌كان و پیرۆزییه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگاكان هه‌یه، هه‌روه‌ها تێكۆشانه‌كه‌شی بۆ ژیانێكی سۆسیالیستییه له ناو كۆمه‌ڵگایه‌تی دیموكراتیك، ئازادی پیرۆزییه‌كاندا بینی و زیاتر خۆی لێنزیك كردنه‌وه.
له‌پێشه‌وه و به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به نرخ و وڵاتپارێزی شێخ كه بنه‌ماڵه هه‌ڤاڵ مۆرده‌من، هه‌روه‌ها سه‌رخۆشیش له گه‌لی بۆتان و هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".
هـ . ب