هه‌په‌گه‌: سوپای تورك دوو جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشی كرده‌ سه‌ر زاپ

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر، ٢ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشی بۆسه‌ر زاپ ئه‌نجامدا. به‌ جۆرێك ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بۆردومانه‌كه‌ له‌و گۆڕه‌پانانه‌شی چه‌ندین كیلۆمه‌تر له‌ هێرشه‌كه‌وه‌ دور بوون، بیسترا.

 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ ئاسمان و زه‌مینه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌رده‌وامه‌. هاوكات له‌لایه‌كه‌وه‌ به‌ فرۆكه‌ی شه‌ڕ، مووشه‌كی زه‌وی به‌ زه‌وی، تانك و كاتیۆشا، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆدانمان بۆردومان ده‌كرێن و به‌ حه‌فاره‌ش هه‌وڵی تێكدانیان ده‌درێت".

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ڕۆژی ١١ و ١٣ی ته‌مووز سوپای توركی داگیركه‌ر، له‌ ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای زاپ به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی، كه‌ به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌یه‌، هێرشی ئه‌نجامدا. به‌ جۆرێك ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بۆردومانه‌كه‌ له‌و گۆڕه‌پانانه‌شی چه‌ندین كیلۆمه‌تر له‌ هێرشه‌كه‌وه‌ دوربوون، بیسترا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ئه‌م زانیارییانه‌ خراوه‌ته‌ڕوو:

هه‌رێمی خواكورك:

١١ی تەمووز، له‌ شاخی شه‌هید قاره‌مان، داگیرکەران دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا  کرد. کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک بە چەکی قورس له‌و داگیركه‌رانه‌ درا كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بوون.

١٤ی ته‌مووز،  کاتژمێر ٠٨:٠٠ به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیرکەرانی سەر شاخی شەهید ئاخین درا. ئەم چالاکییە لەلایەن تیمە گه‌رۆكه‌كانی یه‌ژاستارمان ئه‌نجامدرا.

هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی:

١١ی تەمووز، کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ، جارێک سه‌نگه‌ره‌كانمان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.

١٣ی تەمووز، کاتژمێر ١٠:١٢ لە هه‌رێمی ڕۆژئاوی زاپ، سه‌نگه‌ره‌كانمان لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای توركی داگیرکەر،

١١،١٢ و ١٣ی تەمووز، سوپای توركی داگیرکەر له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له‌ زاپ و گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئێف ئێم له‌ هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی رۆژئاوای زاپ، هێرشی کردە سەر سه‌نگه‌ره‌كانمان، هەوڵیاندا تونێله‌كان بڕوخێنن.

١٢ی تەمووز، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک له‌ گۆڕه‌پانی شاخی به‌هار له‌ هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، داگیرکەران له‌ زه‌وییه‌و مووشەکێکیان هه‌ڵدا و سه‌نگه‌ره‌كه‌ بۆردومان کرا.

١١، ١٢ و ١٣ی تەمووز، ٥ جار هه‌رێمی ڕۆژئاوای زاپ، جارێك گۆڕه‌پانی شاخی زه‌نگلی سه‌ر به‌ گاره‌، ٥ جار گۆڕه‌پانه‌كانی بەرخۆدانی گۆلكا و شاخی هەکاریی سه‌ر به‌ مەتینا، به‌گشتی ١١ جار به‌ فرۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان کران.

١١، ١٢ و ١٣ی تەمووز، گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا له‌ زاپ و هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ وگۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری له‌ مەتینا و گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی شەهید حه‌قی و شاخی شەهید کامه‌رانی سه‌ر به‌ خواكورك، ٤٦٢ جار بە كاتیۆشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کراون.

ژ.ن