هه‌په‌گه: تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان دوو داگیركه‌ریان سزادا
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له هه‌رێمی زاپ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گه‌ریلا دوو داگیركه‌ریان سزاداوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له هه‌رێمی زاپ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گه‌ریلا دوو داگیركه‌ریان سزاداوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، "له چالاكی هێزه‌كانماندا دوو داگیركه‌ر سزادران، سیستمێكی كامێرا و مینێك له‌ناوبران. سوپای توركی داگیركه‌ر ٣٢ جار گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد. له هه‌مان كاتدا سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به حه‌فاره و شۆفڵ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر و ئه‌شكه‌وتی برینداران بڕوخێنێت.
چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌م جۆره‌یه:
١.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٢ی ئه‌لول كاتژمێر ١٧:٢٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادل به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیه‌دا دوو داگیركه‌ر سزادران.
٢.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ١٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٠:٠٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان سیستمێكی كامێرا كه سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی مینی پێوه لكاندبوو، ده‌ستنیشانیانكرد. هێزه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ سیستمی كامێرا و مینه‌كه‌یان له‌ناو برد.
٣. هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ١٢ی ئه‌یلولدا سه‌نگه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٦ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
٤. هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر
له ١٢ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادل و سیدا ٢٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٢ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مشه‌ریتك، شكه‌فتیان و چه‌مرۆبۆتكی گاره ٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. به هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ئاگر له گۆڕه‌پانه‌كه به‌ربوو و ئاگره‌كه تائێستاش به‌رده‌وامه.
له ١٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٣:٠٠ فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان به ئه‌نقه‌ست له رانه مه‌ڕی گوندی یه‌كماڵی مه‌تینایاندا. له‌و بۆردومانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاژه‌ڵانی گوندنشینان له‌ناوچوون.
له ١٢ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، چه‌مچۆ و سیدا به كاتیوشا و چه‌كی قورس به ده‌یان جار بۆردومان كران.
له ١٢ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به حه‌فاره و شۆفڵ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و تونێله‌كان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كاركه‌ر و ئه‌شكه‌وتی برینداران بڕوخێنێت.
له ١٢ی ئه‌یلولدا درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی سوڕانه‌وه".
هـ . ب