ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئاسایشی ئاستبەرزی وان ڕووی لە زیادبوونە و سەیفەدین دەمهات زیندانیی نەخۆش لە پەیوەندیی هەفتانەی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەیدا باسی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بۆ کردن.
نازانین هەڤاڵانمان بۆ کوێ براون
سەیفەدین دەمهات لە ١٢ی ئەیلولدا پەیوەندیی بە خێزانەکەیەوە کرد و وتی: "شەو و ڕۆژ لەسەر قاوشەکان و لە ناو قاوشەکاندا دەگەڕێن و پشکنین ئەنجام دەدەن. کەسانێک بە جلی مەدەنی و کەسانێکیش بە یونیفۆرمەوە هەموو کاتژمێرێک هەڵدەکوتنە سەر قاوشەکان. بەهۆی ئەو هەڵکوتانانەوە مافی ژیانمان بۆ نەماوەتەوە، چیتر ناتوانین نانیش بخۆین. لە کاتی هەڵکوتانەکاندا هەموو شوێنەکان دەشێونن. دۆخمان زۆر خراپە. لە کاتی هەڵکوتانە سەر قاوشەکەماندا لە شەوێکدا هەڤاڵێکی ئێمەیان برد. ئێمە نازانین هەڤاڵەکەمان بۆ کوێ براوە. ئێستا ناتوانین هەواڵی هەڤاڵەکەمان بزانین".
شێنگول مارتی برای سەیفەدین دەمهات لەوبارەیەوە وتی، نیگەرانن بۆ ژیانی سەیفەدین دەمهاتی برای و زیندانیانی تر و داواشی لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئیهەدە و کۆمەڵەی پارێزەرانی وان کرد، کە شاندێکیان سەردانی زیندانەکە بکات.
ژ.ت