هەپەگە: ١٥ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک روخێنرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ١٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٨ی دیکەش برینداربوون. هەروەها سەنگەرێکیش روخێنرا. لەشەڕدا ٣ گەریلا شەهید بوون.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ١٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٨ی دیکەش برینداربوون. هەروەها سەنگەرێکیش روخێنرا. لەشەڕدا ٣ گەریلا شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە راگەیەندراوی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی کۆلۆنیالیست بەرخودانی مێژوویی درێژە پێدەدەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست کە لەبەرامبەر ئیرادەی بەهێزی ئاپۆیی لە گۆڕەپانەکانی بەرخودان ناتوانێت ئەنجام بەدەستبهێنێت، بە بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی درێژە بە تاوانەکانی شەڕ دەدات و دۆخی چەقین و بە بنبەست گەیشتووی خۆی لە بەرامبەر گەریلاکانمان پەردەپۆش دەکات، دەیەوێت بە پرۆپاگەندەی درۆ ئەنجام بەدەستبهێنێت. سەرەڕای ئەو شێوازانەی شەڕی چەپەڵیش رێپێوانی ئازادیی گەریلاکانمان بە ئیرادە و بڕواوە بە پێداگرییەوە بەردەوامە.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ١٥ داگیرکەر سزادران و ٨ی دیکەش برینداربوون. هاوکات سەنگەرێکیش رووخێنرا.
سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ١١ جار بە بۆمبی قەدەغە، ٣ جاریش بە چەکی کیمیایی و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا:
'لە ٢٧ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری تیمە گەڕۆکەکانمان شوێن گروپێک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی شەهید پڵنگ کەوتن. هێزەکانمان گروپەکەی داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە و لە نزیکەوە بە چەکی سوک لێیاندان. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کە بە گیانی هێرشبەری بەهێز و رێبازی دەوڵەمەندی گەریلا ئەنجامدرا ١٢ داگیرکەر سزادران و ٨ ی دیکەش برینداربوون.
لە ئەنجامی شەڕ و هێرشی ئاسمانیدا هاوڕێیانمان سیپان، جەسور و رۆژگر کە بەبێ ترس چوونە سەر دوژمن و گورزی یەکەمیان لێدان، تا کۆتا هەناسەیان بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.
زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان رۆژگر دواتر بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: سیپان قەرەقۆچان
ناو و پاشناو: خالید تەمێ
شوێنی لەدایکبوون:تربەسپی
ناوی دایک- باوک: شەمسە- عەبدولقانع
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ناسناو: جەسور رۆبۆسکی
ناو و پاشناو: ئادەم ئەنجو
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: مەهدیە- ماحید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان سیپان و جەسور و هەروەها سەرەخۆشیش لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
' ٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەران لە گۆڕەپانەکەیاندا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
'٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
'٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهان، تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
'٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید دەروێش، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا، لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێکیش روخێندرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
'٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر لە نێوان ١٠:٠٠- ١٤:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار ٤ جار، لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆش سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبون جارێک بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
'٨ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٣ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
'٩ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، ساجا، شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب