ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لەبارەی هێرشە داگیرکاریەکان و چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەندراوەکە بەمجۆرەیە:
"هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی، گورزیان له سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شاند و چالاكی كاریگه‌ریان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان كه به گیانی فیدایی ئاپۆیی و تاكتیكی داهێنه‌رانه‌ی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ چالاكیان ئه‌نجامدا، ٢ داگیركه‌ریان سزا دا و دوو سیستمی كامێرای چاودێرییان تێك‌شكاند، ڕێگه‌یان به داگیركه‌ران نه‌دا پێشڕه‌وی بكه‌ن و له گۆڕه‌پانه‌كه جێگیر بن. ئه‌مجاره هێزه‌كانی په‌ده‌كه له خواكورك له‌گه‌ڵ سوپای توركی داگیركه‌ر له جموجۆڵدا بوون و به‌شداریان لە ئۆپهراسیۆنەکەی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا كرد.
زانیاری ورد له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان و هێرشه‌كانی سوپای تورك به‌مجۆره‌یه:
له هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆئاوای زاپ:
٢٢ی تەمووز، کاتژمێر ٠٥:٢٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، سیستمێکی کامێرای چاودێری بە نیشانشكێنی تێكشكێنرا. لە هەمان کاتدا به چه‌كی قورس گورز له سه‌نگه‌ره‌كانی داگیرکەران له گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم درا.
٢٢ی تەمووز، کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولهك، تیمە گەڕۆکەکانمان لە یەژاستار لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیربن، چالاكییه‌كی نیشانشێكنیان ئه‌نجامدا و داگیركه‌رێكیان سزا دا.
٢٢ی تەموز، کاتژمێر ٠٩:٢٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، گورزیان له داگیرکەران وه‌شاند.
٢٢ی تەموز، کاتژمێر ١٢:٢٠ له دژی داگیركه‌ران كه هه‌وڵیان ده‌دا له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی جێگیربن، تیمە گه‌ڕۆكه‌كانمان له یه‌ژاستار چالاكییه‌كی نیشانشكێنیان ئەنجامدا و داگیركه‌رێكیان سزا دا. لە هەمان کاتدا سیستمێکی کامێرای چاودێری داگیرکەران بە نیشانشكێنی تێكشكێنرا.
٢٢ی تەمووز، له کاتژمێر ٢:٤٠ خولەکدا، به چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وه‌شێنرا، کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیر ببن.
٢٢ی تەمووز، لە نێوان کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک گورز له داگیرکەران وه‌شێنرا و جموجۆڵی داگیرکەرانیان ڕاگرت.
٢٣ی تەمووز، کاتژمێر ٠٠:٤٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە ھێلیکۆپتەرەكی سکۆرسکی ھاتنەدەست، کە هەوڵی دانانی هێزەکانی لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی ده‌دا. دوای ئه‌وه‌ی تیمە گەڕۆکەکانمان لێی هاتنه‌ده‌ست، هێلیکۆپتەرەکە بەبێ جێگیرکردنی هێزەکان ناوچەکەی بەجێهێشت.
هه‌رێمی خواکورک:
٢٢ی تهمووز، کاتژمێر ٢١:٠٠ی ، لە دژی داگیرکەران، کە هەوڵیاندا لە شاخی لێلکان جێگیر ببن چالاکی ئەنجامدرا و به چه‌كی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. دوای ئەم چالاکییە سەربازانی توركی داگیرکەر و هێزەکانی پەدەکە پێکەوە ئۆپەراسیۆنێکیان له‌و ناوچه‌یه دەستپێکرد.
هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
٢٢ی تەمووز، ١٢ جار هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٢ جار گۆڕه‌پانه‌كانی بەرخۆدانی گۆلكا و شاخی هەکاری سەر بە مه‌تینا، بە گشتی ١٤ جار بە فڕۆکەی شه‌ڕ بۆردومان كران.
ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی تەمووز، گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٢١ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.
بە دەیان جار هه‌رێمه‌كانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک بە كاتیۆشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
ژ.ن