هەپەگە: ٢ داگیرکەر سزادران و گورز لە هەلێکۆپتەرێک وەشێنرا

هەپەگە رایگەیاند کە لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی داگیرکەران وەشێنرا.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرخۆدن لەدژی هێرشی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامی پێدەدەن و لەناو دۆخێکی قورسدا گەلەکەمان و خاکی پیرۆزی کوردستان دەپارێزن. سوپای داگیرکەر کە تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات، بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هەوڵ دەدات ئەنجام بەدەست بهێنێت. لەگەڵ هەموو هێرشەکانیش گەریلاکانی ئازادی بە ئیرادەیەکی گەورەوە شەڕ دەکەن و بەرخۆدان فراوان دەکەن.

لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٢ داگیرکەر سزادراون، داگیرکەرێک بریندار بوو. لە هەمانکاتدا گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا. سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی ١٢ جار بە تەقەمەنی، بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٣٧ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی و بە دەیان جار بە ئۆبۆس و چەکی قورس بۆردومان کرد. سوپای داگیرکەری تورک هەروەها بە شۆفڵ هەوڵ دەدات سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارگەر هەڵبوەشێنێتەوە.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرش و چالاکیەکان:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٤٥ هەلیکۆپتەرەکان هەوڵیاندا گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا بۆردومان بکەن. تیمەکانی گەڕۆکمان بە بەهێزی دەستوەردانیان کرد و لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا و بە ناچار لە گۆڕەپانی شەڕ دوور کەوتەوە.

٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی چەمجۆ هێزەکانمان بە سابۆتاژ لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا کە ویستیان بێنە سەنگەرەکانی بەرگریەوە لە ناوچەی شەهید سەرخوەبوون. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، هەمان رۆژن داگیرکەران جارێکی دیکە هەوڵیاندا نیوەڕۆ پێشڕەوی بکەن. هێزەکانمان بە جەکی سوک و بۆمبی دەستی چالاکیان ئەنجامدایەوە و داگیرکەرێک سزادرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەش لە جەنگی خابور؛

٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، تیمەکانی گەڕۆکمان بە شێوەی نیشانشکێنی لەداگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک بریندا ربوو.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی، بۆمب و تەقەمەنی؛

٢٤ی ئەیلول سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، گردی جودی و گردی ئامێدی، سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید فەلات و شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا و سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید سەرخوەبوون و شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمجۆ ١٢ جار بە تەقەمەنی، بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی بۆردومانکران. لە هەمانکاتدا داگیرکەران لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید فەلات مادەی پلاستیکیان سوتاند و دوکەڵەکەیان ئاراستەی نێو سەنگەرەکان کرد.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٢٤ی ئەیلول زەویەکانی گوندی شێلازێی مەتینا و گۆڕەپانی چەمجۆ و گردی بەژار ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

٢٤ی ئەیلول گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، کوروژارۆ، ئەشکەوتی برینداران، گردی ئێف ئێم، گردی جودی و گردی ئامێدی، هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید فەداکار لە چەمجو ٣٧ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران.

٢٤ی ئەیلول گۆڕەپانی ەبرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە دەیان جار بە ئۆبۆس و چەکی قورس بۆردومانکران.

٢٤ی ئەیلول لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، گردی جودی و گردی ئێف ئێم، درۆنەکان سوڕانەوە.

سوپای داگیرکەری تورک هەوڵ دەدات سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر بە شۆفڵ هەڵبوەشێنێتەوە.

٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٢٠ گۆڕەپانی بەربزنانی خواکور و هەرێمی هۆرنێ لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە هاوەن و ئۆبۆس بۆردومانکران. بەهۆی بۆردومانەکە تۆپەکان بەر ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیەکانمان کەوتن."

ف.ق