هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران
هەپەگە رایگەیاند کە لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانیاندا ٥ داگیرکەر سزادراون. سوپای داگیرکەری تورک ٦ جار بە چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی هێرشی ئەنجامداوە.
هەپەگە رایگەیاند کە لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانیاندا ٥ داگیرکەر سزادراون. سوپای داگیرکەری تورک ٦ جار بە چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی هێرشی ئەنجامداوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
" رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی زیاتر لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە، سوپای داگیرکەری تورک بەرەو هەڵمەتی داگیرکەریەوە پاڵ پێوە دەنێت و دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت و دوارۆژی مسۆگەر بکات. حسابەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەر دیواری بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەوێت. خولوسی ئاکار و تەیب ئەردۆغان کە نەیانتوانیەوە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و کوردستان ئەنجام بەدەست بهێنن، رێ و رێبازی دڕندانە و تاوانی جەنگی ئەنجام دەدەن، فەرمانیان کرد کە تەرمی سەربازەکانیان بسوتێنن. حسابی ئەم رژێمە فاشیستە کە بۆ دەسەڵات هار بووە و لە مرۆڤایەتی چووەتە دەرەوە، لەبەرئەوەی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا تێکشکاوە، سیناریۆی قێزەون دروست دەکات بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر گەلی کوردی مەدەنی بێتاوان. لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورک لە ١٩ی تشرینی دووەم و ٢٠ی تشرینی دووەمدا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هیچ گەریلایەکمان شەهید نەبووە.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادران.
سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٢ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. لە هەمان کاتدا ٣٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٤٠ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی و بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس هێرشی کرد.
زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
١٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ و ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، تیمەکانمان ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر. لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران.
١٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ و ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، تیمەکانی گەڕۆکمان بە چەکی سووک و قورس دوو جار داگیرکەرانیان کردە ئامانج.
١٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، تیمەکانمان بە شێوەی نیشان شکێنی لە داگیرکەرانیاندا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛
١٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٠٠، لە گۆڕەپانی گردی جودی تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
١٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیەکان ویستیان هێزە داگیرکەرەکان لە گۆڕەپانەکە دانێن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای گورزی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون بکشێنەوە.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی ئەتۆمی؛
١٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی سەنگەرەکانی شەڕی گردی شەهید چەکدار ٢ جار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمجۆ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان و شەهید سەرخوەبوون ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
١٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر لەنێوان ١٤:٠٠ و ١٧:٠٠دا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلاتی دوو جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛
١٩ی تشرینی دووەم لە گارە گۆڕەپانی کانی تالکێ، لە قەندیل گۆڕەپانی گردی شێخناسر، گردی رۆژ، گردی هیوا، گوندی بێپالان، دۆڵی بالایان، گردی زەرگەلێ و گوندی سلێ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە ٣٢ جار بۆردومان کراون.
١٩ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کوروژارۆ، ساجا، گردی ئامێدی و گردی جوودی ٤٠ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کراون.
١٩ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخپدانی سیدا، چەمچجۆ، گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدی بە دەیان جار بە ئۆبۆس و هاوەن و تانک و چەکی قورس بۆردومان کراون.
ف.ق