گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: لە هەموو ڕوویەکەوە سەرکەوتنمان کردووتە ئامانج

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ڕایدەگەیەنن کە لە یادی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا لە هەموو ڕوویەکەوە سەرکەوتنیان کردووتە ئامانج.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار بە بۆنەی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد. گەریلاکانی ئازادی سەرنجیان بۆ گرنگی خەبات لە دژی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و داوای زیادکردنی خەباتیان کرد. هەروەها گەریلاکانی ئازادی ڕایدەگەیەنن کە پەکەکە خەباتێکی مرۆیی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو گەلانی ستەملێکراو دەکات.

یەکێک لەو گەریلایانە بە ناوی "ماسیرۆ شۆڕش" سەرنجی بۆ سەر گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و داوای خەباتی دژی گۆشەگیریی کرد. ماسیرۆ شۆڕش ڕایگەیاند کە خەباتیان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت و هەروەها لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە گوتی: "ئەمساڵ دەچینە ناو ساڵی ٤٥ی دامەزراندنی پەکەکەوە". لەگەڵ شەڕی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدانمان بەردەوامە. بەرخۆدان و خەبات و قارەمانێتی لەم شەڕەدا گەورەترین مۆڕاڵی ئێمەیە. ئەو هەستەی کە ئێمە زۆرترین مۆڕالمان پێدەدات و ئەوەی زۆرترین دڵخۆشیمان پێی دەبەخشێت، ئەوەیە کە ئێمە جێگەی خۆمان لە نێو ریزەکانی گەریلادا گرتووە. پەکەکە بۆ خەباتی گەل دروست بووە، بەم شێوەیە گەشەی کردووە و خەباتی خۆی گەیاندووەتە ئەمڕۆ. پەکەکە تەنیا بۆ گەلی کورد خەبات ناکات، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی و ئازادیخوازان و خۆڕاگرەکان خەبات دەکات. چونکە پەکەکە نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەکات. ئێستا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرخۆدانێکی زۆر پیرۆز هەیە. گەریلا هەرگیز ڕێگەی نەداوە داگیرکارەکان پێشڕەوی بکەن و ڕێگەش نادەین. ئێمە بەو مۆڕاڵەی کە لە هاوڕێیەتی و خەبات و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانەوە بەدەستی دەهێنین، تێکۆشان بەڕێوە دەبەین”.

ماسیرۆ شۆڕش گەریلای هەپەگە، لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە گەنجان کرد بچنە ڕیزی گەریلاوە گوتی: "داوا لە گەنجان دەکەم ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئێمە بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین. تێکۆشان و کاری هەموو لایەک لەم ڕێپێوانەدا هەیە. داوا لە گەنجان دەکەین کە لەم بەرخۆدانە پیرۆزەدا جێگەی خۆیان بکەنەوە."

"ئەم ساڵ دەبێتە ساڵی ئازادی"

سیدار مەخمور گەریلای یەژەئاستار ڕایگەیاند کە وەک فیداییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ، شکاندنی گۆشەگیری لە ئەستۆی ئەواندایە و گوتی: لە ٤٥مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا، ئامانجمانە لە هەموو روویەوە سەربکەوین. سەرکەوتن بەرامبەر دوژمن موڵکی ئێمەیە. پەکەکە بە خوێن و ماندووبوونی شەهیدان گەورە بووە و گەیشتووەتە ئەمڕۆ. پەکەکە لە ٤٥مین ساڵیادی دامەزراندنیدا، لە هەموو کاتێک زیاتر هێز و متمانە دروست دەکات. ئەمساڵ ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد دەبێت. بەڵێنمان ئەوەیە کە سەربکەوین."

گەریلا سیدار مەخمور داوای کرد گەنجان بچنە ڕیزەکانی گەریلاوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەگەر جارێکی لەدایک بوومایە، دووبارە ئەو ژیانەم لە پەکەکەدا هەڵدەبژارد. چونکە پەکەکە شوێنی ژیانی پیرۆز و کەرامەت و قارەمانێتییە.

"پەکەکە سەرچاوەی ئەخلاق و ئومێدە بۆ گەلای ژێردەستە"

چیاکۆ گابار گەریلای هەپەگەش ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "وەک گەریلاکانی هەپەگە تا دوا دڵۆپی خومان بۆ شکاندنی گۆشەگیری شەڕ دەکەین. لە یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەدا پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتی و هەڤاڵە شەهیدەکانمان و هەموو گەلانی ژێردەستە دەکەین. پەکەکە هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ گەلەکەمان مانایەکی زۆر جیاوازی هەیە. پەکەکە لە دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ مایەی مۆڕاڵ و ئومێد بووە، بۆ هەموو مرۆڤە ژێردەستەکان. پەکەکە وەک پارتێکی گەورەی خەبات و ئازادی بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست تێدەکۆشێت”.

"ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان درێژە بە بەرخۆدانی کەمال و خەیری و ساریاکان دەدرێت"

ڤیان ئاڤێستا گەریلای یەژەئاستاریش باس لەوە دەکات کە سەرچاوەى هێز و مۆڕاڵ ڕێبەر ئاپۆیە و دەڵێت: " ئەو هێزەى لە دەستماندایە هێزی ئەو هەڤاڵانەیە کە ئەمڕۆ لە سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەن و ئەو هەڤاڵانەیە کە لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن، ئێمە لەسەر بیر و باوەڕی سەرۆکایەتیمان خەبات دەکەین. تێکۆشان لە ساڵی نوێی پارتەکەماندا گەیشتە لوتکە. پارتەکەمان لە کەمال و خەیری و ساریاکان دەستی پێکرد. ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان درێژە بە بەرخۆدانی کەمال و خەیری و ساریاکان دەدرێت. کەمال پیر بوو بە باز مۆردم، سارا بوو بە شەهید هەڵبەست کۆچەرین. با دوژمن ئەمە لەبیر نەکات؛ ئەو بەرخۆدانەی ئێمە ئەنجامی دەدەین هەرگیز شکست نایەنێت. چونکە ئێمە بە بیر و باوەڕ و ئیرادەمانەوە تێدەکۆشین. ئێمە پەیڕەوی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. لە سەنگەرەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینادا، لە بەرزترین ئاستدا بەرخۆدان هەیە. ئەگەر چەکی کیمیاییش لەدژمان بەکاربهێنرێت، هەرگیز هەرگیز پاشەکشێ ناکەین. پێویستە دوژمن ئەمە باش بزانێت."

ف.ق