لە بانە کۆڵبەرێک بریندار بوو

هێزەکانی ئێران لە هەرێمی سنوری شاری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و کۆڵبەرێک بریندار بوو.

بەپێی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز دوێنێ لە هەرێمە سنوریەکانی شاری بانە، هێزەکانی دەوڵەت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی بەهرام خالدی ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری وەرمێ بریندار بووە.

ف.ق