راستی ڕێبەر ئاپۆ

ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەوەی حسابی ئەو کردەوانەی بەسەر هەڤاڵانی کچ و خوشکەکانی لە منداڵیدا بکات ڕووی لە ئازادی ژن کرد. هەرکە بەرەو ئازادی ژنان هەنگاوی زیاتری دەهاویشت، ژنانیش ڕوویان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد.

ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی بێکۆتایی و بێ پچڕانی ئازادییە، راستی ژیانێکی ئازاد و دیموکراسییە. ڕێبەر ئاپۆ بە کەسایەتیە پڕ لە خۆشەویستی حەقیقەت و ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی و دیموکراسی کارەکتەری پەکەکەی خوڵقاند و ناسنامەکەی دروست کرد. راستی پەکەکە ناوازەترین کاری ڕێبەر ئاپۆیە کە بەبێ خیانەت لە خەونەکانی منداڵیدا بەرەو ئازادی ڕۆیشت. بۆیە ئەگەر پەکەکە تەنها بە بەرنامە و ڕێساکانی، بە ئامانجە تاکتیکی و ستراتیژییەکانی لە کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەندا پێناسە بکرێت، ئەوا زۆر سنووردار دەمێنێتەوە. ئایدۆلۆژیا و سیاسەت و بەرنامە و ڕێسا و ئامانج و پلانی ستراتیژی پەکەکە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەرجەستە بووە و هێزی کۆمەڵایەتیکردن لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بۆیە راستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەموو جۆرە سەختی و ئاستەنگێکیانی تێپەڕاند و تێکۆشانی لەدڵەوە بەهاری هەورەی خوڵقاند و بووە بۆ مرۆڤایەتی ئازاد بووە مایەی ئومێد.

رێبەر ئاپۆ بەرەو خەیاڵەکانی هەنگاوینا

منداڵی سادەترین و پاکترین و ئازادترین و یەکسانترین و بێ خەلو خەشترین سەردەمە لە ژیانی مرۆڤدا. سەردەمی منداڵی ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای هەموو ئەو تایبەتمەندیانە پرۆسەیەکی سەربەخۆ بوو. ڕێبەر ئاپۆ منداڵێکی زۆر تایبەت بوو کە بە عەقڵ و هەستەکانی، بە نزیکبوونەوە و پەیوەندییەکانی، بە جددی و حەزێکی زۆرەوە بەدوای خەونەکانیدا دەگەڕا. بە گرنگیدان بە ژیان، بە پرسیار، سەرسوڕمان، خۆشەویستی، حەماسەت، وروژاندن، بە هەموو هەستەکانی و گەڕانی عەقڵانییەوە، لە سادەیی و قووڵایییەکی ناوازەدایە. ڕاستگۆیە، هاوبەشی دەکات، ڕێکدەخات، دروستی دەکات؛ دەخوێنێتەوە، تێدەگات، هەوڵدەدات لە ژیان تێبگات. گەڕانەکەی بۆ مانا و ڕاستی قووڵ سەرنجڕاکێشە.

کاتێک مرۆڤەکان سەیری مێژووی مرۆڤایەتی دەکەن، دەبینرێت کە پرۆسەی کۆمەڵگەی سروشتی پرۆسەی منداڵی مرۆڤە، بۆیە هاوشێوەی منداڵی مرۆڤێکە. ئەگەر یەک بە یەک خەسڵەتەکانی کۆمەڵگەی سروشتی بژمێرین، بۆمان دەردەکەوێت هەمان تایبەتمەندی لەگەڵ منداڵدا هەیە. دوو راستی هەبوون نیشانەی خانەی بنەڕەتی، راستی کۆمەڵگا و مرۆڤەکانن. مرۆڤ ئەمەیە و ئەوەی بەدوایدا دێت درۆیە، دژایەتییە. ڕێبەر ئاپۆ خانەی بنەڕەتی کۆمەڵگا و خەڵکی گۆڕی بۆ دەریایەکی گەورەی مانا. ئەو جەنگاوەرێکی بەسۆزی حەقیقەتە کە ژنێکی ئازادی، کۆمەڵگایەکی ئازادی دروست کردووەتەوە.

رێبەرتی ئاپۆ بە کۆمەڵگایەکی ئازاد کۆمەڵایەتیەکی نوێی دروست کرد

ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پەکەکە دروستی کردەوە؛ پیاوێکی ئازاد و ژنێکی ئازاد و گەلێکی ئازاد و ژیانێکی ئازادە. ڕێبەر ئاپۆ خەباتێکی گەورەی لە دژی بنەماڵەی نەریتی و بەها فیۆداڵیەکان و کەلتووری زایەندەپەرستی و داگیرکەری قڕکەر و مۆدێرنیتی کاپیتالیزم بە شێوەیەک کە بە دەگمەن لە مێژوودا بینراوە و بە کۆمەڵگایەکی ئازاد کۆمەڵایەتیەکی نوێی دروست کرد. نەیهێشت هزر و هەستی کۆیلایەتی پەرە بسێنێت، ژیان لە سروشتەکەی دوور بخرێتەوە و ئەم کۆمەڵگایەی کە بە زەحمەتێکی زۆر دروستی کرد، نەیهێشت حەقیقەتەکەی لەناوبچێت. لە بەرامبەر سیستەمی جیهانی کاپیتالیزمی فاشیست و مۆدێرنیتەدا وەستایەوە کە بەرزترین ئاستی هەژموونی پیاوانە و بە ئارەزوو و خۆشەویستییەکی زۆرەوە خەباتی بۆ حەقیقەت کرد. هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم بە دروستکردنی سیستەمی ئەشکەنجەدانی ئیمرالی وەڵامی ئەمەیان دایەوە. سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالیی، جۆرێکە لە تۆڵەسەندنەوە کە مۆدێرنیتە کاپیتالیزم و ئیمپریالیستی فاشیست، لە ڕێبەر ئاپۆی دەکەنەوە. سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم کە دوژمنی کۆمەڵگا و ژنانە، تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکاتەوە کە بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی ژنێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی ئازادی دروست کردووە.

کۆمەڵایەتیبوونی کوردستان لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا دەرکەوتووە

ئەو کۆمەڵایەتیبوونی کوردستان کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەرجەستە بووە، بە گەیشتن بە ئایدۆلۆژیای سۆسیالیزم پەکەکە، دروست دەبێت. قۆناغی گروپی سەرەتای پێش دامەزراندنی پەکەکە، پەیوەندی هەڤاڵایەتی ئەو سەردەمە، پرۆسەیەک دەبێت کە ئایدۆلۆژیا و ژیان و چەمکی پەیوەندیی پەکەکە تێیدا جێگیر دەبێت. بەها نەتەوەییە دیموکراسی و سۆسیالیستییەکانی پەکەکە لە پەیوەندییە هاوڕێیەتیدا لەسەر هێڵی 'هەڤاڵ' جێبەجێدەکرێن، ئەم هێڵە سەرەتا دەگاتە مرۆڤەکان، ناسنامەی پێشەنگ دروست دەکات و دواتر پەکەکە بنیات دەنێت، هەنگاو بە هەنگاو ڕێپێوانی مێژوویی دروست دەکات.

پەکەکە  رۆحی بەرزی بۆ راستی گۆڕیوە

ئەم پرۆسەی مەیینە، لە ئاستی مێژووییدا گرنگە. ئەم ڕێپێوانە مەزنە، کە بە هەڤاڵان حەقی، کەمال، خەیری، مەزڵوم و ساکینە جانسز دەستی پێکرد، بە پەیوەندیەکی هاوڕێیەتیەکی گەورە و مانادار ڕێگەی خۆی دەدۆزێتەوە و هێزی ڕێپێوانەکە بنیات دەنێت. ڕۆح و پاکی منداڵی کە لەدەست نەچووە، لەگەڵ ئایدۆلۆژیای سۆسیالیستی، ئەخلاق، مرۆڤەکان کۆدەبێتەوە و پەیوەندی سۆسیالیستی ڕاستی 'هەڤاڵ' زیاتر بەرز دەکاتەوە. شانە بنەڕەتییەکان زیاد دەکات، بە هەنگاوی متمانەپێکراوتر بەرەو شۆڕشی گەورەی کۆمەڵایەتی دەجووڵێت. دوای ئەوەی هەڤاڵ حەقی لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ شەهید بوو، ئەم حاڵەتەی دامەزراندن لە پرۆسەی مەییندا دروست بوو، دەگاتە ئاستێکی باڵاتر، بەرپرسیارێتی چارەنووسی خۆی دروست دیاری دەکات. وەڵامی ئەم هاوڕێیەتییە زۆر بەنرخە کە وەک جووانەیەک وایە، پارتیبوون بەرهەم دەهێنێت. پەکەکە بەرجەستەی ئەو ڕۆحە بەرزە و گۆڕینی واقیعە دەبێت. ئەوەی ئەمڕۆ پەکەک بە بەردەوامی دەهێڵێتەوە، ئەگەر جیهانی کاپیتالیستی سەربکەوێت، پەکەکە شکست نایەت، هۆکاری سەرەکی ئەمەش پەیوەندی هاوڕێیەتیە، بناغەی ژیانێکی ئازاد، مرۆڤێکی ئازادە. چونکە خانەی بنەڕەتی مرۆڤایەتی وەک بەرگێک پەکەکەی داپۆشیوە، تا زیاتر پێداگری لەسەر مرۆڤایەتی بکات، زیاتر لە کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بڵاودەبێتەوە.

ژیان و شۆڕش بێ ئیرادەی ژن هەڵەیە و درۆیە

ڕێبەر ئاپۆ خەونەکانی منداڵی خۆی بە ڕۆحی سەردەم ئەزموون کرد، گەورە بوو و بە ئامادەیی و خۆڕاگرییەک کە هیچ با و زریانێک نەیدەتوانی بیهەژێنێت، کۆمەڵایەتی خۆی پاراست. دڵ و چاوەکانی کە هەمیشە بەدوای حەقیقەتدا دەگەڕان، گرێ کوێر و ململانێی بنەڕەتی مرۆڤایەتییان پیشان دەدا. لە ململانێی چینایەتی و نەتەوەییەوە دەستی پێکرد و لەوێوە گەیشتە کێشەکانی ژنان و سروشت، بەمەش کلیلی چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی بەدەستهێنا. لە ڕوانگەی چینایەتییەوە، لە چینێکی گوندنشینی هەژارەوە هاتووە، خاوەنی ناسنامەیەکی ئینکاریکراو و لەبیرکراو لە بنەماڵەی نەتەوەییەوە، هەموو ئەمانە بەس بوون بۆ ئەوەی ڕوو لە سۆسیالیزم بکات. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بەمە رازی نەبوو. بە قووڵی تێگەیشت تاوەکو ژن ئازاد نەبێت ژیان ئازاد نابێت، سۆسیالیزم بەبێ ئەمە سۆسیالیزم نابێت، ژیان و شۆڕش بەبێ ئیرادەی ژن هەڵە و درۆ دەبێت. هەستی بەم شتە کرد و لەگەڵ ژناندا گەشتێکی نوێی بەرەو ژیانێکی ئازاد دەستپێکرد.

رێبەر ئاپۆ رووی کردە ئازادی ژنان

رێبەر ئاپۆ رووی کردە ئازادی ژنان وەک ئەوەی حسابی ئەو کردەوانەی بەسەر هەڤاڵانی کچ و خوشکەکانی لە منداڵیدا بکات. لەگەڵ ڕێپێوانەکەی بەرەو ئازادی ژنان، ژنانیش ڕوویان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و لەم رووەوە ئەم کارە ناوازە و مێژووییەی ئازادی ژنانی خوڵقاند. ئەم خۆڕاگری و خەباتە بوو بە سەرهەڵدان لەبەردەم سەروەرە دەسەڵاتخوازە نێرەکانی جیهان، بوو بە سەرهەڵدان لەبەردەم خوداوەندە بێ دەمامک و ڕووتەکاندا. لە خۆیەوە دەستی پێکرد و پیاوی کوشت، لە ژنی کوردەوە دەستی پێکرد و راستی ژنی ئازادی زیندوو کردەوە، ئاستێکی نوێی بە سۆسیالیزم بەخشی. ژن بوو بە توخمە بنەڕەتییەکەی ژیانی یەکسان و ئازاد. پەکەکە ئێدی ڕێپێوانی ژنانی ئازاد و سوپای ژنان و پارتیبوونی ژنان و راستی ژیانی ئازاد و دیموکراسییە، کە لە ئێستاوە بووەتە کۆنفیدرالیزمی ژنانی دیموکراتی جیهانی.

سڵاو بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان دەنێرم

دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان کە لە ٥-٦ی ئەم مانگە لە بەرلین بەڕێوەچوو، دەرکەوتەی ئەم ڕاستییەیە. دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان کە بوو بە شوێنی حەماسەتێکی گەورە، نیشانەیەکی ئاشکرا و دیارە کە سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنان دەبێت. لەم کۆنفرانسەدا دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە زمانی ژنان بووە راستی ژیانی ئازاد لە هەموو گۆشەکانی جیهاندا. لە کۆنفرانسەکەدا مژدەی جیهانێکی دیموکراسی و ئازاددرا، لە ڕێگەی یەکگرتوویی خەبات لەگەڵ ئیرادەی ژنانی ئازاد. لەم دەرفەتەدا سوپاسی دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانس و سەرجەم نوێنەرانی کۆنفرانسەکە دەکەین، چونکە هەستێکی زۆر گەورەیان پێبەخشین. بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو لە هەموو لایەک دەکەم. ئەم کۆنفرانسە مایەی سوود و هێز بوو بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە لە پێناو ئازادیدا خەبات دەکەن. لە لایەن خەباتی ژن لە جیهاندا، پێشەنگایەتی ئایدۆلۆژی تەڤگەری ئازادیی ژنانی کورد، جارێکی دیکە و بە بەهێزترین شێوە پشتڕاست کرایەوە.

رێبەر ئاپۆ دەڵێت خەباتی ژنان بۆ ئازادی تێکۆشانی ساکینەیە

دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کە ئەمڕۆ کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دروست کردووە، شێوەیەکی سەرنجڕاکێشی گەڕان بەدوای یەکسانی و ئازادی ژنانە، کە لە چوارچێوەی راستی پەکەکەدا دروست بووە. یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، ساکینە جانسیز (سارا)، کە ناسنامەی خۆڕاگریی تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردی دامەزراند، بۆ ئازادی ژن لەناو پەکەکەدا، لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی دڕندانە و ئەشکەنجەدان و دڕندەیی و هێرشێکی زایەندەپەرستی دوژمن بووە هێمای ئازادیخوازان و قوربانیدان کە بە دڵخوازی خۆیان گیانیان بەخت دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت 'تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی تێکۆشانی ساکینەیە' و مانایەکی گەورە بە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان بە رەن و باخێی گەورە دەبەخشێت. ساراکان و بەسێکان و ئازیمەکان و ڕەخشانەکان و بێریڤانەکان و بێریتانەکان و زیلانەکان و سێمامان و ڤیانەکان و شیرینەکان و ئارین میرکانەکان و ئاماراکان و ئوتاکان و رۆناهیەکان و هەڵبەستەکان و ڕۆژبینەکان دەکاتە هێزێکی گەورەی واتا. ژن و ژیان و ئازادی لە مێشکی کۆمەڵگا و عەقڵی ژن و عەقڵی ئازادیدا دەهێڵێتەوە، بۆ ئەوەی هەرگیز لە یەکتر جیا نەبنەوە.

دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، هێمایەکی ئەخلاقی-جوانکارییە بۆ کۆبوونەوە رێبەرتی و ژنانی ئازادکراو، کە سەرەڕای فشار و سەختییەکی زۆر لەناو پەکەکەدا خوڵقاوە. لەگەڵ ژینا ئەمینی و ناگیهان ئاکارسەل، راستی ژنی ئازاد گشتگیر بووە. ناگیهان بووە بەهێزترین عەقڵ و دەنگ کە لە ڕێگای ژنۆلۆژییەوە ئەم ڕاستییەی گەیاندە جیهان و هێزی واتای دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی دامەزراند.

پەکەکە خۆی خستە ناو قووڵایی مێژووەوە

ئەگەر بڕیارە ژیان بە شێوەیەکی ئازاد بەردەوام بێت، ئەوا شتە سەرەکییەکە سروشتە. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێپێوانی مرۆڤە ئازادەکان و ژیانی ئازاددا، دڵسۆزە بە دایک – سروشت و نیعمەتەکانی. لەناوبردنی سروشت و پیسبوونی ئاو و خاک و هەوا و ستەم و زاڵبوون بەسەر سروشتدا گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ژیان و گەورەترین هەڵەیە. ئەمەش کۆیلایەتییە. لەگەڵ چینی – نەتەوەییدا، قەیرانی ئیکۆلۆژیش دروست بوو. بەم شێوەیە راستی پەکەکە، بە ڕێپێوانی ژیانێکی پڕ مانادار و جوان، هەموو ئەو ململانێیانەی پێش خۆی هاتبوون و هەمیشە گەشەیان کرد، خۆی خستە ناو قووڵایی مێژووەوە و ڕووی کردە ئاسۆی داهاتوو.

رێبەر ئاپۆ خیانەتی لە منداڵی خۆی نەکرد

بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئەم رێپێوانە گەورەیەی لە منداڵییەوە دەستی پێکرد. لەگەڵ پەکەکە کە دایمەزراند، خیانەتی لە منداڵی خۆی نەکرد و درێژە بە رێپێوانی منداڵی دا. سەرەتا ئەرکی پاراستنی خانەی بنچینەیی بە کۆمەڵگا و ژنانی کورد بەخشی، پاشان لەگەڵ هەموو ژنان و پێکهاتەکاندا هاوبەشی کرد. ئەم منداڵییە بێکۆتایە بووە هۆی دامەزرانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک و سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و رووی لە خوڵقاندنی ژیانێکی ئازاد و یەکسان کرد. لەبەردەم ئەدۆرنۆ کە دەیگوت 'ژیانێکی هەڵە بە شێوازێکی دروست نابێت'، لە پرۆسەی ژیانیدا خوڵقاند. ژیانی هەڵەی لەنێو خۆیدا لەناوبرد و لە دەرەوەی ژیانی هەڵە، ئێمەی فێری ژیانی راست، جوان و ئازاد کرد.

هیچ تەکنیکێک ناتوانێت سووربوون لە ئازادیدا لەناوببات

پەکەکە لەسەر ئەم هێڵە سەرکەوت و بە پێداگری لەسەر ئەم هێڵە زیاتر قازانجی کرد. ناسنامەی ژنێکی ئازاد ئەمڕۆ لە کەسایەتی شەهید سارا و شەهید روکەندا بێترس بووەتە خوداوەندێک، راستی گەریلاکان کە بە ئیرادەیەکی گەورەوە دژی چەکی ئەتۆمی و کیمیای تاکتیکی شەڕ دەکەن، ئیرادەی ئەو گەلەی کە لە بەرامبەر فشار و ستەمدا سازش لەسەر ئیرادەیان ناکەن، بە ئاشکرا ئیرادەی بەهێزی پەکەکە نیشان دەدات. هیچ تەکنۆلۆژیایەک ناتوانێت راستی ئەو کەسانە لەناو ببات کە ئازادییان خۆشدەوێت و پێداگری لەسەر ئازادی دەکەن و بە تێگەیشتن خەباتی بۆ دەکەن. چونکە خانەی بنەڕەتییە، ئەو کەسە حەقیقەتێکی هەیە کە لەم ئامانجەدا خەبات دەکات. تاوەکو هەبێت، کەس ناتوانێت لەناوی ببات.

 *بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕیوەبەری کەجەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF).

ف.ق