لە سلێمانی بۆ پیاوان سمیناری ژنۆلۆژی رێکخرا

لە شاری سلێمانی ئەکادیمی ژنۆلۆژی تەژال بۆ پیاوان سمینارێکی رێکخست.

لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان ئەکادیمی ژنۆلۆژی بە هاوکاری رێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک) سمینارێکی بۆ پیاوان بە ناونیشانی 'پیاو، توندوتیژی، تیرۆری کوشتنی پیاوەتی' پێشکەش کرد.

لە سیمینارەکەدا نەجیبە قەرەداغی ئەندامی ئەکادیمی ژنۆلۆژی و مامۆستا نەبەز ئەحمەد قسەیان کرد. لە سەرەتای سمینارەکەدا مێژووی پیاوسالاری و دەسەڵاتداری لەلایەن نەجیبە قەرەداغیەوە شیکرایەوە. دواتر مامۆستا نەبەز سەمەدیش باسی سەردەستی پیاوای کرد. دواتر هزری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەسەر 'کوشتنی' پیاو' شرۆڤەکرا. سمینار بە پرسیار و وڵامدانەوە کۆتایی پێهات.

ف.ق