هەپەگە: ٦ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندرا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە وان و زاپ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری ریۆ تێکشکێندرا.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە وان و زاپ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری ریۆ تێکشکێندرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیە:
"لەهەرێمی وان؛
٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە ناوچەی ئەلباک لە سەر رێگەی بنکەی سەربازی خوەلینک لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ریۆ چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی تێکشکێندرا و ٢ داگیرکەری ناوی سزادران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە و بۆ سەندنەوەی تۆڵەی هاوڕێیانمان یوسف پیرۆسی، شۆڕش و دەیندار ئەنجامدرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنەدەست.
٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:٣٠، ٠٩:٠٠ و ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە لە جموجۆڵدابوون. لەو چالاکیەدا کە هێزەکانی یەژاستارمان ئەنجامیاندا گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا و جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.
٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران وەشێندرا. داگیرکەرێک برینداربوو.
٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران وەشێندرا. گورز لە سەنگەرێک درا.
٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزا درا.
٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، دوو داگیرکەر سزا دران.
٤ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران وەشێندرا. گورز لە سەنگەرێک درا.
٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی هێزەکانمان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران هاتنە دەست.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە، گازی کیمیایی و فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبهەڵگر؛
٤ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ ٢٨ جار بە گازی کیمیایی و ٤ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٤ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، سنین و کۆلیت ٦ جار، بە گشتی ئەو ناوچانە ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٤ و ٥ی تشرینی دووەم هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، خواکورک، مەتینا و بارزان بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".
هـ . ب