هەپەگە: ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و ٦چادر لەناوبران

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و ٦ چادری سەربازی لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و هێرشەکان ئەم راگەیەندراوەکی بڵاوکردەوە:

" لە چالاکی هێزەکانماندا ٨ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەر بریندار بوون و ٦ چادری سەربازی لەناوبران.

سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٩ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، تیمەکانمان بە چەکی قورس ٦ جار لەداگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٥ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەر بریندار بوون و ٦ چادری سەربازی لەنابران.

٢٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادل لە چەمچۆ، بە چەکی قورس لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.

٢٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، تیمەکانمان بە چەکی قورس لەداگیرکەراندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٢٩ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومانکران."

ف.ق