هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ٣ گەریلای شەهیدی بەڕزڕاگرت
هەپەگە یادی ٣ گەریلای شەهید کردوە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و وتی: "هاوڕێیانمان لە هەر گۆڕەپانێکدا بووبێتن گۆڕیویانە بۆ قەڵای بەرخۆدان و ڕێگەیان بە داگیرکەران نەداوە."
هەپەگە یادی ٣ گەریلای شەهید کردوە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و وتی: "هاوڕێیانمان لە هەر گۆڕەپانێکدا بووبێتن گۆڕیویانە بۆ قەڵای بەرخۆدان و ڕێگەیان بە داگیرکەران نەداوە."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل-هەپەگە بەم شێوە:
"١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشێکی دووژمندا هاوڕێیانی هێژای میلیتانی ئاپۆیمان جانشێر، دەمهات و شەڕگەر شەهید بوون. بە ڕێز و پێزانیینەوە یادی هاوڕێیانی شەهیدمان دەکەینەوە.
هاوڕێیانمان جانشێر، دەمهات و شەڕگەر لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە هێرشی سەر هەبوونی گەلەکەمان دەکات و لەسەر ئەو بنەمایە هەموو جۆرە هێرش، فشار و ئەشکەنجەیەک بە ڕەوا دەبینێت، بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئازادی گەلەکەمان بەشداری نێو ڕێزەکانی گەریلا بوون. لە ژیانی تێکۆشانیانیدا هەوڵیاندا ئەم ئەرکە مێژووەی خۆیان جێبەجێ بکەن. هاوڕێیانمان جانشێر، دەمهات و شەڕگەر کە ڕۆڵەی هێژای گەلەکەمان بوون، بە هەموو شێوەیەک ژیانی خۆیان فیدای تێکۆشانی ئازادیمان کرد و بەم هەڵوێستەوە بوونە نموونە بۆ گەنجانی کوردستان. هاوکات هاوڕێیانمان لە پراکتیکدا نیشانیاندا ڕێبازی هەرە کاریگەر لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەردا، تێکۆشانی گەریلایەتییە لە چیاکانی کوردستان، وە بۆ گەنجانی کوردستان بوونە بە بانگەوازی بەرخۆدان. هاوڕێیانمان جانشێر، دەمهات و شەڕگەر لە هەموو بستە خاکێکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا لە تێکۆشاندا بوون و هەموو گۆڕەپانێکییان گۆڕا بۆ قەڵای بەرخۆدان و ڕێگەیان نەدا بە داگیرکەران. بە هاوڕێتی و بەشداری بەهێزیانەوە وەک میلیتانی ئاپۆی نمونەیی، ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیماندا نوسییەوە. وەک ڕێهەڤاڵانی هاوڕێیانمان جانشێر، دەمهات و شەڕگەر بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە بە دڵنییایەوە ئامانجەکەیان بگەیەنین بە سەرکەووتن.
لەسەر ئەم بنەمایە یادی هاوڕێیانمان زیندوو ڕادەگەرین، سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان جانشێر، دەمهات و شەڕگەر و تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەخوازین بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە لە کوردستانی ئازاددا یادییان زیندوو ڕاگرین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: جانشێر ئارنۆس
ناو و پاشناو: سەدات ئاتیلگان
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: نورییە-شەمسەدین
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
***
ناسناو: دەمهات لجێ
ناو و پاشناو: میران شاهینلی
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: مەهتاب-عەبدی
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
***
ناسناو: شەڕگەر ئامەد
ناو و پاشناو: حەسەن ئۆز
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: سوڵتان-زەکی
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."
***