دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین هاووڵاتیەکی دیکەی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین ، خەلیل مووسا حسێن، کە هەفتەیەک لەمەوبەر ئاودیوی سنوور کرابووەوە، ڕفاند.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند، چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٦ی تشرینی دووەم هاووڵاتییەکیان بە ناوی خەلیل مووسا حسێن تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی شاری عەفرین-یان لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی ئەشرەفییە ڕفاندووە.

جێی ئاماژەیە خەلیل مووسا حسێن هەفتەیەک پێش لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ئاودیوی سنوور کرابووەوە.