هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەهید ئەرداڵ تۆلهەلدانی کردەوە

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی گەریلایەکی شەهیدی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کاتۆ مارینۆس شەهید بوو بوو و وتی: "هاوڕێمان ئەرداڵ بە بوێری، فیداکاری و کارەکانی جێگەی خۆی لە دڵی هەموو هاوڕێکانیدا کرد بوویەوە".

لە بەیاننامەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە کە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ گەریلا ئەردال تۆلهەلدان لە ناوچەی کاتۆ مارینۆس شەهید بووە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەمالەو گەلی ولاتپارێز کرد.

ڕاگەیەندراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشی دوژمن بۆ سەر ناوچەی کاتۆ مارینۆس، پشتڕاستکرایەوە کە هەڤاڵمان ئەرداڵ تۆلهەلدان شەهید بووە. هەڤاڵمان ئەرداڵ لە دڵی خۆیدا هەستی بەو فشار و کۆمەڵکوژییە کرد کە ساڵانێکە بەسەر گەلەکەماندا بەرێوەدەچێت؛ بۆ ئەوەی کە تۆلەی گەلەکەمان لە داگیرکەران بکاتەوە، بە باوەڕێکی پتەو و ئیرادەیەکی بەهێز بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی بوو، لە یەکەم ڕۆژی بەشدار بوونی بۆ ناو تێکۆشانی ئازادی تا ئەو ساتەی کە شەهید بوو، خۆی فیدای هێلی تێکۆشان کرد، بەهای نوێی خوڵقاند، بوو بە جەنگاوەرێکی نموونەیی ئاپۆیی. هەڤاڵمان ئەرداڵ لە زۆر شوێنی کوردستان بە قارامانانە لە دژی داگیرکەری شەڕی کرد بۆ ئەوەی بتوانێت ببێت بە وڵامێک بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان. بە بوێری، فیداکاری و ماندوونەناسی خۆی لە دڵی هەموو هەڤاڵەکانیدایە جێگەی خۆی کردوە.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیز و خۆشەویستی هاوڕێمان ئەرداڵ دەکەین، سەری گەلی وڵاتپارێز، ئەلباک و هەموو کوردستان سەلامەت بێت.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان ئەرداڵ تۆلهەلدان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئەرداڵ تۆلهەلدان

ناو و پاشناو: موراد شاکرەک

شوێنی لەدایک بوون: وان

ناوی دایک - باوک: بەدریە - یەعقوب

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / کاتۆ مارینۆس