هەپەگە بەڕێزەوە یادی ٦ شەهیدی کردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون و گوتی، " ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە بەرخۆدان کە بەم شێوەیە پێشکەوتووە سەربکەوێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی شەهیدان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

" دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پلانی لەناوبردن، ویستی سیاسەتی قڕکردنی خۆی لەسەر گەلی کورد بسەپێنێت و گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکات. بۆیەش لەساڵی ٢٠١٥ەوە لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە هێزی پێشەنگی گەلەکەمان، بێوەستان هێرش دەکات. گەریلاکانی ئازادیمان لەدژی ئەو هێرشانە لە هەموو جێگەیەک بە شێوەیەکی بێوێنە  لەبەرانبەر دوژمن قڕکەر دەوەستنەوە و بەرخۆدان دەکەن. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە باکوری کوردستان تاوەکو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەنێو بەرخۆدانێکی گەورەدان، لە سەرەتای هێرشەکانەوە بە هەڵوێستێکی فیدایی نیشانیاندا کە سیاسەتی قڕکردنی دوژمن تێکدەشکێت. لەم قۆناغەدا زۆر هاوڕێمان بە فیداکاری لەبەرانبەر هێرشەکان دەوەستنەوە، گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەری تورک دەدەن. هاوڕێکانمان، مەروان، پارتیزان، شەڕڤان، رزگار، شەرگەر و جۆتیاریش لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەشداریان لە بەرخۆدانی گەورەدا کرد و شوێنی خۆیان لە نێو زۆر چالاکیدا گرت. ئەرکی میلیتانی خۆیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا. ئەو هاوڕێیانەمان بە بڕوا و دڵسۆزی خۆیان لە بەرانبەر رێبەر ئاپۆ و هێڵی ئازادی شەهیدان، بوون بە میلیتانی نمونەیی. ئێمە ئەو هاوڕێیانەمان لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا جارێکی دیکە بە رێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنینەوە، ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە بەرخۆدان کە بەم شێوەیە پێشکەوتووە سەربکەوێت."

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: مەروان خاچۆرت

ناو و پاشناو: قادیرجان ئاشان

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: زەینەب و سوعاد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦  هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*


ناسناو: پارتیزان ساریا گوڵ

ناو و پاشناو: فاروق تاتلی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: مەڕاڵ و تاریق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦  هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: شەڕڤان عەگید

ناو و پاشناو: ئینان کزلیۆڵ

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک: سوزان و ئەبوبەکرد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦  هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: رزگار شڕنەخ

ناو و پاشناو: حسێن بەلگە

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: خەدیجە و جەلال

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦  هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: شەڕگەر چیا

ناو و پاشناو: رەمەزان دەریجی

شوێنی لەدایکبوون: موش

دایک و باوک: گوڵستان و فەسیح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦  هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: جۆتکار ئامەد

ناو و پاشناو: شێخموس ئاڵتونداڵ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: یاشار و عوسمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦  هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

مەروان خاچورت

پارتیزان ساریا گوڵ

رزگار شڕنەخ

هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە تێکۆشان و خەباتی شەهیدانی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا بۆ رزگاری گەلی کورد و کوردستان کرد، گوتی، " سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزیکوردستان و خانەوادەی شکۆداری هاوڕێکانمان مەروان، پارتیزان، شەڕڤان، رزگار، شەرگەر و جۆتکار دەکەین کە بە تێکۆشانێکی گەورە و فیداکاریەکی گەورە ئەرکی خۆیان لە تێکۆشاندا جێبەجێ کرد."

ف.ق