هەپەگە: داگیرکەرێک سزا درا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و ٢ خێمە لەناوبران

لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا، سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزا درا، ھەروەھا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و ٢ خێمە لەناوبران. ھاوکات لەو چالاکیانەدا گورز لە ٧ سەنگەریش وەشێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا، زانیاری لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان ڕۆژانی ٢٨ بۆ ٢٩ی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"لە ھەرێمی زاپ؛

٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٣٠ و ١٢:٠٠ و ١٥:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بە ئاسمانەوە تێکشکێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزا درا.

٢٨ی تشرینی یەکەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، ١٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لە چالاکییەکەدا ٢ خێمە لەناوبران و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.

٢٨ی تشرینی یەکەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، هێزەکانی یەژا ستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا. گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛

٢٨ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چارچەل ٢ جار بە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێش، ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢٩ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی زاپ، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢٩ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٨ی تشرینی یەکەم، لە ھەرێمی گارێ، گۆڕەپانی کانیسارک و دەشتی کافیە ٢ جار، هەروەها لە ھەرێمی مەتینا گۆڕەپانی گوندێ بازێ جارێک، بە گشتی ٣ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.