ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاندووە: "٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هێرشەکانی دوژمندا بۆ سەر هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هاوڕێیانی بەنرخمان هاڤین گابار و دەلیل تۆڵهەڵدان شەهیدبوون".
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل وەک شێوازێکی ژیان بە گیانبازییەوە ژیان. لە هەموو ساتێکدا کە هەناسەیان دەدا، بە گوێرەی پیرۆزی گیانبازی ژیان. هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل بەو پەڕی خۆشەویستیەوە بەشدارییان لە ژیانی ئازاددا کرد، لە ناخی خۆیاندا خاوەن گیانبازی، رەنج، ئازایەتی، خاکیبوون، کەسایەتیەکی قووڵ، ورەی پتەو و هێزی وەستانەوە بەرامبەر هەموو جۆرە دژوارییەک بوون. کاریگەریشیان لە سەر هاوڕێیانیان دانا و ئەو ژیانەیان گەورەتر کرد. هاوڕێیانمان لە هەر ناوچەیەک بووبن، سەرنجەکانیان بۆلای خۆیان رادەکێشا. بە کەسایەتی جەوهەری خۆیان جێگەیان لە دڵی هەموو هاوڕێیانیاندا کردەوە. گەورەترین ئامانج و ئاواتی هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل ئەوەبوو کە ببنە هاوڕێیەکی باش بۆ رێبەر ئاپۆ. ویستیان ببنە گیانبازێک کە ئازادی گەلەکەی مسۆگەر دەکات. بە رەنج و بەشداربوونی خۆیان بە ئازایەتی لە گۆڕەپانی شەڕدا، گەیشتنە ئەو ئامانجەیان.
وەک هاوڕێیانیان، ئێمە بەڵێن دەدەین کە بەردەوام لە سەر رێگەی هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل، هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین، بۆ ئەوەی ببینە شایەنی ئەوان و شەڕی ئازادی بە گیانبازی ئاپۆیی بگەیەنینە ئەنجام. بەو هەستەوە سەرەخۆشی لەگەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دەکەین.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: هاڤین گابار
ناو و پاشناو: جانان ئۆرال
شوێنی لەدایکبوون: ئایدن
ناوی دایک- باوک: رەحمەت عەبدولعەزیز
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ
ناسناو: دەلیل تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: عیسا قەهرەمان
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
ناوی دایک- باوک: کەمالی- ئاغابەی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ
هـ . ب