هەپەگە: لە زاپ ١٨ داگیرکەری دیکە بە سزاگەیەندراون

هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ دوو ئۆپراسیۆنی جیاجیای شۆڕشگێڕییان ئەنجامدا و ١٨ داگیرکەری دیکە بە سزاگەیەندراون.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە بەم جۆرەیە:

"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئەنقەرەوە تا سەرحەد، لە مێرسینەوە تا بۆتان، لە ئامەدەوە تا مەتینا، لە دێرسیمەوە تا زاپ و خواکورک بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی تێکۆشانی ئازادیی بەڕێوەدەبەن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە پێداگرن لەسەر ئەوەی پێشەنگایەتی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بکەن، بە هۆشمەندی و ئاگاداربوون لە بەرپرسیارێتی مێژووییان بۆ وەڵامدانەوەی ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە سەردەمەکە، لەناو هەلومەرجی دژواری زستاندا رێگە بە داگیرکەری نادەن و گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن.

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا هاوکات لەگەڵ ئەو گورزانەی بە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە خواکورک و مەتینا لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا، ٢٣ی کانونی یەکەم لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای زاپ دوو ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی جیاجیا ئەنجامدران. بە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە زاپ گەیشتنە ئاستێکی بەرز، وانەیەکی مێژوویان بە سوپای تورکی داگیرکەر و رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستدا، بەجۆرێک هەرگیز لە بیری نەچێتەوە.

سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید مەلسا موش و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شاخی ئامێدی زانیاری بەرفراوان بەم جۆرەیە:

"لەهەرێمی زاپ؛

٢٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ لە بەرامبەر داگیرکەران لە سەر دوو گرد لە سێ قؤلەوە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید مەلسا موش دەستیپێکرا. ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە لە سێ قۆڵەوە بە خۆبەردان و چوونە ناو داگیرکەران دەستیپێکرد. قۆڵی یەکەم چووە ناو ئەو داگیرکەرانەی لە سەنگەردابوون و بە نارنجۆک و چەکی سوک گورزی قورسیان لە داگیرکەرانی ناو سەنگەرەکان وەشاند. قوڵی دووەمی ئۆپراسیۆنەکەش ٣ سەنگەریان بە تەواوەتی لەناوبرد و چوونە ناو سەنگەرەکانەوە. چوونە سەر تەرمی ٣ داگیرکەر و دەستیان بە سەر چەکێکی نیو ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، چەکێکی سوکی ئێم پی تی-٥٥ و دوربینێکی چەکدا گرت.

قۆڵی سێهەمی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییش بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە خواردنگە، خێمە و سەنگەرەکانی داگیرکەرانیاندا کە داگیرکەران تیایاندا کۆببوونەوە. لە ئەنجامدا خواردنگەکە بەتەواوەتی لەناوبرا و ١٢ داگیرکەر کە لەناویدابوو بە سزاگەیەندران. هاوکات سیستمێکی کامێرای چاودێری حەراریش تێکشکێندرا.

لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید مەلسا موشدا بە گشتی ١٨ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک برینداربوو. لەسەر ئەو داگیرکەرانەی سزادران چەکێکی نیو ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، چەکێکی سوکی ئێم پی تی – ٥٥ و دوربینێکی سەر چەکدا گرت. هەروەها شەش سەنگەر، چوار خێمە، خواردنگەیەک و سیستمێکی کامێرای چاودێری حەراری لەناوبران. هێزەکانی دوژمن لە سەر هەردوو گردەکە بەتەواوەتی پاکتاو کران و ئەوانەی دیکەش ناچاربوون هەڵبێن. دواتریش بۆ ئەوەی تەرمی داگیرکەران نەکەوێتە دەست هێزەکانمان، لەلایەن سوپای تورکەوە هەردوو گردەکە بە خەستی بۆردومان کران.

هێزەکانی گەریلامان ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەیان، کە بە بێ هیچ زیانێک بە شێوەی سەرکەوتووانە بە ئەنجام گەیاند، پێشکەشیان کرد بە یەک لە فەرماندە رەنجدەر و پێشەنگەکانی زاپ هاورێ مەلسا موش.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٠ ئێمە زانیاری بەرفراوانمان لەسەر ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بڵاوکردبووەوە. وێڕای ئەو زانیاریانەی کە بڵاومانکردبووەوە، لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا ٤ چەکی سوکی داگیرکەران دەستیان بەسەردا گیرابوون. هەروەها دوو چەکی ئەی فۆر، دوو چەکی بۆمبهاوێژی گەورە بە زنجیرەکانیانەوە، چەکێکی نیشانشکێنی، بڕێکی زۆر کەلوپەل و ئامێری تەکنیکی و سەربازی و ٢٦ خێمە و سەنگەر لەناوبرابوون.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٣ی کانونی یەکەم لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانەکانی باڵایان و گوندی سلێ دوو جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی لۆلان ٤ جار، بە گشتی شەش جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران".

هـ . ب