هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "گەورەترین ئامانجیان ڕێبەرایەتیی ئازاد، کوردستانی ئازاد بوو. بێگومان و بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەو ئامانجەیان دەهێنینە دی".
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "گەورەترین ئامانجیان ڕێبەرایەتیی ئازاد، کوردستانی ئازاد بوو. بێگومان و بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەو ئامانجەیان دەهێنینە دی".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە دەربارەی ئەو گەریلا شەهیدانەوە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
"لەم سەردەمەدا، کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان یەکێکە لە شکۆدارترین و بە هەیبەتترین بەرخۆدانەکانی مێژووی کوردستان بەڕێوەدەچێت، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان قوربانیی و فیداکارییەکی زۆر و قورس بۆ پاراستنی شکۆ و ئامانجی ئازادی گەلەکەمان شەڕێکی گەورەی ئیرادەیی دەکەن. لەم شەڕەی ئیرادەیەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرباری بەکارهێنانی هەموو توانا و تەکنیک و تەکنەلۆژیەکانی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بەڵام هەر تێکدەشکێت. سوپای داگیرکەر دەیەوێت بە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا شەڕ بڵاوبکاتەوە و بەم شێوەیە سەرکەوتنی درۆینە و ساختە بەدەست بهێنێت، هەموو کاتژمێرێکی شەو و ڕۆژ لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزی قورسیان لێدەدرێت. تێکۆشانی هەڤاڵانمان بە فیداکاری و باوەڕێکی زۆرەوە بەڕێوەدەچێت، بێگومان ئەو فیداکاری و شەڕ و تێکۆشانە بە قوربانیدانی قورس بەردەوامە. هەڤاڵانمان گۆڤەن و ڤورین بە هەڵوێستی فیدایانەى خۆیان لە دژی هێرشەکانی دوژمن، ئەرکی پێشەنگایەتییان بەجێ هێنا بۆ فراوانکردنی بەرخۆدانەکەمان ئەرکەکانی خۆیان سەرکەوتوانە جێبەجێ کرد. هەتا دوا هەناسە بە باوەڕ و فەلسەفەی ئاپۆییەوە شەڕیان کرد شەهید بوون. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە خەبات و تێکۆشانی ئەو هاوڕێیانەمان بە دڵنیایی و مسۆگەرییەوە سەربخەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:
نازناو: گوڤەن دۆزا
ناو و پاشناو: جانجەل دوورسون
شوێنی لەدایکبوون: کۆجائەلی
ناوی دایک و باوک: فاتمە - محەممەد زەکی
کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمموزی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
-
-
****
نازناو: ڤۆرین قەساسێ وڵات
ناو و پاشناو: ڕەقیب کوشلو
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئامینە - عەلیخان
کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمموزی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
-
بە بڕیار و پێداگرییەوە ئێمە ئیدیعا و خەون و تێکۆشانیان بۆ ڕاێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد بەدی دەهێنین. لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەهادار و هێژا و ئازیزی هەڤاڵانمان گۆڤەن و ڤۆرین دەکەین، پرسەوە سەرەخۆشیش لە هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەرانی کوردستان دەکەین".
ژ.ت