هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی لە مێردین بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە مێردین شەهید بوون و ڕایگەیاند: "سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەنرخەکانی هەڤاڵانمان دیرەن، ئارژین و هێرش و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە مێردین شەهید بوون و ڕایگەیاند: "سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەنرخەکانی هەڤاڵانمان دیرەن، ئارژین و هێرش و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئەم زانیارییانەی لەسەر ئەو ٣ گەریلا شەهیدەی مێردین خستەڕوو:
"مەیدانی مێردین، کە بە بەرخۆدانی بێوێنەی خۆی لە ناو تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا جێگایەکی گرنگی لە مێشک و هزری گەلەکەماندا گرتووە، تا ئێستا درێژە بەم نەریتە بەرخۆدانە دەدات. لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمندا لەسەر هێڵی بەرخۆدان یەک هەنگاوی بۆ دواوە نەناوە و کارێکی کرد دوژمن تووشی سەندرۆم و شپرزەیی و تێکچوون بکات.
فەرماندە بەڕێزەکانمان بۆتان هەکاری، خەباتکار باران، سۆرۆ ئامەد، زینارین، هەورام، هیرا، سۆزدار و دەیان شەهیدی دیکەمان پێشەنگی ئەو تێکۆشانە بوون. یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی ئێمە، دیرەن باگۆک، ئارژین خویندا گابار و هێرش شنۆ بەردەوامیان بەو بەرخۆدانە دا، لە هێرشی ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ ی دوژمن دا لە هەرێمی باگۆک شەهید بوون. ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە شایستەی تێکۆشانی ئەو هەڤاڵە بەنرخانە بین و بە بەرپرسیارێتی و هۆشمەندی و هۆشیارییەوە، تێکۆشانەکەیان سەربخەین.
پێش هەمووان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژا و ئازیزی هەڤاڵانمان دیرەن و ئارژین و هێرش و هەموو نیشتمانپەروەرانمان و وڵاتپارێزانی گەلی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: دیرەن باگۆک
ناو پاشناو: ئەمینە ئاکدۆغان
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: نەسریە - عەبدولقادر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / مێردین
-
****
نازناو: ئارژین خویندا گابار
ناو و پاشناو: هەدیە سوەر
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: جەمیلە - عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / مێردین
-
-
****
نازناو: هێرش شنۆ
ناو و پاشناو: شەهاب خانزادە
شوێنی لەدایکبوون: شنۆ
ناوی دایک و باوک: خانم - ئەبوبەکر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / مێردین
ژ.ت