هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد کە ٣ی حوزەیران لە ئامەد شەهیدبوون. هەپەگە رایگەیاند، " باشتر تێدەکۆشین و سەردەکەوین. لە کەسایەتی هەڤاڵانمان زین و مەعسومدا تۆڵەی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "هێرش و چالاکییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە باکور و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامن. ئۆپراسیۆنە هێرشکارییەکان لە مانگی رابردوودا لە ئامەد بێ وەستان بەردەوام بووە. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا لە رۆژانی ٢ و ٣ی حوزەیران سێ هاوڕێمان لە ئامەد شەهیدبوون. هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاش لە ٣ رۆژی رابردوودا ١٣ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو، ٢٨ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ، ٤ جار بە هەلیکۆپتەر و ٢٢٦ جاریش بە کاتیوشا و تانک بۆردومان کراون. داگیرکەران کاتێک لە گۆڕەپانەکانی بەرخودان جموجۆڵیان کردووە هێزەکانمان لێیان هاتوونەتەدەست و ٢ داگیرکەریان سزاداوە. هاوکات داگیرکەران هەوڵیاندا بە حەفارە سەنگەرەکانی بەرخودانمان بڕوخێنن".

هەپەگە لە بارەی هێرشەکانی سوپای تورکەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"لە ٢ی حوزەیراندا لە هەرێمی لجێی ئامەد سوپای تورک ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد. لە ئەنجامی هێرش و ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکدا لە ٢ی حوزەیران شەڕێکی قورس لە نێوان گروپێک لە هەڤاڵانمان و دوژمن هاتە ئاراوە. لە شەڕەکانی ٢ و ٣ی حوزەیراندا هاوڕێیانمان بە شێوەی گیانبازانە خۆڕاگرییان کرد. لەو شەڕانەدا سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون. ناسنامەی هاوڕێیانمان زین ئامەد و مەعسوم هەرەکۆل ئاشکرا بوو. کاتێک زانیاری ورد لە بارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەی دیکەمان روون ببێتەوە ئێمە ناسنامەکەی رادەگەیەنین.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاورێیانی شەهیدمان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین. هاوڕێیانمان تا کۆتا هەناسەیان لە دژی سوپای تورکی قڕکەری داگیرکەر بە قارەمانی و گیانێکی فیدایی شەڕیان کرد. لە کەسایەتی هاوڕێیان زین ومەعسومدا ئێمە بەشێوەی زۆر بەهێزتر تێدەکۆشین، زیاتر سەردەکەوین و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکەمان واتە رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد دەهێنینەدی.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: زین ئامەد

ناو و پاشناو: دیلان گۆکاڵپ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: ناجیە گەنجۆ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ ئامەد

ناسناو: مەعسوم هەرەکۆل

ناو و پاشناو: وەدات ئایهان

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک- باوک: رەمزیە - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ ئامەد

هێرشەکانی داگیرکەران بەردەوامە

هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

داگیرکەران کە لە ٨ی حوزەیراندا کاتژمێر ١٢:٢٥ لە شاخی ئێف ئێم کەوتنە جموجۆڵەوە، بە دەستوەردان و هاتنەدەستی هێزەکانمان وەستێندران.

هەرێمی خواکورک

لە ٨ی حوزەیراندا کاتژمێر ١٢:٠٠ کاتێک داگیرکەران لە شاخی شەهید مونزور دەستیان بە جوڵەکرد، هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا. لەئەنجامی ئەو دەستوەردانەدا جموجؤلەکە راگیرا و ٢ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو:

سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە ٧ حوزەیران ٨ جار، لە ٩ی حوزەیران ٥ جار، واتە بە گشتی ١٣ جار سەنگەرەکانمان بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ٨ی حوزەیراندا شاخی بیست و سێ، گوندی سنێ و زینی وەرتێی قەندیل ٣ جار، لە ٨ی حوزەیران هەرێمەکانی شاخی چارچەل و گوندی شێلازێی مەتینا ٢ جار؛ لە ٨ و ٩ی حوزەیراندا هەرێمەکانی کانی سارک، گوندی سێدارێ، گوندی دەرەشێ، گوندی بلندباز، گوندی باخێر، دەریێ حرچی گارە ٩ جار، لە ٧ و ٩ی حوزەیران هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢٨ جار، ١٤ جار شاخی جودی، شاخی بەهار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٨ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری مەتیان ٤ جار بە هەلیکۆپتری هێرشبەر بۆردومان کرا.

لە ٧.٨ و ٩ی حوزەیراندا گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید پڵنگی مەتینا ٢٢٦ جار بە کاتیوشا و تانک بۆردومان کران.

سوپای تورکی داگیرکەر لە ٨ و ٩ی حوزەیراندا هێرشە کردە سەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ، لە ٧، ٨ و ٩ی حوزەیرانیش هێرشی بۆ سەر سەنگەرەکنمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئەنجامدا و هەوڵیدا بە حەفارە بیانڕوخێنێت".

هـ . ب