ڕاگەیاندراوی ناوەندی چاپەمەنی و زانیاری هەپەگە بەم شێوەیە:
" هەڤاڵ باهۆز زەردەشت سەرحەد، ڕۆڵەیەکی ئازای خەڵکی هەرێمی سەرحەد، تێکۆشەری پێشەنگی پارتیمان پەکەکە و فەرماندەی فیدایی ئاپۆیی، لە ئەنجامی هێرشی دوژمن لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٤دا شەهید بوو.
هەڤاڵ باهۆز قوربانی کۆمەڵکوژی ئاگری و زیلان، ڕۆڵەی ئازای خەڵکی سەرحەد، بە عەشقێکی گەورە، ئیرادەیەکی پۆڵایین و هەستکردن بە تۆڵەسەندنەوەی مێژوویی لە دوژمن، بەشداری پەکەکە بوو. بە باوەڕێکی زۆرەوە بە ڕێبەر ئاپو، هەموو هێز و توانای خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان تەرخان کرد. ئەو بە فیداکاری و خۆبەخشییەکی بەرزەوە بەشداری دۆزی ئازادی دەبێت کە هاوکات دوو برا و هاوژینەکی، ئامۆزا و زۆر لە کەسوکاری بەشداری تێکۆشانی ئازادیی بوون. هەڤاڵ باهۆز بە بەشداری، هەڵوێست، کردار و فەرماندەیی فیدایی ئاپویی کە لە کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆیدا پەرەی پێدا، بوو بە جێگای سەرنجی هەمووان. بە بێ دوودڵی و چاونەترسانەوە بۆ دۆزی ئازادی گەلەکی کە باوەڕی پێی هەبوو تێکۆشانی بەڕیوە برد. ئەوەی بۆ گەلی کورد و کوردستانی ئەنجام دەدا، بە کەمی دەزانی و هەمیشە هەستی بە قەرزداری گەلەکەی دەکرد و هەوڵی دەدا کاریگەرانەتر تێبکۆشێت. هەڤاڵمان باهۆز، فەرماندەیەکی فیدایی ئاپۆیی بوو، خاوەن ئایندەیەکی گەش بوو دەیتوانی بۆ گەلەکەمان ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕێت، پێشەنگ و نموونەی بەشداریکردن بوو.
چیرۆکی تێکۆشانی هەڤاڵ باهوز و بنەماڵەکەی، پوختەیەکە لە مێژووی گەلی کورد و کوردستان. بەڕێزدارییەوە یادی فەرماندەی بوێری ئاپۆیی باهوز بەرز ڕادەگرین کە کوردستانی لە کەسایەتی خۆیدا ژیاند و بە زیندووی ڕایگرت، لە کەسایەتی ئەودا بەڕێزدارییەوە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانی بنەماڵەی ئاتساک بەرز ڕادەگرین. بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای وڵاتپارێز و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی هەرێمی سەرحەد دەکەین. بەڵێن دەدەین پابەندین بەو بەڵێنانەی بە شەهیدانمان داوە."
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵ باهۆز زەردەشت سەرحەد وەهایە:

ناو و ناسناو: باهۆز زەردەشت سەرحەد
ناو و پاشناو: ئاڤنی ئاتساک
شوێنی لە دایک بوون: ئەبەخ
ناوی دایک و باوک: پاکیزە - مەدەنی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئاداری ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.