هەپەگە یادی شەهید دیلان جزیری کردەوە
هەپەگە یادی شەهید دیلان جزیری کردەوە کە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دا شەهید بوو بوو و بەڵێنی سەرخستنی "ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد"ی دوپاتکردەوە.
هەپەگە یادی شەهید دیلان جزیری کردەوە کە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دا شەهید بوو بوو و بەڵێنی سەرخستنی "ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد"ی دوپاتکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: "لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا لە هێرشێکی دوژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ژنی بوێری جزیرا بۆتان و ئەوینداری ئازادی هەڤاڵمان دیلان جزیر شەهید بوو".
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بە تامەزرۆیی ئازادی، ڕووی کردە چیاکانی کوردستان، لە هەموو بوارێک و لە هەموو شوێنکدا لەگەل هەڤالانی بە ئازادی دەژیا. هەڤاڵمان دیلان بە پرەنسیپی خۆی لە تێکۆشانی ئازادیدا بوو بە جەنگاوەرێکی نموونەیی لە جەنگاوەرانی پەکەکە و پاژکدا. یادی هەڤاڵانی شەهیدی بۆ خۆی کردبوو بە سەرچاوەی ژیان و تێکۆشان، لە هەموو ساتێکدا هەستی بەمە دەکرد و هەوڵی دەدا لە تێکۆشانی خۆیدا نیشانی بدات.
لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەڤاڵمان دیلان دەکەینەوە، بەڵێنمان دوپات دەکەینەوە کە تێکۆشانمان سەربخەین. بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی هەڤاڵمان دیلان و سەرجەم گەلی بۆتان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە ناسنامەی شەهید دیلان جزیر زانیاری بلاو کرایەوە. ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:
ناسناو: دیلان جزیر
ناو و پاشناو: دیلەک یڵدز
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: ئەمینە-زەکی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا