ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، " هاوڕێمان ژیان وڵات کە کچی بەنرخی گەلی ئامەدە، جەنگاوەری قارەمانی پەکەکە و پاژک و شەڕڤانی ئازای یەژاستارە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا کاتێک دەچووە سەر ئەرکەکەی ، لە ئەنجمی رووداوێکدا شەهیدبوو. ئێمە هاوڕێمان ژیان وڵات کە لە تەواوی ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆیدا بە خۆشەویستی گەل، وڵاتپارێزی و بە خۆشەویستی ژیانی ئازاد وەک زیلانەکان ژیان، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێزەوە یادی دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەرێزەکەی و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە یادی ژیانەکان بە بەرزکردنەوە و شەکاندنەوەی ئاڵای تێکۆشان و بردنی بەرەو سەرکەوتن، تاجدار بکەین".
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ژیان وڵات
ناو و پاشناو: ژیان شاهین
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: رەمزیە - ئەحمەد
کات وشوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب