هەپەگە یادی شەهیدانی خواکورکی کردەوە

هەپەگە ناسنامەی 4 گەریلایەی ئاشکراکرد کە لە خواکورک شەهید بوو بوون و وتی: "هەڤاڵانمان کە لە مێژووی ئازادیی ئێمەدا وەک جەنگاوەرێک جێگەی خۆیان کردەوە و بوون بە نموونە بۆ هەموو گەنجانی کوردستان".

بەیاننامەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"دوژمن لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ هێرشی کردە سەر هەرێمی خواکورک و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هەڤاڵانمان ڕزگار، گەرناس و هەژار شەهید بوون".

هەڤاڵانمان ڕزگار، گەرناس و هەژار لە باکور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ ئازادی گەلەکەمان ڕوویان کردە ناو ڕیزەکانی پەکەکە و بە زانستێکی گەورەی نەتەوەیی تێکۆشانیان کرد. هاوکارەکانمان نوێنەرایەتی گەلەکەمانیان دەکرد. لەدژی سیاسەتی شەڕی  تایبەتی دوژمن، هاڤالانمان ڕزگار کە بە دیمیلکی قسەی دەکرد، گەرناس کە بە کرمانجی قسەی دەکرد و هەژار کە بە سۆرانی قسەی دەکرد، پێکەوە لەسەر بنەمای ڕۆح و فکرێکی هاوبەش بۆ ئازادی گەلەکەمان تێکۆشانیان کرد. هەڤاڵانمان ڕزگار، گەرناس و هەژار هەموو ساتەکانی ژیانیان بە بێ وەستان و ماندووبوون بۆ گەورەکردن و پێشخستنی تێکۆشان بەسەر برد. وەک جەنگاوەرێک کە نموونەبوون بۆ هەموو گەنجانی کوردستان ، لە مێژووی ئازادی ئێمەدا جێگەی خۆیان کردەوە.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵانمان ڕزگار و گەرناس و هەژار دەکەین و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە یادەوەرییەکانیان بە پێشخستنی تێکۆشان زیندوو بهێڵینەوە.

هەڤاڵمان سینجەر دێهگولان کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە ناوچەی خواکورک لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا بە سەختی بریندار بوو، سەرەڕای هەموو هەوڵێک بۆ زیندوومانەوەی هەڤالمان لە ٣٠ی ئاب شەهید بوو.

ڕۆلەی قارەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جەنگاوەری شایستە، هاوڕێمان سینجەر ژیانی خۆی لە پێناو گەلەکەمان و تێکۆشانمان فیدا کرد. بەو تێگەیشتنەی کە تا گەلەکەمان ئازاد نەبێت، مرۆڤ خۆی هەرگیز ئازاد نابێت، لەسەر بنەمای ژیانی سۆسیالیستی، ئازادی و کۆمەڵایەتیبوون، بەهایەکی گەورەی دا بە هاورێیەتی. هەڤالمان بێگۆمان دەیزانی کە دەبێت بۆ ئەمە تێکۆشان بکرێت. بە تێگەیشتن لە ئەرکی جەنگاوەری ئاپۆیی بە فیداکاری و ماندووبوونی خۆی لە هەموو بوارێکدا بوو بە نموونە.

سەرەتا سەری بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵمان سینجەر و تەواوی گەلی کوردی ولاتپارێز سەلامەت بێت. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە بە تێگەیشتن لە پیرۆزی خوێنی شەهیدانمان، ئاڵای شۆرش کە هەڤالمان سینجەر رادەستی کردووین بە بەرزی ڕایدەگرین.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ڕزگار سیوار

ناو و  پاشناو: یادین بولوت

شوێنی لەدایکبوون: خارپەت

ناوی دایک - باوک: خەدیجە - عەلی

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ / خواکورک

 

نازناو: گەرناس قەندیل

ناو و پاشناو: کاوە مەمۆ

شوێنی لەدایک بوون: دەربێسی

ناوی دایک - باوک: ساجیدە - احمد

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ / خواکورک

 

نازناو: هەژار بێکەس

ناو و پاشناو: سیروس ڕاستەقیز

شوێنی لەدایک بوون: تیکاب

ناوی دایک - باوک: ئامین - تۆفیق

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ / خواکورک

 

نازناو: سینجەر دێهگولان

ناو و پاشناو: نعمەت ڕضایی

شوێنی لە دایک بوون: بیجار

دایک-باوک: مەریەم-عەبدوڵڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ / خواکورک