راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە: "سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە سەدەی رابردوودا کە بە رێگەی بە تورککردنەوە ویستی کوردان و هەموو گەلان تورکیا پاکتاو بکات، دواتریش لەسەر ئەو میراتە خوێناویە نەتەوە دەوڵەتی تورک دابمەزرێنێت، ئاشکرایە کە سەرینەگرتووە. ئەوانەی کە هەموو رۆژێک کات و تەمەن بۆ گەلی کورد، تێکۆشان و گەریلا دیاری دەکەن، لە سەد ساڵەی نوێشدا لە هەموو گۆڕەپانێکدا رووبەڕووی راستی گەلی خۆڕاگر و تێکۆشانی گەریلا دەبنەوە. تا دەوڵەتی تورک دان بە مافی ژیانی ئازاد و هەبوونی گەلی کورددا نەنێنێت و پێداگری بکات لە سیاسەتی جینۆساید ئەم تێکۆشانە بێپسانەوە بەردەوام دەبێت و بە دڵنیاییەوە دەگاتە سەرکەوتن. بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ساڵی رابردوو و مانگی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر دیارترین بەڵگەیە لەسەر ئەمە".
بەرخودانی ئەفسانەیی بە رۆحی گیانبازی ئاپۆیی
درێژەی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
مانگی تشرینی یەکەم وەک مانگێک لە مێژوودا جێگەی کردووەتەوە کە گەلەکەمان لە دژی سیستمی کۆۆنیالیستی قڕکەر و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هەموو رۆژێک و لە هەموو گۆڕەپانێکدا تێکۆشاوە. تێکۆشانی گەلەکەمان لەپێناو کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکان، مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان، بەرخودان لە دژی گوشارەکانی دوژمن، لەناوبردنی پلانە داگیرکەرییەکان و بونیادنانی ژیانی ئازاد لە سەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ رۆژ لە دوای رۆژ گەورە دەبێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش بە بەرخودانی ئەفسانەیی خۆیان کە بە رۆحی گیانبازی ئاپۆیی بەڕێوەدەچێت، لەم تێکۆشانەدا هەوڵ دەدات رۆڵی خۆی بەجێبگەیەنێت.
جەنگاوەرانی گیانبازی تابووری نەمران هاوڕێیانمان رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین ١ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە بە چالاکی مێژوویی خۆیان تێکۆشانی مانگی تشرینی یەکەمیان دەستپێکرد. هاوڕێیانمان رۆژهات و ئەرداڵ بە چالاکی خۆیان لە ئاستی پرۆفیشناڵانەدا رۆحی گیانبازی ئاپۆییان گەیاندە بەرزترین ئاست، شەپۆل شەپۆل بە کوردستاندا بڵاویانکردەوە و ئەنجامی زۆر گرنگیان خوڵقاند. گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش ئەو رۆحە بەرزە، بوێری، پێودانگی گیانبازی، پرۆفیشناڵی و پێشەنگایەتی سەردەمیان بۆ خۆیان کردە نمونە و لە سەرحەدەوە تا ئامەد و مێردین، لە مەتینا تا زاپ، ئاڤاشین و خواکورک هەموو رۆژێک چالاکیان کرد و گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند. لە باکوور و هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا بەتایبەتی چالاکیەکانی هەماهەنگی گەریلا، شێوازەکانی چوونە سەر دوژمن، بۆسەنانەوە، هێرش، سابۆتاژ، نیشانشکێنی و چەکی قورس پێکەوە جێبەجێ کران و ئاستێکی گرنگی شەڕ و بەرخودان ئافرێندرا. ئەو چالاکیانەی هێزەکانمان بە پێرفۆرمانسێکی بەرز ئەنجامدران، پلانەکانی دوژمنی داگیرکەریان پوچەڵکردەوە و بێ ئەنجامیان کردن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، رژێمە فاشیستەکەی و میدیای شەڕی تایبەتەکەی هەوڵیاندا کە راستی شەڕ لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، ئەنجامەکانی ئەو شەڕە لە کۆمەڵگەی تورکیا، لە رای گشتیی بشارنەوە. راستی شەڕ کە بە چالاکی گەورەی هاوڕێیان رۆژهات و ئەرداڵ لە ئاستێکی گرنگدا پەڕیەوە بۆ رۆژئاوای تورکیا، لە مانگی تشرینی یەکەمدا بێ پسانەوە بەردەوام بوو. ئەنجامی رۆژانەی ئەو شەڕە و دیمەنەکانی چالاکیەکان پێشکەش بە گەلەکەمان و رای گشتیی کراون و بەم جۆرە راستی نیشان دراوە.
١٢ گەریلا شەهیدبوون
ئەو ئەنجامە لە سایەی تێکۆشانی هاوڕێیانی شەهیدمان ئافرێندراون، کە بە رەنجێکی گەورە و رۆحی گیانبازییەوە تێکۆشاون. لە مانگی تشرینی یەکەمدا هاوڕێیانمان رۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین)، ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆغوز)، ئیبراهیم تۆڵهەڵدان(بلال شاهین)، نورحەق دێرک (رەمەزان تەمەل)، ژیندار رومەت مەیاسەر (بەرژین ئارشمەت)، زاگرۆس بەستا (ئەحمەد چۆرتۆ)، حسێن پیران (جیهاد ئاکتای)، روکەن زیلان (زەینەب سەڤیم)، جودی چەکدار (قیمەت ئۆزمەن)، بەدران مەردان (نازم حیکمەت ئولگەن)، جوان ئامەد (ئۆنور کامیلئۆغڵو)، سەید بروسک (محەمەد گونیەلی) بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.
دەوڵەتی تورک لە پلانی داگیرکردنی باشووری کوردستاندا وەک جەردەوانێک پەدەکە بەکاردەهێنێت
دەوڵەتی تورک پلانەکانی داگیرکەری خستووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هەبوونی گەریلا لە گۆڕەپانەکەی بەردەوام هێناوەتە بەرباس و بەو جۆرە هەوڵیدا ئامانجی خۆی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان بشارێتەوە. بەڵام ئەو هێرشە داگیرکەرییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی بارزان دەستیپێکردووە و هێشتاش بەردەوامە، پلانە چەپەڵەکانی کۆلۆنیالیستەکانی ئاشکرا کرد. سوپای تورک لە قووڵایی ناوچەی بارزان و ناوچە بەرزەکان جێگیردەبێت و بەم جۆرە ئامانجەکانی خۆی بۆ داگیرکردنی هەموو شوێنە ستراتیژیەکان لە باشووری کوردستان بە روونی نیشان دەدات. سەرباری ئەوەی لە هەرێمی بارزان هەبوونی هەمیشەیی گەریلا بوونی نییە، پەدەکە هەرگیز باس لەو داگیرکەرییە ناکات، بەرامبەری ناوەستێتەوە و ئەوەش ئاستی نۆکەرایەتی و خۆبەدەستەوەدانی دەخاتە بەرچاو. هەروەک هەندێک دەزگای راگەیاندنی جیاجیا لە باشووری کوردستان بە بەڵگەی روونەوە نیشانیاندا؛ هێزەکانی پەدەکە لە سەر هێڵی ئامێدی و مەتینا سەربازانی تورکیان لە تەنیشت سەنگەرەکانی خۆیانەوە جێگیرکردووە؛ لە رووی لۆجستییەوە هاوکارییان دەکەن، رێگەیان بۆ دروست کردوون و بەو جۆرە سەربازانی داگیرکەریان پاراستووە، خزمەت بە ئامانجەکانی داگیرکەری تورک دەکەن. ئەو رووداوانەی کە لە ماوەی مانگی رابردوودا روویان داوە دەریدەخەن کە دەوڵەتی تورک پەدەکە بۆ خۆی کردووەتە جەردەوان و بەکرێگیراو و لە پلانی داگیرکەری خۆیدا لە باشووری کوردستان وەک سەربازێکی ژێر دەستی خۆی بەکاریدەهێنێت.
ئاماری شەڕەکانی مانگی تشرینی یەکەم بەم جۆرەیە:
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک
هێرش بە فرۆکەی شەڕ: ٢٠١
هێرش بە چەکی کیمیایی: ٣٩
هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ١٣٧
هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمڕێژکراو: ١٩٧
ژمارەی شەهیدەکانمان
ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهید بوون: ١٢
چالاکییەکانی گەریلا
کۆی گشتیی چالاکییەکانی گەریلا: ٢٧٨
بۆسەنانەوە: ١
چوونە سەر دوژمن: ١
هێرش: ١
سابۆتاژ: ٦
چالاکی هەماهەنگی گەریلا: ١٨
نیشانشکێنی: ٥٦
شەڕ، وەشاندنی گورز، دەستوەردان: ٨٣
چەکی قورس: ١١٢
کوژراوانی دوژمن
کۆی گشتیی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون: ٢٠٥
ئەو داگیرکەرە پلەباڵایانەی سزادراون: ٣
ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ٣٨
ئەو کەرستانەی لەناوبراون
تەلەفریک: ١
رادار: ٢
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: ٦
سەنگەر: ١٠
سیستمی کامێرای چاودێری حەراری: ١٣
خێمە: ١٧
ئەو ئامێر و کەرستانەی گورزیان لێدراوە
هەلیکۆپتەری سکۆرسکی: ٢
ئۆتۆمبێلی زرێپۆسی جۆری کیرپی: ١
حەفارە: ٣
بۆمبهاوێژ: ١
سەنگەر: ٥٥".
هـ . ب