هێرش لەدژی عەلەوییەکان سیاسەتی دەوڵەتە
هاوسەرۆکی (داد)موستەفا کارابۆداک سەرنجی خستە سەر هێرشە ڕەگەزپەرستیەکان بەرامبەر خوێندکارانی کوردی عەلەوی و وتی:" کە ئەم هێرشانە دەرئەنجامی سیاسەتی دەوڵەتە".
هاوسەرۆکی (داد)موستەفا کارابۆداک سەرنجی خستە سەر هێرشە ڕەگەزپەرستیەکان بەرامبەر خوێندکارانی کوردی عەلەوی و وتی:" کە ئەم هێرشانە دەرئەنجامی سیاسەتی دەوڵەتە".
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی عەلەویانی دیموکراتیک موستەفا کارابوداک سەبارەت بە کردوە ڕەگەزپەرستیەکانی زانکۆی کۆچە، بۆ ئاژانسی هەواڵێ فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "کارابوداک ڕایگەیاند کە کورد و عەلەوی بەردەوام ئامانجی سیاسەتەکانی سەرکوت، چەوساندنەوە و کۆمەڵکوژین و وتی:"ئەوەی ئێمە بە گرنگ دەزانین و سەرنجمان ڕادەکێشێت زمانی هەڕەشەیە. هێرشکردنە سەر شوناس، باوەڕەکان نیشانەی نەتەوەپەرەستی، نیشانەی عەقڵییەتی جیاکارییە، ڕق و کینە، تاوانە. هەر بۆیە ئێمە ئاگادار بووین ڕوداوێکی ئاسایی نییە.
کارابوداک ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو هێرشانە لە دژی کرێکارن، کۆچبەر و بەتایبەت لە دژی ژنان بەم شێوازە زمانی هەڕەشە و جودا خواز هەڵسەنگاندی بۆ بکرێت و وتی: " ڕوداوەکە ڕوداوێکی ئاسای نییە. هەر شتێک بەرامبەر کوردانی عەلەوی ئەنجام دەدرێت بە بێ لێپرسینەوە تێپەڕێت. ئەم بیرکردنەوە توندە بەردەوامە. بەتەواوی ئەمە دەبینین. ئەوکەسەی کە هێرشی کردە سەر جەمخانەکانمان بەبێ لێپرسینەوە ئازاد کرا".
خاوەنداری لە باوەڕ و شوناسی خۆمان دەکەین
موستەفا کارابۆداک سەرەنجی خستەسەر یەکگرتوویی، بەرامبەر هێرشەکان و خاوەنداریکردن لە باوەڕ و شوناسیان و وتی: "لە سەدەی یەکەمی کۆماری تورکیادا، کۆمەڵکوژی بەرامبەر عەلەوی و کوردان ئەنجامدراوە. وایدەبینین ئەم کۆمەڵکوژیانە لە سەدساڵی دووەمی کۆماردا هەر بەردەوام بێت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نەوەیەکی بەکین و ئاینیان ئافراندوە. ئەم جیاکارییە تابێت زۆرتر دەبێت. پێشتریش هێرشیان کردووە، کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە، ئیتر ئەمە بووەتە سیاسەتی دەوڵەت. سیاسەتی تواندنەوەی زۆر پەرەپێداوە، دەوڵەت هەندێک تاکتیکی گۆڕیوە. بۆیە دەبێت سەرەنجی ڕای گشتی زیاتر بۆ ئەم بابەتە ڕاکێشین. دەبێت خاوەنداری لە باوەڕ و شوناسی خۆمان بکەین".