جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له ئامه‌د ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشیان كرده ئامانج
جه‌نگاوه‌رانی سینان دێرسیمی هه‌به‌ده‌هه رایانگه‌یاند، كه له‌سه‌ر رێگه‌ی ئامه‌د- فارقین له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش چالاكی چه‌كداریان ئه‌نجامداوه.
جه‌نگاوه‌رانی سینان دێرسیمی هه‌به‌ده‌هه رایانگه‌یاند، كه له‌سه‌ر رێگه‌ی ئامه‌د- فارقین له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش چالاكی چه‌كداریان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه هاتووه، "شه‌وی ٥ ی ئاب له كاتژمێر ٢٣دا له‌سه‌ر رێگه‌ی ئامه‌د- فارقین ئێمه له ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشمان دا".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م زانیاریانه خراونه‌ته‌ڕوو:
"جه‌نگاوه‌رانی سینان دێرسیمی هه‌به‌ده‌هه له چوارڕێیانی شهیرانتهپه له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی گه‌ڕۆك به نارنجۆكی كاریگه‌ر و فیشه‌كی هه‌وایی و چه‌ك چالاكیمان كرد. به هۆی چالاكیه‌كه‌وه دوژمن نه‌یتوانی بجوڵێت، هه‌ر بۆیه به ناچاری كه‌وته شه‌ڕه‌وه له به‌رامبه‌ر جه‌نگاوه‌رانمان. دوای شه‌ڕێكی كورت جه‌نگاوه‌رانمان به پێی پلانێك له گۆڕه‌پانه‌كه دوركه‌وتنه‌وه. دوژمن دواتر به هێزێكی زۆره‌وه گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یدا، به‌ڵام هێزه‌كانمان به بێ زیان له گۆڕه‌پانه‌كه گه‌ڕانه‌وه".
هـ . ب