جەنگاوەرانی هەبەدەهە بۆ یادی ١٥ی تەباخ چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی ماحسون کۆرکمازی هەبەدەهە رایگەیاند کە بۆ یادکردنەوەی دەژنی ژیانەوە ١٥ی تەباخ رێگەیان لە هاتوچۆ گردتووە لەسەر رێگەی ئامەد و روحا و لەدژی ترێلەیەک کە پشتگیری لە رژێمی فاشێستی تورک دەکرد ، چالاکیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی تیمی ماحسون کۆرکمازی هەبەدەهە رایگەیاند، لەدژی ترێلەیەکی سەر بە کۆمیانیایەکی تایبەت کە پشتگیری لە رژێمی فاشیستی تورک دەکرد، چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

" لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ترێلەکە بە تەواوی سووتاوە، جەنگاوەرەکانمان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە. لەم کاتەدا کە داگیرکەری زیادی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا پێشوازی لە ١٥ی تەباخ دەکەین. بەڵێنمان بۆ شەهیدان شۆڕش و سۆسیالیزم کە لە رێگەی فەرماندە عەگیدا خەباتیان کرد، رۆژی سەرکەوتن مسۆگەر دەکات و ئەمڕۆ ئەم میراتە گەورە بووە، سەرکەوتنە. جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ، ژیانەوەی هەموو گەلانە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمڕۆ لەم بەرخۆدانەدا جێی خۆی بگرێت، ئاڵای شۆڕشی یەکگرتوو بەرز بکاتەوە."

ف.ق