جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە شڕنەخ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشیان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی جەرەن گونەشی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوا ئەوان لە شڕنەخ لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی جەرەن گونەشی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوا ئەوان لە شڕنەخ لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی جەرەن گونەشی هەبەدەهە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە "دەوڵەتی فاشیست بەمەبەستی سەرکوتی شۆڕشی رۆژئاوا هەموو دەرفەتێک دەقۆزێتەوە و لە رۆژئاوا بێ پسانەوە هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدات".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە وەک جەنگاوەرانی جەرەن گونەشی هەبەدەهە لە شڕنەخ ئێوارەی رۆژی ١ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر لە دوژمنماندا. لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە گەڕەکی نوێ، جادەی ٨ بە مۆلۆتۆف و نارنجۆک چالاکیمان ئەنجامدا".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دوای چالاکیەکەمان پۆلیسەکان لەتەواوی گەڕەکەکەدا رێکاری نائاساییان پەیڕەو کرد، بە درێژایی شەوەکە بە ترسەوە ئێشکیان گرت. جەنگاوەرانمان بە شێوەیەکی پارێزراو و بەسەلامەتی گۆڕەپانەکەیان جێهێشت".
هـ . ب