جۆش و خرۆشی نەرۆرز لە ڕۆژهەڵات بەردەوامە
دوێنی لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە مەراسیمی جۆرا و جۆر جەژنی نەرۆز پیرۆزکرا.
دوێنی لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە مەراسیمی جۆرا و جۆر جەژنی نەرۆز پیرۆزکرا.
لە چوارچێوەی پیرۆزکردنی جەژنی نەرۆزدا، دوێنێ لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا وەک؛ ئورمییە، پیرانشار، سەقز و مهاباد بە بەشداری بەرفراوانی گەل ئاهەنگی نەورۆزییان پیرۆزکرد.
هەروەها لە ناوچەکانی راژانی مرگەوەری شاری ئورمییە ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەورۆز پیرۆزکرا.
هەروەها لە گوندەکانی مەریوان، گوندنشینان بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێوە هەڵمەتی پاکردنەوەی گوندەک (دێ تەکانی) یان ئەنجامدا.
هەر وەها لە هەندێک لەو گوندەکانی ئەو ناوچەیە ئاگری نەورۆزیان کرەوە.