حافز ئەحمەد تورهالی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.
تورهالی وتی:"لە لایەک حکومەتی تورک هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکاتە ڕۆژەڤ، لەلایەکی دیکەشەوە بە توندی بۆردومانی گەلی کورد و هەرێمەکانی ڕۆژئاوا دەکات، خەڵکی مەدەنی دەکوژێت، دامەزراوە مەدەنییەکان و نەخۆشخانە و ژێرخانەکان وێران دەکات و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات."
هەروەها تورهالی داوای لە گەلی کورد کرد، "هەرچی لە تواناتاندا هەیە پێویستە بەکاری بێنن، دەبێت ئەم زڵمە ڕاوەستێنن، لە کوێ دڕندەیی هەبێت، ئیسلام و مرۆڤایەتی لەوێ نییە، ئەگەر ئەمڕۆ دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا نەوەستینەوە، هەموومان بەرپرسیار دەبین لە هێرشەکان، بۆیە دەبێت بەرامبەر ئەم زڵم و ستەمە بوەستینەوە. دەبێت ئەوەی لە تواناماندا هەیە ئەنجامی بدەین. دەوڵەتی تورک دیسان بۆمب بەسەر ڕۆژئاوا دەبارێنێ. سەبەب چییە؟ دیارە ئەوان بەرامبەر شەڕڤانانی ئازادی لە باشووری کوردستان شکستیان هێناوە بۆیە تۆڵەی ئەمە دەکەنەوە، خەڵکی مەدەنی دەکوژن، شوێنی ژیانی گەل وێران دەکەن، هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانە و سایلۆی گەنم و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، ئەمە تاوانە دژی مرۆڤایەتییە، پێویستە هەموومان بەرامبەر بەم زڵم و ستەمکارییانە دەنگمان هەڵبڕین و ڕێگری لێبکەین."