کاڵکان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەو شەڕەی دەستیپێکراوە، پەیوەستە بە پلانی رێگاوە و هێزە هەژموونخوازە نێونەتەوەییەکان بۆ سەرخستنی پلانەکە بە دوای دەرفەتەوەن و وتی، "ئەگەر سەربکەوێت رێگە دەکرێتەوە و بەربەست و لەمپەرەکانی بەردەمی رادەماڵدرێن. ئەگەر پلانی رێگا بە تێکۆشان رانەگیرێت، بەرەنگاربوونەوەی سەرنەکەوێت، ئەو کاتە پلانی رێگە سەردەکەوێت. ئیسرائیل، لوبنان، سوریا و عێراق بە گوێرەی ئەو پلانە دیزاین دەکرێنەوە. ئاسایشی رێگە دەستەبەر دەبێت. لەو چوارچێوەدا یان لە یەکتر دادەبڕێن یاخود خزمەت بەو رێگەیە دەکەن. دوای ئەوەش نۆرە دەگاتە قوبرس و تورکیاش".
دوڕان کاڵکان ئەوەشی خستەڕوو کە شەڕی غەززە، بەشێکە لە شەڕی جیهانی سێهەم کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و رایگەیاند، کە پرۆژەیەک کە کێشەی ئیسرائیل فەلەستین چارەسەر بکات، سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکە.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پەکەکە دوڕان کاڵکان بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەنالی مەدیا خەبەردا کرد و وهەڵسەنگاندنی بۆ پرسە گەرمەکان لە کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
هەڵسەنگاندنەکانی دوڕان کاڵکان بەم جۆرەیە:
سەرەتا بەوپەڕی رێزەوە بڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. ئێمە بەردەوام گفتوگۆ دەکەین لەبارەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و دەبێت بەردەوام گفتوگۆی لەبارەوە بکەین. دەڵێن سزای دیسپلین؛ ئاشکرایە کە شتێکی بەو جۆرە بوونی نییە و نابێت. هەموو کات ئەوەمان هەڵسەنگاند. بەڵام دەبێت هەموو کەس تێبگات.
لەسەر ئەو بنەمایە دوو شت دەکەن. یەکەم؛ رێگری لە دیدار دەکەن، رێگری لە دیداری بنەماڵە و پارێزەران دەکەن. دووەم؛ ئیتر ساڵی ٢٥ەمینە. واتە دەبێت رێبەر ئاپۆ دادگایی بکرێتەوە. لە رووی یاساییەوە دەبێت بە جەستەیی ئازاد بکرێت. ئەگەر مرۆڤ وشیار بێت، سزای دیسپلین تەنیا بە رێبەر ئاپۆ نادرێت، دەدرێتە زۆر زیندانی. شتی بچووک دەکەنە پاساو. دەیسەپێنن و ٣٠ دەمێننەوە. ٣١-٢١ ساڵ هێشتا بەردەوامە. لەبەر ئەوەی دەڵێن بەتاڵکردنەوە و سوتاندنی جێبەجێکردنی سزا، بەم جۆرە بەکاریدەهێنن. هیچ لایەنێکی یاسایی نییە. هیچ پەیوەندییەکی بە راستیەوە نییە. لەلایەکی دیکەوە مرۆڤ ئەوە بەفەرمی ناناسێت. ئایا لە ئیمراڵی چ یاسایەک هەیە؟
رێبەر ئاپۆ وەک ئیرادەی کورد، وەک کورد لەبەر ئەوەی داکۆکی لە مافی کورد دەکات ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی زیندانییە. ئێستا ئەو یاسایانەی لە رێگەیانەوە سزا دەردەکرێن کامانەن؟ دەستوری هەمیشەیی کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠یە. ئەو یاسایە دان بە کورددا نانێت، دان بە هەبوون و ناسنامەی کورداندا نانێت. دەبێت رای گشتیش باشتر لەوە تێبگات. دەبێت مرۆڤ لەو چوارچێوەدا باشتر تێکۆشانی یاسایی کاریگەر بەڕێوەببات.
ئێمە دەتوانین بڵێین کە بزوتنەوەیەکی دیموکراسی گەردونی دەستیپێکردووە
بابەتێکی دیکەی گرنگ کەمپینی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد'ە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد. یەک دوو رۆژی دیکە پێدەنێتە سێهەم هەفتەیەوە. بە راستیش لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە ئاستی گەردوونیدا کەمپینێکی ئازادی بەڕێوەدەچێت. ئەمە خۆی لە خۆیدا گرنگ و واتادارە. دۆستانمان دەستیان بەوەکرد. ژنان و گەنجانی کورد خاوەندارییان لێکرد. کەمپینێکی گەورە و دەوڵەمەند دەبێت. چالاکیەکە بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی و هەندێک رێپێوان دەستیپێکرد. ئێستا چالاکی خێمە هەیە، گردبوونەوە هەیە، کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکان بەرفراوانتر دەبن، بەشداربوون لە سەر ئاستی کەسی هەیە، ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەم کەمپینە چالاکییە لە ڕاستیدا کەمپینی ئازادییە، کەمپینی ئازادبوونە. بۆ هەموو کەسێک تێکۆشانێکی ئازادییە. لەبەر ئەوەی پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ، پێوەندی بە هەموو مانەوە هەیە. لەبەر ئەوەی هەمووان ئازادی خۆیان لە تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبینن. تەڤگەرێکی ئازادی قووڵ، تێکۆشانێکی ئازادی قووڵ سەریهەڵدا. دەتوانین بڵێین کە تەڤگەرێکی قووڵی دیموکراسی دەستی پێکردووە. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی جیهان، ئەم جارە بناغەکەی دادەنرێت. لەسەر بنەمای سۆسیالیزمی دیموکراتیک، ئازادی، ئیکۆلۆژی و ژن شۆڕشیکی جیهانی ڕوودەدات. واتە مرۆڤەکان دەبن بە خاوەنی فکرێکی نوێ و تایبەتمەندی نوێی ژیان. ئەمە لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە، لە هەموو کۆمەڵگاکاندا بڵاودەبێتەوە. بەم شێوەیە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی ڕوودەدات. تەڤگەری تێکۆشانی شۆڕشگێری، تەڤگەری تێکۆشانی ئازادی، تەڤگەری ئازادی و دیموکراتیک لە ئاستێکی قووڵدا گەشە دەکەن و لە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا خۆیان پێش دەخەن. بۆچی؟ لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پارادایمی ئازادی کۆمەلگای نوێکردەوە و پێشی خست. ئەم پارادایمە ئازادی و ڕزگاری بە هەموو مرۆڤە چەوساوەکان و بەتایبەت ژنان دەبەخشێت. ئەم پارادایمە ڕێگای ڕزگاری نیشاندەدات بە هەموو گەلانی ستەملێکراو.
ژنان زیاتر باری تێکۆشان هەڵدەگرن
لە لایەکەوە سیستەمی ئیمرالی هەیە. سیستەمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و کوشتنە، لە بەرامبەر ئەمەدا ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی مێژوویی دەکات. ئەم تێکۆشانە کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە. سیستەمی ئیمرالی بە پیلانگێریەکی ناونەتەوەیی سەریهەڵدا. پیلانگێڕی ناونەتەوەیی دوایین پلانی ئەقلیەت، سیاسەتی کوشتنی کورد و هێڕشێکی رێکخستنی بوو. سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و سیستەمی هەژموونی جیهانیش، لەسەر بنەمای کوشتنی کورد و سیاسەتی کوشتن دامەزراوە. بۆیە ئیمرالی ناوەندی تێکۆشانە لەدژی عەقڵیەت و سیاسەتی کوشتن. ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری تێکۆشانێکی بەم شێوەیەیە.
لە لایەکی ترەوە کۆمەڵگای کورد پێشەنگایەتی ئەم کارە دەکات، ژنان پێشەنگایەتی دەکەن. ئەمەش شتێکی گرینگە. هەر خۆی ژنان لە لایەن عەقڵیەت و سیاسەتی ئەم سیستەمە لەناو براون. بارودۆخی ژنان و گەلی کورد لەم بوارەدا لەیک دەچێت و وەک یەکن. لەبەر ئەوەی باری شۆرش و تێکۆشان لەسەر شانی گەلی کورد و ژنانە، بۆیە سیستەم ستەمیان لێدەکات، دەیانکوژێت و هەوڵدەدات لەناویان ببات. بۆیە زیاتر لە هەموو ڕەگەزێک و نەتەوەیەک گەلی کورد و ژنان زەرەرمەندن لەم سیستەمە. پێش هەموو شتێک دەبێت لە سیاسەتی ئەم سیستەمە تێبگەن، خۆیان بەرێکخستن بکەن و تێکۆشانێکی گەورە پێش بخەن. باری تێکۆشان هەڵگرن و پێشەنگایەتی تێکۆشان بکەن. ئەگەر قورس و سەختیش بێت، بە واتا و کەرامەتدارە. دەبیت مرۆڤ خاوەنداری لەمە بکات.
دەبێت دەرفەتەکان بە دروستی هەڵسەنگێندرێن
پرۆسەیەکی ٢٠ ڕۆژەیە، هەموو ڕۆژێک چالاکیی هەیە. سەرەتایەکی نوێ بوو. لەسەر ئاستی جیهانی کەمپینێکی چالاکیی لەم شێوەیە دروست بوو، رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە. بڵاو دەبێتەوە، گەورە دەبێت و ئەنجامی دەبێت. دەبێت مرۆڤ بەم شێوەیە هەلی بسەنگێنێت و بیبینێت. دەبێت هەموو کەسێک لەم کارەدا هەست بە بەرپرسیارێتی بکات. دەبێت دەرفەتەکان بە دروستی هەڵبسەگێندرێن. دەبێت شێوازی چالاکی پێش بخرێت. بێگۆمان دەبێت هەموو ئەمانە دروست ببێت. هەر خۆی گەلی کورد، ژنان و گەنجانی کورد خاوەنداری لەم کەمپینە دەکەن. کوردانی چوار پارچەی کوردستان و کوردانی دەرەوەی وڵات لە ناو چالاکی دان و ئەو چالاکییە رۆژ بە رۆژ لە هەموو جیهاندا بلاو دەبێتەوە و گەشە دەکات.
ئێمە دەمانگوت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری کێشەی کوردە و گەیشتنە بە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک. ئێستا ئەم کەمپینە سەلمێنەری قسەکەمانە. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، واتا ڕزگاری هەموو مرۆڤە چەوساوەکان، ڕێخۆشکەری ڕزگاری ژنان، گەنجان، گەلانی چەوساوە و کرێکارانە. ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی لەو کەمپینەدا دەرکەوت، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا دەستی پێکردووە. هاوڕێکانمان سڵاویان بۆ ناردین. منیش لەسەر ناوی بەڕێوبەرانی پارتەکەمان سڵاو دەنێرم بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە کەمپینەکەدا بەشدار بوون. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. هەروەها باوەڕم وایە کە سەردەکەون.
گرنگە بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی تورکیا بڵاوببێتەوە
ھەڵبەت زۆر گرنگترە کە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی تورکیادا بڵاوببێتەوە. لەم دواییانەدا ٧٨ ڕۆشنبیر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. ئێمە زۆر گرنگ و واتادار لەوە دەڕوانین. ئێمە سڵاو لەو ڕۆشنبیرانە دەکەین، کە بانگەوازی ئاشتییان ڕاگەیاند. بە ڕێزەوە پێشوازی لێدەکەین و بە بایەخی زۆرەوە لە هەوڵەکانیان دەڕوانین. وەک بزوتنەوە و گەلیش هیچ بەربەستێک لە لایەنی ئێمەوە نییە. بەڵام دەبێت ئەو ئەندێشانە بە کۆمەڵگای تورکیا، ژنان، گەنجان، کرێکاران و ڕەنجدەران بناسێنرێن. ئەوەش پێویستی بە هەوڵدانێکی زۆر ھەیە. دۆخی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی بە کوردانەوە هەیە، ھەروەھا پەیوەندی بە هەموو چەوساوەکان، ژنان و مرۆڤایەتییەوە هەیە. هەم سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و هەمیش بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو سیستمە، ھەروەھا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمووان زیاتر پەیوەندی بە کۆمەڵگای تورکیاوە ھەیە. دیموکراتیکبوونی تورکیا بە دڵنیاییەوە پەیوەستە بەوەوە. ھێندەی ئازادی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیاش بەدوای خۆیدا دەھێنێت. واتا رووخانی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمراڵی و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تا ئەو ئاستە گرنگە. زۆر گرنگە کەسەکان لە تورکیا خاوەنداری لێبکەن و ھۆشمەندی و سیاسەتێکی لەو شێوەیە لە تورکیادا پەرەی پێبدرێت و بڵاوببێتەوە. ڕۆشنبیران دەستپێشخەرییەکیان کرد، کە دەستپێشخەرییەکی گرنگ و بوێرانە بوو. پێویستە بەردەوام بێت و پەرەی پێبدرێت. ئەوانەی لە دژوارترین دۆخدان دەبێت زیاتر ئەوە بکەن.
دەبێت گەلی فەلەستین و یەھودییەکان لای ڕێبەر ئاپۆ بەدوای چارەسەریدا بگەڕێن
لە ئێستادا لە شەڕدان. غەززە بووەتە گۆمی خوێن. شەڕ لە نێوان ئیسرائیل-حەماس لە ئارادایە. گەلی فەلەستین، یەھودییەکان لەو شەڕەدا دەکوژرێن. ھەروەھا دەبێت ئەوانیش زۆر زیاتر خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و لێی تێبگەن و هەوڵی تێگەیشتن لێی بدەن. دەبێت لای ڕێبەر ئاپۆ بەدوای چارەسەریدا بگەڕێن؛ چونکە ڕێبەر ئاپۆ ھۆشمەندی، سیاسەت و پڕۆژەی چارەسەری بۆ ئەو شەڕە خستووەتەڕوو.
چارەسەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گوزارشت لەوە دەکات. نەتەوەی دیموکراتیک، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک گوزارشت لەوە دەکات. هەربۆیە دەبێت لە نێو ئەو شەڕەشدا زۆر زیاتر خاوەنداری لێبکەن. ڕێبەر ئاپۆ پشتیوانییەکی گەورەی لە بەرخۆدانی گەلی فەلەستین کردووە. هەموو سەرکردەکانی فەلەستینی ناسی و چاوی پێیان کەوت. بۆ ماوەیەکی زۆر پشتیوانی لە گەلی فەلەستین کرد و لە تێکۆشانێکی هاوبەشدا بوو. لە لایەکی دیکەوە ڕێبەر ئاپۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە دیموکراسی یەھودییەکان دەتوانێت بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیگێڕێت بە باشترین شێوە خستیەڕوو. ڕێبەر ئاپۆ ئەو دۆخە کارەساتبارەی لە میژوودا بەسەر کۆمەڵگای یەھودیدا ھاتووە، بە شێوەیەکی ڕاست، گشتگیر و درک پێکراو دەربڕی و پێناسەی کرد. لە پارێزنامەکانیدا باس لەوانە کراوە. زۆر ڕاستی ڕوونکراونەتەوە. واتە سۆسیالیست، دیموکرات و ڕەنجدەرانی یەھودی و عیبری بە دڵنیاییەوە دەتوانن سوود لەو ئەندێشانە وەربگرن. یەھودییەکان لە ڕووی هزرییەوە بەرەوپێشچوون، ھەربۆیە ڕێبەر ئاپۆ بایەخی پێدان و ئەوانی گەیاندە سەنتێزێکی نوێ. تێکۆشانێک کە لە دژی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و جینۆساید و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، تێکۆشانی هەمووانە. تێکۆشانێک کە کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دادەنێت.
جارێکی تر سڵاو لە هەموو ئەوانە دەکەم، کە ئەو تێکۆشانە بەڕێوەدەبەن، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. داوا لە هەموو چەوساوەکان؛ بە تایبەتی ژنان، کرێکاران، ڕەنجدەران و گەنجان هەموو گەلانی جیهان دەکەم، کە بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەشداری ئەو هەڵمەتەی ئازادی بکەن.
پێشەنگایەتی یەژاستار دەرخەری بیردۆزی گەریلایەتیە
دۆخی رێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد، هەموو شتێک شەڕ و لە سەر بنەمای شەڕ بەڕێوەدەچێت. لەبارەی شەڕەوە زانیاری لەلایەن بڕیارگەی ناوەندیەوە بڵاودەکرێتەوە. لەو رووەوە هیج زانیارییەک لە رای گشتی ناشاردرێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک لەوەدا دەیسارێتەوە. لەئێستادا شەڕ لە هەموو گۆڕەپانەکان بەردەوامە.
ئێمە لە مانگی تشرینی یەکەمدابووین. تشرینی یەکەمیش مانگێکی گرنگی بەرخودان و تێکۆشان وبوو؛ دەمەوێت ئەوە بڵێم. بەڵێ تێپەڕی، بەڵام ٢٥ی تشرینی یەکەم ٣١ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ بێریتان بوو. بە رێز و پێزانینەوە یادی دەکەمەوە. لە کەسایەتی ئەودا سەرجەم شەهیدانی تشرینی یەکەم بە بیردەهێنمەوە.
شەڕێ ئێمە بە پێشەنگایەتی یەژاستار بەردەوامە. ئەگەر سەرنج بدەن یەژاستار لە هەموو ئامارەکانی چالاکیەکاندا پێشەنگە. بەم بۆنەوە سڵاو لەسەرجەم فەرماندە و شەڕڤانانی یەژاستاردەکەکەم و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانیان لێدەکەم. تێکۆشانی ئەوان لە مێژوودا گرنگترین و واتادارترین تێکۆشانە. ئەو هێزەی ئەو تێکۆشانە بەڕێوەدەبات رۆح، ئیرادە، وشیاری، رێکخستنبوون، بوێری، گیانبازی و شمشێری تیژی ژیانی ئازادە. پێشەنگ و جێبەجێکاری هێڵی ئازادی رەهایە. لەم رووەوە پێشەنگایەتی یەژاستار دەریدەخات کە لە شەڕدا پێشەنگایەتی بیردۆزی ژن چەندە گرنگ و بنەڕەتیە. هەروەها تێکۆشانی ئازادی کورد و شەڕی گەریلا لە رووی بیردۆزیەوە چەندە گرنگە. لە تێکۆشانی بیردۆزی گەورەدا، شەڕی بیردۆزی هەیە. ئەوە دەخرێتەڕوو و دەبینرێت.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا جوڵەیەکی نوێ هەبوو؛ دەبێت بەم جۆرە بڵێین. هاوڕێیان چالاکی ئەنقەرەیان وەک خاڵی وەرچەرخان هەڵسەنگاند. منیش هاوڕام. بە تێر و تەسەلی هەڵسەنگاندن کرا. هەروەها هاوڕێیان رۆژهات وئەرداڵ بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. بەراستیش رۆح و هێڵی تێکۆشانی ئەم سەردەمەیان ئاشکرا کرد. ئەوەیان راگەیاند کە لە سەر هێڵی زیلان تێکۆشان دەکەن و ئەوەیان نیشاندا؛ هیچ چالاکیەک بوونی نییە کە گەریلا نەتوانێت بیکات و هیچ دوژمنێکیش بوونی نییە کە گەریلا نەتوانێت شکستی بدات. تا لە رووی مامەڵەی ئافرێنەرانە، شێواز، ریتم و هاوسەنگیدا بە دروستی هەڵبسەنگێندرێت.
پەدەکە و دەوڵەتی تورک وەک سوپایەکن، لە یەک فەرماندەیی یەک کەسییەوە فەرمان وەردەگرن
هەروەها لە یادکردنەوەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی هاورێ بێریتان، لە چوارچێوەی یادکردنەوەی بێریتان و یادکردنەوەی دامەزراندنی یەژاستار هەڵمەتێک ئەنجامدرا. لەبەر ئەوە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەراورد لەگەڵ مانگەکانی پێشوو چالاکییەکانی گەریلاش زیاتر بوون. ئەوەش وەک ئامار دەخرێنەڕوو. هەندێک چالاکی هەبوون. بە راستیش گورزی گەورە لە رەوەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە وەشێندرا. لەبەر ئەوە سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەم. پیرۆزبایی لەو دەستکەوتە گەورانەی هەپەگە و یەژاستار دەکەم. لە دوا نمونەدا لە کەسایەتی شەهید زاپ هاوڕێ جودی چەکدار هەموو شەهیدان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. ئەوانەی مرۆڤایەتیان خوڵقاند ئەم شەهیدانەن.
ئەمە راستیەکی ئاشکرایە. هەندێک دیمەن بەدەست گەیشتوون. لەبەر لەبەر ئەوەی بەشی راگەیاندن لێیان دەکۆڵنەوە، نازانم چەندەی دەبێت باسی لێبکرێت، بەڵام من دەڵێم سوپای تورک لە پشت پەدەکەوە چەقیوە و گیری خواردووە و بەم جۆرە خۆی دەشارێتەوە. مرۆڤ ناتوانێت باش تێبگات، ئایا پەدەکە لە پشت سوپای تورکەوە خۆی دەشارێتەوە یان سوپای تورک لە پشت پەدەکەوە؟ ئەوەس روون نییە. پێکهاتەیەکی بەو جۆرەیان هەیە کە زۆر پێویستیان بە یەکترە، لە گەریلا دەترسن و پێکەوە بەو جۆرەن. وەک سوپایەکن. مەگەر دەبێت پێچەوانەی ئەوە بێت؟ لەناو شەڕدا. ئەگەر بەو جۆرە نەبێت هێزێک کە فەرمان لە دوو ناوەندی فەرماندەییەوە وەربگرێت دەتوانن پێکەوە بمێننەوە؟ ناتوانن بەردەوام بن. ئەوان ناتوانن لە شەڕدا بەو رادەیە بە هەماهەنگی بجوڵێنەوە. لەبەر ئەوە تەنیا یەک فەرمان هەیە. ئەوان گەیشتوونەتە ئەو ئاستە.
بەرخودان لە سەرووی قارەمانێتیەوەیە
دۆخی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەم جۆرەیە. لە ماوەکانی رابردوودا لە تەواوی زاپ چالاکی ئەنجامدران. بۆ نمونە لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و هەمیش لە رۆژهەڵاتی زاپ چالاکی کۆکەڕێ هەبوو؛ گورزێکی قورس لە دوژمن وەشێندرا- شاخی جودی تەواوی گۆڕەپانی مەتینا بووە گۆڕەپانی چالاکی. دوژمن بە هەموو جۆرێک هێرش دەکات. هێرشی فڕۆکە، تۆپ، هێرشی تانک، چەکی کیمیایی، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی. ئەو هێرشانە بەردەوام ئەنجام دەدرێن. بە وتەیەکی دیکە بەرخودان لە سەرووی قارەمانێتیەوەیە. چالاکی تا خواکورک بڵاوبووەتەوە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەرخودانێکی هەمەلایەنە هەیە. لە هەفتانین چالاکی هەبوون، ئەوەمان بینی.
نەک هەر لە گۆڕەپانەکاندا؛ گەر سەیری هەرێمەکانی باکووریش بکەن لە هاوینەوە لە شەڕدان. لەم دواییەدا لە سەرحەد، ئامەد، لجێ و مێردین چالاکی ئەنجامدران. لە گەریلادا بەرەوپێشچوونێکی هەڵمەتی هاتە ئاراوە. لە بەرەی خۆیدا دەستی بە هەڵمەتی نوێ کردووە. لە شارەکانیشدا تا ئاستێک چالاکی هەیە.
لە هێرشەکانی دوژمندا گۆڕانکاری نەهاتووەتە ئاراوە. بە پێچەوانەوە، تا گیر دەخۆن و دەگەنە بنبەست، دەستەوەستان و ئاستەنگییەکانیان زیاتر دەبن.. چۆن باسی بکەین؛ بۆ نمونە تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ باس لە ئەخلاق و یاسای شەڕ دەکات. باهەندێک لەبارەی خۆیەوە ئەمە بکات. لە شوێنێک هێرش دەکاتە سەر هەموو کەس، با ئاوڕ لە خۆی بداتەوە. هەموو کەس لە تەیب ئەردۆغانەوە فێر دەبن. نابێت لەبیر بکرێت کە تەنانەت هیتلەریش وتویەتی من ئەو هێڵەم لە کۆماری تورکیاوە وەرگرت. وتی کە ئەوەی لە ئیتحاد و تەرەقی و دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە وەرگرتووە. ئێستا هەر کەس کە لەلایەن بەڕێوەبەری تورک و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە رووبەڕووی رەخنە دەکرێتەوە، لە راستیدا ئەوان لە کۆماری تورکەوە فێر دەبن و ئەوێ بە نمونە دەگرن. لە کردەوەکانی بەرامبەر بە کوردان نمونەیەک وەردەگرێت و کردەوەیەکی هاوشێوە ئەنجام دەدات. واتە ئەگەر هەندێک ئاگاداری خۆی بوایە باش دەبوو، بەڵام ئێستا شتێکی بەو جۆرەیە کە دەستەوەستان و چەقبەستوون. ئەوانیش ناتوانن بجنە دەرەوە، خۆیان قایل دەکەن. بەم جۆرە بە تەواوەتی دیماگۆجیانە و بە شەڕی دەرونی هەوڵ دەدەن کۆمەڵگەی تورکیا بەڕێوەببەن. لە بەر ئەوەش ئەو زانیاریانەی لەبارەی شەڕەوە دەیدەن راست نییە. بڕیارگەی ناوەندی زۆر جار ئەوەی راگەیاندنەوە. ئەوان زانیاری دەشارنەوە و پەردەپۆشی دەکەن. بێچارە و بێچارەسەرن. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بە واتای شەڕ بخاتەڕوو و گوزارشتی لێبکات. چۆن بەردەوام دەبێت دیار نییە. هاوڕێیان رایانگەیاند؛ بە راستیش بە بێ پشتیوانی پەدەکە، بە بێ پاڵپشتی جەردەوانەکان (هەرچەندە دەستەواژەی قارەمانیش بەکاردەهێنن) هێزی شەڕیان نەماوە، نیانە. لەبەرامبەر گەریلادا زۆر جار شکستیان هێناوە. خۆی لە خۆیدا بە دوو کەس چییان بە ئەنقەرە کرد؟ لەبەر ئەوە بینرا. هەموان ئەوەیان بینی. لەو رووەوە هێز و توانای گەریلایان بینی.
تا سیستمی پاکتاو بەردەوام بێت، بەرخودانیش بەردەوام دەبێت
تا دەسيڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بەردەوام بێت، تا هێرشە فاشیستی، کۆلۆنیالیستی، قڕکەریەکان لەسەر کوردان، ئیمراڵی، ئەشکەنجە، گۆشەگیری و سیستمی جینۆساید بەردەوام بێت، بێ گومان بەرخودان و ئەم شەڕەش بەردەوام دەبن.
رۆشنبیران بانگەوازیان راگەیاند. ٧٨ رۆشنبیر. زۆر گرنگ، واتادارە. ئێمە بە بایەخەوە لێی دەڕوانین، بەڵام بەم بۆنەوە دەڵێین ئێمە دەستمان بەم شەڕ و هێرشانە نەکرد. یاخود لێرەدا هەموان باس لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ دەکەن؛ ناوی ئەوەیان ناوە قۆناغی چارەسەری. ئێمە ئەو قۆناغەمان تێکنەدا. رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی راشکاوانە رایگەیاند، ئەوان ناهێڵن دیدار ئەنجام بدرێت. لەو کاتەوە نەیانهێشت قسە بکات. لایەنی هێرشبەر دەوڵەتی تورکە. ئاکەپە-مەهەپە بەڕێوەبەرایەتی فاشیست، کۆلۆنیالیست و قڕکەرە. هەربۆیە دەبێت هەموان لەسەر ئەوە راوەستە بکەن. دەبێت لە دژی ئەم هێرشە قڕکارییە داگیرکەرییە تێبکۆشن. ئەگەر هەموان لە بەرەی خۆیانە تێبکۆشن و یەکبگرن، بە دڵنیاییەوە فاشیزم دەڕوخێت. خۆی لە خۆیدا لە قۆناغی رووخاندندایە. هەموو ئەم هێرشانەش لەبەر ئەوەیە.
دەبوو لێکدانەوەی دروست بۆ سەد ساڵەکە بکرایە
بەڕێوەبەرایەتیمان، هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی سەد ساڵەی کۆمار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەرفراوان و گرنگ بوو. هەڵوێستی ئێمەی خستەڕوو. ئێمە گرنگی بە تورکیا دەدەین، بە جددیەتەوە لێی دەڕوانین. تێکۆشانمان، تێکۆشانە لە پێناو دیموکراتیکبوونی تورکیادا. ھەروەھا ڕۆشنبیرانیش ڕاگەیەندراویان بڵاوکردەوە. زۆر گرنگ و واتادارە. لە ڕاستیدا ئەگەر ئەو ھزرە بە کۆمەڵایەتی بکرایە، لە لای ئێمەوە هیچ شتێک نەدەبوو. بەڵام، من دەتوانم بڵێم لە بەڕێوەبەرایەی دەوڵەت، لە دیکتاتۆری فاشیستی تەیب ئەردۆغان و ھاوپەیمانی کۆماردا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە، بەڵام نامەوێت وەھا بڵێم وەک ئەوەی چاوەڕوانییەک ھەیە کە گۆڕەنکاری رووبدات، با لێکدانەوەی بۆ نەکرێت. بە دڵنییاییەوە چاوەڕوانییەکی وامان نییە. پێویستە ھەبێت، دەبێت ئێمە بە گشتی ڕەتینەکەینەوە و نەیخەینە لایەک، بەڵام کاتێک لە کردار دەڕوانین، ناتوانین هیچ تروسکاییەک ببینین. چونکە لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیادا، ڕۆژێک دواتر واتە، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، پلانی تێکشکاندن ئامادەکرا. پلانی هێرش، پلانی سڕینەوە و لەناوبردنی کوردان. دیکتاتۆریی فاشیستیی تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی کۆمار ئەو پلانە جێبەجێ دەکات. ماوەی ٩ ساڵە لەژێر ھێرشێکی ھەمەلایەنەدایە. دەڵێت ئێمە لە دژی پەکەکە هێرش ئەنجام دەدەین. بەڵام، بەتایبەتی پەکەکە دەکاتە ئامانج، گوشار و گۆشەگیری لە ئیمراڵی زیاتر دەکات، هێرشەکان بۆ سەر گەریلا چڕتر دەکات، هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردان. ئەو نۆکەر و داردەستانە شان بە شانی دەوەستن. ھیچ کوردایەتی و مرۆڤایەتییەکیان نەماوە. بەڕاستی پەدەکە، هودا پارە؛ ناکرێت بە جۆرێکی دیکە لێکدانەوەی بۆ بکرێت. ھەربۆیە ٩ ساڵە هێرشێکی بەو جۆرە ئەنجام دەدرێت. ئەو بەرێوەبەرایەتییە ئەوە ئەنجام دەدات. کاتێک لەو شتانەی کە لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا کراون دەڕوانین، بێگومان دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد، هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە. لە ڕاستیدا سەد ساڵێکی گرنگ بوو.
لە ١٠٠ەمین ساڵدا دەبوو لێپێچینەوەیەکی باش و حسابپرسینەوەیەکی دروست لەو سەد ساڵە بکرایە. تەنیا سەرکەوتنیان نیشاندا. با نیشان بدرێت، باشە، ئێمە هیچ ناڵێین، بەڵام کەموکوڕی و هەڵەکانی ئەو کارە چی بوون؟ تەیب ئەردۆغان دەستبەجێ مایکەکەی گرت و رووی دەمی کردە دنیا. منیش لێرەوە پێی دەڵێم؛ کە لەبەرامبەر کەمال کلیچدارئۆغڵو دەیوت: "لە دێرسیم جینۆساید ڕوویدا". ئەو کۆمارەی کە بە بۆنەی ١٠٠ ساڵەیەوە پیرۆزبایی دەکەن، کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە. ئایا ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو ١٠٠ ساڵەیە دەکرێت؟ ئایا جینۆساید تەنیا لە دێرسیم ئەنجام دراوە؟ نە. لە ئامەد، ڕحا، چەولیک و سەرحەدیش ئەنجامدراون. لە کۆچگرییەوە دەستی پێکرد، لە ھەموو شوێنێک ئەنجامدرا. کەواتە مەگەر ئامانە بە ھەند وەرناگیرێن؟ لەسەر ئەو بابەتە جیهان تاوانبار بکەن، ئیسرائیل تاوانبار بکەن. زۆر باشە، ئەگەر ئێوە پێشەنگی ئەو تاوانانە بن، ئەو کاتە چی؟
دەڵێن ئیسرائیل فەلەستینییەکان لەناو دەبات. ڕاستە، بەڵام تەیب ئەردۆغانیش دەیوت "کورد بوونی نییە". دەیوت: "ئەگەر کەسێک لە وڵاتی ئێمە خۆی بە کورد دابنێت، پێویستە وڵاتەکەمان بەجێبهێڵێت". هەروەها یاریدەدەرێکی هەبوو کە دەیوت "با بڕۆنە دۆزەخ". ئایا کۆمەڵگای کوردی ئەم شتانە لەبیر دەکات؟ لەبیری ناکات.
دەبێت باجی کارەکانی سەد ساڵی ڕابردوویان بە هەزاران ساڵ بدەن
دەبێت باجی دەسەی رابردوو بە هەزاران سال بدەن. واتا هاتنی تورک بۆ ئەم جوگرافیایە هەزار ساڵە. گەلی کورد بە شێوازێکی میوان دۆستانە پیشوازیان لێ کرد. ئەوە خودی ئەلپاسلان بوو کە پەیوەندی لەگەڵ عەشیرەت و کۆمەلگای کورد دامەزراند و سەربازەکانی خۆی نارد بۆ ناو کورد. سوڵتان سەنجەر چەمکی کوردستانی بەکارهێنا؛ ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکەمجار لێکۆڵینەوەی کرد و دەریخست. تورکەکان، کە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە جیا بوو بوونەوە و هاتن، هەمیشە دەهاتن بۆ کوردستان و عەرەبستان. لەوێ خۆیان کۆکردەوە و بەرەو ئەنادۆڵ ڕۆیشتن. دەڵێن ئێمە لە ئەنادۆڵ شەڕمان کرد و کردمانە زێدی خۆمان’، بەڵام لەکاتی شەڕکردندا پشتیان بە کێ بەست؟ پشتیان بە چی بەست؟ بۆچی مێژوودا ئەوەنە ئینکاری هەیە؟ ئێستا زنجیرە فلیمی مێژوویان دروست کردووە و بەردەوامن لە دروست کردنی. مێژووی تورکیا بەبێ کورد پێناسە دەکەن. بەڵام کورد گەلی دێرین، کۆمەڵگەی کۆنی ئەم جوگرافیایە، دەیان هەزار ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەژین. واتا کورد و عەرەب پشتیوانیان بوون. هەروەها زۆرێک لە کۆمەڵگە مەسیحییەکان پشتیوانییان لێ کرد. ئەرمەنییەکانەوە، لە ئاشوورییەکانەوە... ئەرمەنییەکان پاڵپشتییەکی گەورەیان لە عوسمانییەکان کرد بۆ گەشە سەندنیان. ولات و گەل جوانن، بەڵام چۆن بوون بە خاوەنی ئەمە؟ چ جۆرە پشتگیرییەکیان لێ کرا؟ کەواتە ئێمە چۆن هاتووین بۆ ئەنادۆڵ؟ بنەمای نیشتەجێ بوون لە ئەنادۆڵ چی بوو؟ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کاتێک بوو بە ئیمپراتۆریەت پشتی بە کێ بەست؟ چۆن لە چارەکی یەکەمی سەدەی ١٦دا تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گرت؟ ئێستا ئەو داگیرکارییە ئیمپریالیستییە هاتووە بە مێشکیان و باسی دەکەن. ئەوە کورد بوو کە دژی ئەم داگیرکارییە ئیمپریالیستییە شەڕی کرد. کاریگەرترین هێز لە کۆنگرەی ئەرزروم و سیڤاس کوردەکان بوون.
مستەفا کەمال پشتی بە کورد بەستبوو. ئەو هێزە کاریگەرەی کە بووە هۆی دروست بوونی پەرلەمان لە ئەنقەرە دووبارە کورد بوون. لەبەر ئەم هۆکارەش ئەوکات هیچ دەنگێک لە ئینکار کردنی کورد لە پەرلەماندا نەبوو. هەروەها هیچ شتێک بە ناوی ئەنجوومەنی نەتەوەیی گەورەی تورکیا لە پەرلەمانی ئەنقەرەدا بوونی نەبوو. کاتێک کۆمار دامەزرا، دەستیان بەسەر دەسەڵاتی دەوڵەتدا گرت.
دوای ئەوە هەرکەسێک کە لە ڕێکخستنێکی لەو شێوەیەدا پشگیری ئەوانی کردبا وەک ئەوەی کە تاوانێکی کردبێت سزا دەدرا. مرۆڤ سەری دەسوڕمێت. هەم لە ناوخۆ و هەمیش لە دەرەوە ئەو کارەیان کردووە. بە چەرکەز ئەتهەم دەستیان پێکرد و گەریلاکانی ئەنادۆلیان گۆلە باران کرد. لە کۆتاییدا هەموو ژەنەراڵە عوسمانییەکان و ئەوانەی بەشدارییان لە شەڕەکەدا کردبوو، ئەوانەی کە نەیانهێشت سوپا بکەوێت و شەڕیان دەکرد، تەسفییە کران. بەڵام ئەوانەی کە وڵاتی خۆیان پاراست و لە دژی ئینگلتەرا و فەرەنسا شەڕیان کرد گەلی کورد بوون. هەموومان ئەمە دەزانین.
نکۆڵی لە مێژووی تورکەکانیش دەکرێت
دوای ئەوەی کۆماری تورکیا دامەزرا و دەسەڵاتی دەوڵەت دەستی بەسەردا گیرا، ئەو پێناسەی کە لە دەستووری ساڵی ١٩٢٤ بۆ تورک کرا هەمان ئەو پێناسەیەیە کە لە دەستوری ئەمرۆدا بوونی هەیە. بەم شێوەیە: هەر کەسێک کە هاولاتی دەولەتی تورکیایە، تورکە. کەواتە تورکەکان کەی و لە کوێ بوونیان هەیە؟ لەناو سنوورەکانی دەولەتی تورکدا. کەواتە ئەوانەی لە دەرەوەی ئەو سنورەن تورک نین. لەبەر ئەوەی کە هاولاتی دەولەتی تورک نین. ئەو کات هیچ شتێک بەناوی جیهانی تورک بونی نییە. دەوڵەتی تورک کەی دامەزرا؟ لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣. کەواتە پێش ٢٩ی تیشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٣ تورک بوونی نەبووە. لەبەر ئەوەی کۆماری تورکیا بوونی نەبووە. کەواتە ئێستا تەنها لەبەر ئەوەی گەلی کورد و گەلانی دیکە ئینکار بکەن، مێژووی تورکەکانیش ئینکار دەکەن، کەلتور و ڕاستی تورکەکانیش ئینکار دەکەن. ئەم ئینکارییە زۆر زۆر خراپ و هەڵەیە.
لێپێچینەوەیان بەهۆی ئەو کارانەی کە لە سەدەی رابردوودا کردیان زۆر گرینگە. ئەم پرۆسەیە لە سەدەی 19دا دەستی پێکردووە. لە پرۆسەی پێشوودا دژایەتییەکی ڕیشەیی نیشان دەدەن. دەلێن "ئێمە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە هاتووین، ئێمە درێژەپێدەری سەلجوقی و عوسمانییەکانین"، بەڵام پەیوەندیی نیوان سەلجوقی-کوردەکان، پەیوەندی عوسمانی-کوردەکان چۆن بوو؟ ئەی پەیوەندی نێوان کۆمار و گەلی کورد چۆن بوو؟ ئایا بەهەمان شێوە بوو؟ بۆچی لێپرسینەوەیان لێناکریت؟ بۆچی ئەوەندە گۆڕانکاری لە سیاسەتدا دروست بووە؟ لۆژیکی دەوڵەت نەتەوە، لۆژیکی فاشیست، داگیرکەر و بکوژ کە لە ئەقلییەتی دەولەتی تورکدا دروست بووە، بێگۆمان دەبێت ئەم ئەقلیەتە داگیرکەر و بکوژە بشکێنرێت. بەم شیوەیە تورکیش دیمۆکراتیک دەبێت و خۆی دەدۆزێتەوە.
بۆچی بە پێویستی دەزانن کە کەسانی تر بە نەبوو حیساب بکەن و بیان کوژن؟ ئەگەر بەهۆی تورەییەکی نەتەوەیی کۆنەوە بێت ئەوا ئەو دۆخە تێپەڕێنراوە. بەڵام بەڕاستی ئەم سەدەیە وەک ساڵانی پێشوو نییە. سەدەی کارەسات و دەریایەکە لە خوێن. دەبێت کۆمار هەڵبسەنگێندرێت. دەبێت ئەوەی کە پێکەوە خۆلقاندوویانە ببینرێت و ئەوەی کە زەرەریشی گەیاندووە بەهام شێوە ببینرێت و دووبارە نەکرێتەوە. دەبێت هەندێک رەخنە لە خۆمان بگرین و رەخنەدانی خۆمان بدەین. پێویستە کەمێک هەڵەکانمان قبوڵ بکەین. تەیب ئەردۆغان کلیچدارئۆغڵوی تاوانباردەکرد. ماوەی ٢٢ ساڵە بەڕێوبەرە. ماوەی بەڕێوەبەرییەکەی بوو بە درێژترین ماوەکە لە کۆماری تورکیادا. بەڕێوەبەری چارەکە سەدەیەک. ئەو ئەقلیەت و سیاسەتەی خۆلقاند کە ئێستا لە کۆماری تورک دا باکار دەهێندرێت. کەواتە دەبێت لێپرسینەوەی لەگەلدا بکرێت. خاوەنی هەڵەکانە، دەبیت هەلەکانی راست بکاتەوە. بەڵام ئەگەر مرۆڤ وریا نەبێت و سەرنجی نەخاتە سەر، ڕەفتاریکی بەو شیوەیە بەهیچ شێوازێک دیار نابێت.
رۆشنبیران دەبێت لە دژی کاریگەری ئەقڵیەتی فاشیست لەسەر کۆمەڵگا تێبکۆشن
فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کۆمەڵگەی زۆر ژەهراوی کردووە، مێشکی شۆردوونەوە. دوژمنی فاشیستی کوردانیان دروست کردووە. لە گۆڕەپانەکاندا کۆیان دەکاتەوە. کۆمەڵگە چۆن لەوە رزگاری دەبێت؟ دۆخێکی دژوارە. وەک هیتلەر دەکەن. کۆمەڵگەی ئەڵمانی بۆ ئەوەی لە هیتلەر رزگاریان ببێت چ ئازارێکیان چەشت. چ بەرنامەیەکیان جێبەجێ کرد، ئەوە دیارە. ئێستاش بە بەرچاوی هەموانەوە ئەوە دەکەن. بەر بەوە نەگیرا. بەڵام دەبێت رۆشنبیرانی تورکیا، سیاسەتمەداران، شۆڕشگێڕان، چەپگران، سۆسیالیستەکان، ژیان و گەنجان، کرێکار و رەنجدەران باش درک بەو راستیە بکەن. شۆڤێنیزم یەکجار لە ئاستی باڵادایە. بۆردومانێکی فاشیستی بەو جۆرە هەیە کە مرۆڤەکان لە ژێر کاریگەری ئەوەوە دەرناچن. تامرۆڤ لەوە رزگاری نەبێت، وشیاری دیموکراتیک نایاتە ئاراوە. بزوتنەوەی دیموکراسی پەرەی پێنادرێت، کۆمەڵگەی دیموکراتیک ساز نابێت. هۆشمەندی و سیاسەتی دیموکراتیک لە تورکیا نایاتەئاراوە، پێویستی بە تێکۆشانی زۆر و پەروەردە هەیە.
دەبێت سۆسیالیست و دیموکراتەکانی تورکیا ئەوە باش ببینن. رۆشنبیران وەک تێکۆشانی گەورە لەسەر ئەوە راوەستە بکەن. یاخود دەبوایە بەو رادەیە گۆڕەپان بە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نەدرایە. بەڵام بەداخەوە دۆخەکە بەم جۆرەیە.
زۆر هەوڵماندا کە گۆڕانکارییەک لە خوارەوە ساز بکرێت، هیواشمان هەڵچنیبوو، بەڵام نەهاتەدی. سیستمی گەردونی تاوانبار دەکەن، بەڵام ئێمە زۆر جار ئەو ئەقڵیەت و سیاسەتە فاشیستیەمان هێنایە لێواری رووخان و لەناوچوون؛ سیستمی جیهانی ئەوەی پاراست، پاڵپشتییان کرد. ئێستاش ئەوان دەیپارێزن. چونکە لەو ئەقڵیەت و سیاسەتە سودمەندن. لەئێستادا بژاردەی دروست ئەوەیە کە مرۆڤ بە نوێبوونەوە، دیموکراتیکبوون، رەخنە و رەخنەدان، سەرەتای نوێ، دەست بە سەدساڵەی نوێ بکەن. بەڵام نەمانتوانی ئەوە بکەین، لەم ئاستەدا ئێمە سەرنەکەوتین. لەم قۆناغەدا نەمانتوانی ئەمە جێبەجێ بکەین. ئەمە کەموکورتیە، ئێمە ئەوە دەبینین، رەخنە لە خۆمان دەگرین. بەڵام لە پێناو دیموکراتیکبوونەوە بە دڵ و گیان تێدەکۆشین. بزوتنەوەکەمان شانی دایە ژێر باری تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول، باری قورسی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە دیسان کورد، بزوتنەوەی پەکەکە لە ئەستۆیان گرت. لەو ئاستەدا رۆڵیان هەیە، دەبێت ئەوە ببینن.
لە سەدەی نوێدا چی پێویستە؟ راستە ئێمە نەمانتوانی کارێکی وا بکەین، بەڵام فاشیزم زۆر لاواز بووە و ریسوا بووە و لەقاودراوە. لە ناوەوە و لە دەرەوە ریسوا بووە. ئێستا تەنیایە، دەیگوت دەکەوێتە ناو نەتەوە هاوچەرخەکانەوە، بەڵام ئێستا لە جیهان دابڕاوە. ئەم بەڕێوەبەرایەتیەی تەیب ئەردۆغان هێنایە ئەم دۆخە. بە واتایەکی تر ئەگەر ئەقڵیەت و سیاسەتی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە نەگۆڕێت تورکیا ڕووبەڕووی کارەساتی گەورەتر دەبێتەوە. پێویستە هەموو کەسێک لێکدانەوەی خۆی بکات. بزوتنەوەکەمان ئەنجامی دەدات. ئێمە هەڵوێستمان ڕوون کردۆتەوە، هەڵسەنگاندنەکانمان دەکەین، ڕەخنەگرانە و رەخنەدانانە لێی نزیک دەبینەوە، بەڵام پێویستە هەموو کەسێک بیکات. بەتایبەت سۆسیالیستەکان، دیموکراتەکان، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران، ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجانی تورکیا، هەموویان پێویستە ئەم کارە بکەن. پێویستە گوشار بخرێتە سەر فەرمانڕەوایان تا ئەوانیشی ئەو کارە بکەن. پێویستە ئەو کەسانەی کە بە شێوازی جۆراوجۆر لە سیاسەتی دەوڵەتدا بەشدارن، گوشاریان بخرێتەسەر تا ئەوانیش ئەنجامی بدەن. پێویستە ئەم ئەقڵیەت و سیاسەتە لەناو ببەین. فاشیزمێکی بەو جۆرەیە کە دەڵێت یەک زمان، یەک نەتەوە، یەک دەوڵەت، یەک وڵات، ئەمانە تایبەتمەندیە سەرەکییەکانی فاشیزمی نەتەوە دەوڵەتن. ئەردۆغان فاشیزم وەک ئەوەی شتێکی گەورە بێت سەیری دەکات، پاشان ئەوانی دیکە بە فاشیست بوون تۆمەتبار دەکات. ئەوەندە تووشی لەبیرچوونەوە بووە. پرەنسیپەکانت پرەنسیپی فاشیستن. کێ بە فاشیستتر ناو دەبەیت؟ داکۆکی لە فاشیزم دەکەیت. گەیشتیتە ئەو دۆخە. لە ڕاستیدا دەبێت مرۆڤ ئەمە بەویس نیشان بدات. لەگەڵ گەیشتن بە دەسەڵاتی دەوڵەت بەم شێوەیە بوو؛ تەیب ئەردۆغانێکی بەو جۆرە دروست بوو کە مرۆڤ نایناسێتەوە. بەو جۆرە بووە کە پێی دەڵێن بەڕێوەبەری جیهان، دەوڵەتمەدار، پەسنی دەدەن. ئەوانەی پەسنی دەدەن زۆرن. لەوە پڕە. لە راستیدا ئەو خۆی خستووەتە نەرێنیترین دۆخەوە. سەد ساڵەی دووەم نەیدەتوانی بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و لەخوارەوە دەست پێبکات، بەڵام ئەم قۆناغە زۆر ناخایەنێت. ئەم ئەقڵیەت و سیاسەتە فاشیستییە لەناو دەچێت. ئەوەی سەد ساڵە نەکراوە؛ تورکیایەکی نوێی دیموکراتیک، نەتەوەیەکی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە چەند ساڵێکدا دێنە ئاراوە. ئەمە بڕوا و هیوامانە لەسەر ئەو بنەمایە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین.
ئەو پرۆژەیەی دەتوانێت کێشەی فەڵەستین-ئیسرائیل چارەسەر بکات، سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە
پێشتر ئەرمەنییەکان لە قەرەباخ دەکوژران، ئێستا لە غەززە هەمان ڕەوش هەیە. بەڵام هەندێکیان زۆر نزم قسە دەکەن. هەمیشە بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە. تەیب ئەردۆگان گردبوونەوەیەکی لە ئیستەنبوڵ ئەنجامدا، هەر دەتگوت گردبوونەوەیەکە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ. دەڵێت غەززە، غەززە، دوعا دەخوێنێت، بەڵام حیساباتی پشتەوەی کارەکە بۆ هەڵبژاردنی ئیستەنبوڵە، ئەو گردبوونەوەکەی کردە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن. فەلەستینییەکان دەکەنە قوربانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان. هەرکەسێک ئەم خوێنە بۆ بەرژەوەندی ماددی خۆی بڕێژێت، خودا بەڵای بەسەردا ببارێنێت. ئەوان لەم زمانە باشتر تێدەگەن.
نزیکایەتی ئێمە بەم جۆرە نییە. نزیکایەتی ئێمە بۆ بەرژەوەندییەکی تایبەت نییە. لە بەرەکانی جەنگدا لەگەڵ گەلی فەلەستین بووینە هەڤاڵ و دۆست. تەڤگەرەکەمان پاڵپشتییەکی مەزنی بۆ بەرخۆدانی فەلەستین پیشانداوە، کوردەکان پشتگیری فەڵەستین بوون. ئەوانیش زۆر پشتگیریان کردین. بۆ هەتا هەتایە بەرگری لە دۆزی ڕەوای گەلی فەلەستین دەکەین. لە غەززە کۆمەڵکوژی هەیە، با کۆمەڵکوژی نەمێنێت. بەڵام ئەوانەی بە ناوی گەلی فەڵەستینەوە دەجووڵێنەوە، تا چەند نوێنەرایەتی ئەم گەلە دەکەن، تا چەند بیر لە بەرژەوەندی گەل دەکەنەوە یان بە شوێن هەندێک بەرژەوەندی دیکەوەن؛ ئەمانە پێویستە بە باشی ببینرێن و تێبگەن.
ئیسرائیل دژی خەڵکی سڤیل هەموو شتێک دەکات. ئەمەش بەشێکە لە جەنگی جیهانی سێیەم کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەردەوامە. چارەسەر هێڵی نەتەوە و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ پێشتر پرۆژەکەی ڕاگەیاند بۆ چارەسەری کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل. خۆی ئەمەی گوت. ئێمە لەگەڵ ئێوەداین. ئەمە هەڵوێستی ئێمەیە. ئێمە دژی ئەم جۆرە زیهنیەت و ئایدۆلۆژیایانەین کە تێکەڵن بە ئایینپەرستی و نەتەوەپەرستی. لە ڕێگەی سیاسەتەوە گەلی فەڵەستین دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان. ئێمە دژی ئەم شەڕە بەرژەوەندیخوازانەیەن. دیموکرات و سۆسیالیستەکانی جوولەکەش بەم شێوەیە ڕەخنە لە ئیدارەی نەتانیاهۆ دەگرن. ئێمە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئەوان و دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستین دەکەین. گەلی فەڵەستین و گەلی جوولەکەکانی ئیسرائیل، کرێکارەکانیان، دەبوو نەبنە پاڵپشتی دوو دەوڵەتی نەتەوەیی جیاواز و ژەهری ئایینپەرستی و نەتەوەپەرستیان هەبێت، بەڵکو دەبوو لەسەر هێڵی نەتەوە و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، بەدوای پێکەوە ژیانەوە بوونایە، دەبوو ئەمە بکەن بە بناغە و زیهنیەت و سیاسەتێک، ئەگەر وەها بوایە، دەکرا ڕێگە لە پێکدادانەکان بگیرایە.
ئەردۆگان دەریخست ئەو بەڕێوەبەری حەماسە
لە ١ ی تشرینی یەکەم چالاکییەک لە ئەنقەرە ڕوویدا، دەوڵەتی تورکی هەژاند؛ لە ٤ی تشرینی یەکەم، لەسەر بناغەی ڕاگەیاندنی قڕکەری هاکان فیدان، هێرشکرایە سەر ڕۆژئاوا. کاردانەوە بەرامبەر ئەمە پێکهات. بۆ ڕێگریکردن لەمە، ئاکەپە-مەهەپە دەستیان برد بۆ ئەم ئەدەبیاتە فەڵەستینییە. واتە ویستیان ڕۆژەڤ بگۆڕن و ڕاستییەکان لە تورکیا بشارنەوە. سەرەتا پێویستە مرۆڤ ئەمە ببینێت. چاپەمەنی دەوڵەتی کە لە ژێر کۆنترۆڵی میتدایە، ئەو چاپەمەنییەی کە ناوەندی شەڕی تایبەت بەڕێوەی دەبات، ڕاستییەکان ئاوەژۆ دەکاتەوە. شەڕێکی دەروونی دەکرێت. نابێت کەس لێی نەڕوانێت و نەبێتە میدیۆمی گەیاندنیان. گردبوونەوەکەی تەیب ئەردۆغان بەو شێوەیە بوو. وەک گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردن وابوو. دەرکەوت ئەو مامەڵەیەکی لەم جۆرە دەکات: "ئێوە بە یەپەگە بڵێن تیرۆریست، من بە حەماس دەڵێم تیرۆریست"، بە ڕوونی ڕایگەیاند کە بەڕێوبەری بزووتنەوەی حەماسە. لە گردبوونەوەکەدا ئاشکرا بوو کە کێ شەڕی ٧ی تشرینی یەکەمی دەست پێ کردووە. تەیب ئەردۆگان بەرپرسیارێتی خۆی لەم کارە دەرخست، وەک فەرماندەی شەڕ قسەی دەکرد. پێویستە مرۆڤ بەم شەڕە دەروونییانە فریو نەخۆن.
سەرنجی دووەم ئەوەیە، هەمیشە گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکان دەکرێن. بۆ کەس پرسیار لە هۆکارەکان ناکات؟ بۆ نموونە; دەڵێن: "خوێن دەڕژێت، با بوەستێت، پێویستە ئاگربەست ڕابگەیەنرێت. بۆچی ئێستا کەس ناڵێت با ئاگربەست هەبێت"، ئەردۆگان دەیقیڕاند "بۆچی ئاگربەست ڕاناگەیەنرێت". لە جیاتی ئەوەی بڵێت "بۆچی ئاگربەست ڕاناگەیەنرێت"، بۆچی ناڵێت حەماس سەرکەوتوو نابێت؟ ئەو شەڕی دەستپێکرد، ئایا دەیزانی سەرکەوتوو نابێت؟ بەدوای ڕزگارکردنی حەماس دەگەڕێیت؟ وەها بە مرۆڤ دەڵێن.
بەردەوام ئەنجامەکان پیشان دەدەن. شتە مرۆییەکان، بەڵێ، ئەوانیش گرنگن، ئێمە هیچ لەو بارەیەوە ناڵێین، بەڵام مرۆڤەکان دەبێ هۆکارەکانیش ببینن. ئەگەر هۆکارەکان نەبینرێن و نەسڕێنەوە، ئەنجامەکەی ڕاست نابێتەوە. لەو کاتەوە زۆر نزیکایەتی بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان گیراوەتەبەر و نرخاندنی بۆ کراوە. ئەمانە زۆر ڕاست نەبوون. هەروەها دیوێکی مێژوویی هەیە. ماوەی ٧٥ ساڵە فەلەستینییەکان دەکوژرێن. ئێمە دژی ئەم قڕکردنەین و لەگەڵ مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستینین. بەڵام جولەکەکان پێشتر زۆر کوژراون. مافی خۆیانە لە وڵاتەکەیاندا بژین و ئیدارەیەکی دیموکراتیکیان هەبێت. ئێمە دژی کۆمەڵکوژیین بەرامبەر جولەکەکان. لێرەوە دیوی مێژوویی هەیە. پەیوەندی بە جەنگی جیهانی سێیەمەوە هەیە کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە بەردەوامە. بەڵام ئەمانە ڕوون کراونەتەوە، من دووبارەیان ناکەمەوە. هاوکات وەک سیاسەتی ئایدیۆلۆژی و ڕۆژانە، شتگەلێکی گرنگ هەن. ململانێی ئایدیۆلۆژی، ململانێی لایەنەکانی سەر بە هەمان ئایدۆلۆژیا. ئەگەر مرۆڤەکان خۆیان لەم چەمکە ئایدیۆلۆژییە ئایینپەرستی و نەتەوەپەرستییە ڕزگار نەکەن، دیموکراتیکبوون لە فیکردا ڕوونەدات، ئەوا ئەم ململانێیە هەتا هەتایە دەمێنێتەوە. هیچ چارەسەرێک نایەتە دی. ئەمە گرنگە.
هەندێک باس لە سیاسەتی ڕۆژانە دەکەن و سەرنجی مرۆڤ بۆ خۆیان ڕادەکێشن. ڕێگەی بازرگانی... دوای ڕاگەیاندنی ئەو ڕێگایەی وزە کە لە هیندستان، سوریا، ئیسرائیل، قوبرسەوە دەڕوات بۆ یۆنان، ئەم شتانە ڕوویانداوە. ئەمەش گرنگە. پێویستە مرۆڤ هۆکارێکی وەها باش بۆ پرسیارەکان بدۆزێتەوە. چین دەیویست لە ڕێگەی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە پەیوەندی بە ئەوروپاوە بکات؛ بە شەڕی ئۆکرانیا ئەمەیان پووچەڵ کردەوە. تورکیاش بەشدار بوو، پێی خۆش بوو. ئیدارەی تەیب ئەردۆگان، هەرچەندە هەوڵی کاریگەرکردنی ڕێگای ئاوریشمی دا، دواجار ڕێگای باشوور ڕاگەیاندرا. دەوڵەتەکان هاوڕا بوون. تورکیا بەهۆی زیهنیەت و سیاسەتی تەیب ئەردۆگان درووخرایەوە. خرایە دەرەوەی ئەم ڕێگایە. وایان کرد چیتر ڕێگای ئاوریشم وەک جاران کاریگەر نەبێت. بۆچی؟ متمانە نییە، ئارامی نییە، شەڕ هەیە. جیهان ئەم زیهنیەت و سیاسەتەی قبووڵ نەکرد. دەوڵەتەکان سەرمایەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەدۆزیەوە. ستایشکاران، دەڵێن: "سەیرکەن تەیب ئەردۆگان تورکیای بۆ کوێ هێناوە"، ئەردۆغان تورکیای بەرەو کارەسات بردووە، وای لێکردووە تەنیا بمێنێتەوە. لە ئەنجامدا هەستا و گوتی: "تێکی دەدەم، ئەم شتانە پووچەڵ دەکەمەوە". هەوڵ دەدات ڕێگایەک بکاتەوە کە لە ئاسیای ناوینەوە بێت و بە تورکیادا تێپەڕێت. بەهۆی ئەوەوە ئازەربایجان قەرەباخی خستە بن دەستی خۆی. ئێستا دەیەوێت گەرووی زەنگەزۆر دابخات، ئەرمینیا بۆ یەکجارەکی تەنگەتاو بکات، پاڵ بە ئەرمینیا و ئێرانەوە بنێت و بە خۆیەوە بیبەستێتەوە. ئەوانیش تێکۆشان، بەڵام دەرفەتیان پێ نەدان. لەوێ سەرکردایەتی شەڕەکەی کرد. شەڕەکەی حەماس بەم شێوەیە دەستپێکرد. بۆچی حەماس بە یەکجار پێنج هەزار موشەکی تەقاند؟ لە ٧ی تشرینی یەکەم ئەم کارەی کرد. چۆن، بۆچی، کێ ئاڕاستەی کرد؛ پێویستە مرۆڤەکان لەمە بڕوانن. ئەردۆغان بە ڕوونی گوتی: "ڕێگە نادەین"، "ئەگەر بە تورکیادا تێنەپەڕێت، ڕێگەی پێ نادەین". بە داگیرکردنی قەرەباخ دەخوازێت ڕێگەیەک بکاتەوە. لەسەر هێڵی ئیسرائیل و لەسەر هێڵی فەلەستین، دەخوازێت تێکی بدات. هەوڵێکی ئیستفزازکردن هەبوو. تێکۆشانێکی وا هەیە. ئەوانەی لەسەر ڕێگاکە ڕێککەوتن، دەیانویست ڕێگاکە پاک بکەنەوە، بەڵام تورکیا، ئیدارەی ئاکەپە، کە لە دەرەوەی ڕێگاکە مایەوە، ویستی ئەم ڕێگەیە تێک بدات. بۆیە حەماسی هاندا. زۆر لایەن پاڵپشتی حەماس دەکەن، ئێرانیش پاڵپشتی دەکات. ئەمانە شاراوە نین. بەڵام بە دڵنیاییەوە تەیب ئەردۆگان لەم دوایین هێرشەدا ڕۆڵی هەبووە. تەیب ئەردۆگان حەماسی هاندا. هەروەک چۆن لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ داعشی ئاڕاستەکرد بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانی، ئێستا حەماسی هاندا بۆ هێرشی کردنە سەر ئیسرائیل و بەم شێوەیە شەڕەکەی ڕوویدا. بۆ تێکدانی ئەوێ، تاوەکو ئەوێش بکاتە شوێنێکی نائارام، بۆ ئەوەی ڕێگەکە بەلای ئەودا تێپەڕێت، ئەم کارەی کرد. شەڕێکی وەها لەسەر ڕێگەکە هەیە.
جێدەستی ئەردۆگان کە هێرشەکەی حەماسدا زۆر ڕوونە
نازانم ئەنجامەکەی چی دەبێت، بەڵام ئەم شەڕە، شەڕی چییە؟ کێ ئەم شەڕە دەکات، پێویستە خەڵک بزانێت. تەیب ئەردۆگان پەلەقاژەیەتی. بۆچی؟ ئاخر تاوانەکەی ئاشکرا دەبێت. جێدەستی وی لەم شەڕەدا زۆر ڕوونە. لەوانەیە بە شێوەیەک فریو درابێت. یان ڕەنگە هانیان دابێت. ڕەنگە هەندێک هێز وەهایان پێ گوتبێت، دەتوانێت بە ئاسانی ئەم کارە بکات. دوای ئەوەی ئاڕاستەی دژ بە حەماس بەهێز بوو، تەیب ئەردۆگان ئێستا هەوڵی پاراستنی حەماس دەدات. سەرەتا دەیویست حەماس بۆ تێکدان بەکاربهێنێت. بۆی دەرکەوت ئەنجامەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەرچوون؛ حەماس لاواز دەبێت، خەریکە کۆتایی دێت، بۆیە هەوڵی پاراستنی دەدات.
پێویستە مرۆڤ بەم شێوەیە بیربکەنەوە. ئیدارەی سەدام حوسێن کە لە ٢ی ئابی ١٩٩٠ هێرشی کردە سەر کوەیت، ئایا سی ئای ئەی و مۆساد لەو بارەیەوە نەیانزانی؟ ئەوان چیان دەکرد؟ بۆچی نەیانوەستاند؟ چونکە نەیاندەویست ڕێگر بن. بۆچی؟ کاتێک سەدام هێرشی کردە سەر کوەیت، ئەمریکا جەنگی جیهانی سێیەمی دەستپێکرد. ١٥٠ هەزار سەربازیان هێنایە ڕۆژهەڵاتی ناوین. کارەکە بەم جۆرەیە.
بۆ نموونە لە ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١ کە هێرش کرایە سەر دوو تاوەرەکە _ئەمریکا پشتگیری لە پێکهێنانی قاعیدە کرد - ئایا سی ئای ئەی و مۆساد لەو بارەیەوە نەیانزانی؟ بۆ ڕێگریان لێ نەگرت؟ لە ئەنجامدا چوونە ناو ئەفغانستان و بەغداد. بەشێوەی سەربازیی داگیری کردن. ویستی سوودی لێ وەربگرێت. بۆ نموونە کاتێک هەوڵی کودەتاکە لە ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ ڕوویدا، ئایا سی ئای ئەی و میت خەوتبوون؟ هاکان فیدان کە ئێستا مەیدانەکەی بۆ کورد دەوێت، ئایا وەک جێگری سکرتێری میت خەوتبوو؟ خەوتبوو، بۆچی سەرەتا ڕێگەیان لێ نەگرت؟ چونکە تەیب ئەردۆگانی بەهێز کرد؛ دوای ٤٠ ڕۆژ، لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦، لە جەرابلوسەوە دەستی کرد بە داگیرکردنی سوریا، لە چەلێوە بە ئامانجی داگیرکردنی عێراق کەوتە جووڵە. کاتێک ئەم هێرشە دەستی پێکرد بایدن و مەسعوود بارزانی لە ئەنقەرە بوون. وتیان بەڵێ. ئەگەر بەم شێوەیە نەبوایە، ئەگەر ئەم هەوڵە کودەتایە نەبوایە، تەیب ئەردۆگان لەڕێگەی پەرلەمانەوە ئەم مۆڵەتەی بەدەست نەدەهێنا، نەیدەتوانی ئەم کارە بکات.
ئەردۆغان بە هێرشەکەی حەماس چاکەیەکی بۆ نەتانیاهۆ کردووە
تەیب ئەردۆگانیش دەزانێت؛ چەند تونێل و شتی تر لە ژێر غەززە هەن. سوپای ئیسرائیلیش ئەمە ئاشکرا دەکات. بەڵام لەکاتی هێرشکردن بە پێنج هەزار موشەک، بۆ نموونە ئایا مۆساد خەوتبوو؟ بۆ ڕای نەگرت؟ ناڵێین ئەو کارەی کردووە، بەڵام لانیکەم چاوەڕێی ئەوە بووە پاداشتێک وەربگرێت. تەیب ئەردۆگان دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز چی گوت؟ وتی: "ئەمە دیاری خودایە بۆ من"، ئەمەش "دیاری خودا" بوو بۆ نەتانیاهۆ، لەڕاستیدا ئەوە دیاری خودا نەبوو بەڵکو دیاری تەیب ئەردۆگان بوو، ئەم دەریاچە خوێنەش دەرکەوت. ئێستا کە پلانەکان وەها نەچوونە پێش، ئەمجارە هەوڵدەدات تورکیا فڕێ بداتە ناو ئاگرەکەوە. ماوەتەوە تورکیا و جیهان پێکدا بدەن. دوا قسەیان چی بوون؟ ئەمە شتە سەرەکییەکە. بۆیە پێویستە مرۆڤ باش لە هۆکارەکان بکۆڵێتەوە.
حەماس بزووتنەوەیەکی ئیخوان موسلیمینە. بۆ نموونە باسی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی مەزن کرا. پڕۆژەی ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی مەزن پڕۆژەی سەروەری بوو بۆ ئیخوان موسڵمان. تەیب ئەردۆگان چی گوت؟ گوتی: "هاوسەرۆکی ئەم پڕۆژەیەم".. ئاکەپە، هودا پار، قەتەر، مورسی، ئۆسۆ... لە تونس ئاکەپە هەیە. ئەمە تەواوی ئیخوان موسلیمینە. ئەوان بزووتنەوەیەکن. هەموویان یەکن. تەیب ئەردۆگانیش بەرپرسی ئەم کارەیە. مرۆڤ دەتوانێت پەیوەندییەکانی حەماس لەگەڵ ئێران ببینێت، بەڵام نابێت مرۆڤ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەیب ئەردۆگان نەبینن. دەبێت تەیب ئەردۆگان لەنێو ئەو بەڕێوەبەرانەدا بێت. لەم هێرشەدا جێدەستێکی مەزنی هەیە، ئەو کەسەیە کە ئەم قۆناغی پێکدادانەی دەستپێکردووە. ئیسرائیل و ئەمریکا و ئەوانی تر چاوەڕێی دەرفەت بوون بۆ وێرانکردنی ئەم ڕێگایە. هەروەک چۆن بەرامبەر سەدام کرا، لەوانەیە گوتبێتیان دەنگ ناکەین و ڕێگەیان بە تەیب ئەردۆگانیش داوە. تا تەیب ئەردۆگان حەماسی کۆکردەوە بۆ تێکدان، ئەوانیش دیاری خودایان دەسکەوت.
ئێستا دەڵێن کۆتایی بە حەماس دەهێنین. ئەوان دەیانەوێت کۆتایی بە غەززە بهێنن بۆ کۆتاییهێنان بە حەماس. لە غەززە کۆمەڵکوژی دەکەن. بە چی زیهنیەت و سیاسەتێک خەڵکی غەززە کراونەتە قوربانی؟ ڕۆڵی حەماس لەم کارەدا چییە؟ ڕۆڵی ئیخوان موسلیمین چییە، ڕۆڵی تەیب ئەردۆگان چییە؟ پێویستە مرۆڤ ئەمە ببینێت. ئێستا دەترسێت ئەمە ئاشکرا بێت. سەرەتا شتێکی دەشاردەوە، دواتر بۆی دەرکەوت کە ناتوانێت، ئیتر خاوەندارێتی لە حەماس کرد. ئێستا بە هەموو هێزی خۆیەوە دەڵێت: "دەبێت ئاگربەست بکرێت". وەک ئەوەی، دەیەوێت بەم ئاگربەستە حەماس ڕزگار بکات. بە دڵنیاییەوە ئەمە ڕەوشەکەیە.
ئەمە پیلانی ڕێگەکەیە، نۆرەی قوبرس و تورکیاش دێت
ئەمە بەرەو کوێ دەڕوات؟ ئەمە پلانێکە. گرێدراوە بە پلانی ڕێگەکەوە. لێرەدا چەند نرخاندنێک دەخەینەڕوو؛ ئەگەر سەرکەوتوو بوو ڕێگاکە دەکرێتەوە و ئاستەنگەکانی بەردەمی لادەبرێن. ئەگەر پلانی ڕێگەکە بە تێکۆشان نەگیرێت، ئەگەر تێکدانەکە سەری نەگرت، ئەوا پلانی ڕێگەکە سەردەکەوێ. لە ئیسرائیلەوە دەست پێدەکات و لوبنان و سوریا و تەنانەت عێراقیش بەگوێرەی ئەوە دیزاین دەکرێتەوە. گرنگی دەدرێت بە سەلامەتی ڕێگەکان. لەم چوارچێوەیەدا دابەش دەبن، یان دەبنە خزمەتکاری ئەم ڕێگەیە. ئەوکات نۆرەی قوبرس و تورکیا دێت.
ئەودەمەی گونەری جیڤائۆغڵو لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کرد، پرسیاری لە دۆخی حافز ئەسەد و سەدام حوسێن کرد؛ چییان بەسەر دێت؟ ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە؛ "ڕەزامەندی هەیە بۆ حافز". بەڵام ڕووداوێک بۆ سەدام لەپێشە". ئێستا وا دیارە ڕەزامەندی بۆ ئێران هەیە و بۆ تورکیاش ڕووداوێک لەپێشە. ئەگەر تورکیا لە زیهنیەت و سیاسەتی فاشیستو قڕکەری تەیب ئەردۆگان و هاوپەیمانی کۆمار ڕزگاری نەبوو، با تا دەتوانێت بقیڕێنێت و هاوار بکات، ئەو سیستەمەی کە تورکیا دەخاتە سەر مێزی ئۆپەراسیۆن، ئەگەر بەم زیهنیەتە بەردەوام بن، تورکیا زیانی پێدەگات، قوبرس لەدەست دەدات و دابەشبوون دێتە پێشەوە، دەمەوێت لێرەدا ئەمە دەربڕم. دوای ماوەیەک ڕاستەوخۆ نۆرەی تورکیا دێت. بەڵام کاتێک دەڵێین تورکیا، باسی زیهنیەتی ئاکەپە-مەهەپە دەکەین، ئەم زیهنیەتە ڕەوشەکەی ئافراندووە.
تورکیایەکی دیموکراتیزەکراو، تورکیایەک کە کێشەی کورد چارەسەر بکات، بەدڵنیاییەوە ناکەوێتە ئەم ڕەوشە. لەم ڕووەوە گەل و کرێکاران و ژنان و گەنجان ڕۆڵێکی مەزنیان هەیە. هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان ڕۆڵێکی بەهێزیان دەبێت. نە گەلی فەلەستین و نە گەلی جوولەکەش ناتوانێ لەم ڕەوشە دەربچێت و نە مرۆڤایەتی تەنیا بە پشتبەستن بە ئەنجامی ململانێکان تێکۆشانێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات. پێویستە دژایەتی ئەم ململانێ بەرژەوەندیخوازانەیە بکرێت، دژایەتی تاڵانی ئیمپریالیستی بکرێت. گەلی فەڵەستین و دیموکراتەکانی جوولەکە و گەل و هەموو گەلانی جیهان و ژنان و گەنجان و چەوساوەکان دژایەتی ئەمە بکەن. ئەم بانگەوازە دەکەم. دەتوانین بڵێین، پێویستە دەوڵەتەکان تا ڕادەیەک دیموکرات و هەستیار بن. بەڵام لۆژیکی سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت ڕوونە. ئێمە دەبێت لە دژی ئەوان تێبکۆشین. پێویستە تێکۆشانێکی کاریگەرتر بکرێت. ئەمە چیە؟ پەرەسەندنی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا، پەرەپێدانی نەتەوەیەکی دیموکراتیک و هێڵی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە. ئەمە تاکە چارەسەرە. ئەگەر ئەم زیهنیەت و سیاسەتە نەگۆڕدرێت و تێکۆشان لەسەر ئەو بناغەیە نەکرێت، ئەوا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و خوێنڕشتنی زیاتر دەبینەوە. لەم ڕووەوە هاوبەشی ئازاری هەم گەلی فەڵەستین و هەم گەلی جوولەکەم. من وەک شەڕڤانێکی فەڵەستینی هەمیشە بەرگریم لە دۆزی گەلی فەڵەستین کردووە و بەردەوامیش دەبم. بەڵام جولەکەکان و خەباتکارانی گەلی جولەکەش هۆکاری ڕاستیان هەیە. بێگومان ئێمە بەو مەرجەی لەسەر ڕێگای ڕاست بن و نزیکایەتییەکی دیموکراتیکیان هەبێت لەگەڵیان کاردەکەین. بۆیە پێویستە گەلی فەڵەستین و جوولەکەکان و سۆسیالیستەکان و شۆڕشگێڕان و دیموکراتەکان سەرەتا کێشەکە لە نێوان خۆیاندا چارەسەر بکەن. هەروەها پێویستە مرۆڤایەتی و لایەنە دیموکراتیکەکان پشتیوانی لەمە بکەن. بۆیە ئەمە ڕەوشێکی ستراتیژی و کاریگەرە. ئەمەش واتە جیهانێکی نوێ، جیهانێکی نوێی ئەڵتەرناتیڤ. لە بەرامبەر ئەم دەسەڵاتداری و سیستەمە دەوڵەتپارێزەدا، جیهانێکی ئەڵتەرناتیڤ لەسەر ئەم بناغەیە پەرەی پێبدرێت. ئەگینا ئەم کێشەیە بە شێوازی جیاواز خزمەت بە بەرژەوەندی هەندێک لایەن دەکات و ئەم کێشەیە چارەسەر نابێت، هەروەها ناتوانرێت نزیکایەتییەکی مرۆیی ڕاست پێش بخرێت.
پێویستە گەنجانی کورد لە کۆنفرانسدا بەباشی گفتوگۆ لەسەر مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بکەن
لە تورکیا تەڤگەری گەنجان لە ئایدن هەبوو. لەدژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و سیاسەتەکانیان کە خزمەت بە گەنجان ناکات، دوای ئەوەی گەنجێک لەناو ئەسانسۆردا گیانی لەدەستدا، بزووتنەوەیەک پەیدابوو. بەڕاستی ئەمە گرنگە.
باس لەوە دەکرێت، ڕەنگە بۆ یەکەمجار کۆنفرانسی جیهانی گەنجان بەڕێوە بچێ، ئەمە گرنگە. سەرەتا سڵاو لەو گەنجانە دەکەم کە پێشەنگایەتی ئەم کۆنفرانسە دەکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
دەتوانم بانگەواز لە گەنجانی کورد بکەم. پێویستە چالاکانە بەشداری بکەن و هەست بە تەنیایی نەکەن. پێویستە گوێ لە هاوڕێکانیان بگرن و لێیان تێبگەن. بەڵام دەبێت ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیی کورد و هێڵی ئازادی ژنانمان و تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ببرێتە کۆنفرانسەکە و بەباشی باسیان لێ بکەن و نوێنەرایەتیان بکەن. چونکە گەنجان ئایندەن. ئایندە بۆ دهێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. بۆیە ئەو گەنجانەی ئایندە دەئافرێنن، پێویستە ەلە پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە تێبگەن و جێبەجێی بکەن، ئایندەیەکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ خۆیان بئافرێنن و لەسەر ئەم بناغەیە ڕێکخستن و تێکۆشان بکەن.
ڕێبەر ئاپۆ گوتی "بە گەنج دەستمان پێ کرد، بە گەنج سەردەکەوین". لەسەر بناغەی ئەم دروشمە، ئەرکی گەنجانی کوردە کاربکەن لەپێناو گەیاندنی گەنجانی جیهان بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتی و ڕێکخستنێک کە باشتر ئایندەیان بپارێزێت. چونکە ئەوان پێش هەموو گەنجان ڕاستی ڕێبەرێتیان بینی و تێی گەیشتن. هیوادارین و بڕوامان وایە کە نوێنەرایەتییەکی باشیان دەبێت. ئەمە دەبێتە دەسپێکێکی گرنگ. وەڵامدانەوەی شەڕەکانی وەک ئەوانەی لە غەززە و شوێنەکانی تر، بەوە دەبێت، گەنجان بە زانین و لەسەر بناغەی ڕێکخستن، ئایندە کۆنتڕۆڵ بکەن و لەسەر هێڵی ئازادی و دیموکراسی ئایندە بئافرێنن. لەسەر ئەم بناغەیە، جارێکی تر سڵاوتان بۆ دەنێرم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".