کاڵکان: بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی بە مانای ئەوەیە ناتۆ لەکاتی ئەنجامدانی تاواندا گیراوە

کاڵکان ڕایگەیاند، ئیمراڵی زیندانێکی ئەوروپایە. ئەو دامەزراوانەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی بەڕێوەدەبەن، پێکەوەن. ئەوان یاری بە مافەکان و یاساکان دەکەن. دەبێت پارێزەران و لایەنە یاساییەکان ئەم ڕاستییە بە باشی ببینن.

دوران کاڵکان رایگەیاند، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، کە لە بەرامبەر شەڕی گەریلا و بەرخۆدانی گەل تووشی تەنگەژە و قەیران بووە، ئاژاوەگێڕی و ئاڵۆزی دروست دەکات، گەنجان پاکتاو و لاواز دەکات، یاریی شەڕی دەروونی دەکات. ئاماژەی بە سزای دیسپلین، گوشار، هەڕەشە دەروونی و سایکۆلۆژییەکانی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد، کە ئەوانە  زیادیان کردووە.

کاڵکان رایگەیاند، ئیمراڵی زیندانێکی ئەوروپایە و وتی: "ئەو دامەزراوانەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بەڕێوەدەبەن، پێکەوەن. ئەوان یاری بە مافەکان و یاساکان دەکەن. دەبێت پارێزەران و لایەنە یاساییەکان ئەم ڕاستییە بە باشی ببینن".

دوران کاڵکان باسی لەو شەڕەش کرد، کە ماوەی سێ مانگە هەموو رۆژێک ٢٤ کاتژمێر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەڕێوەدەچێت، باسیشی لە ئەدا و لێهاتووی گەریلا و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیش کرد.

کاڵکان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی بەکاردەهێنێت و وتی: "ئەگەر ئەوە ئاشکرا بکرێت، ئەوە مانای ئەوەیە، کە ناتۆ لە کاتی ئەنجامدانی تاوان دا گیراوە. ئەمە کۆنکرێتیترین و دیارترین بەڵگە و دۆکیومێنتە، کە ناتۆ ڕاستەوخۆ ئەم شەڕە دەکات". کاڵکان ڕاشیگەیاند، پێویستە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئەوە ئاشکرا بکات.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی، تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری، شەڕی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک، دوایین کۆبوونەوەی ناتۆ، بەرخۆدانی ڕۆژووی گەورەی ١٤ی تەمووز و ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەموز بۆ کەناڵی ئاسمانیی مەدیا خەبر تی ڤی قسەى کرد.

گۆشەگیری و بەرخۆدان لە دژی بەردەوامە. سزای دیسپلین لە کاردایە. بەتایبەتی لەم دواییانەدا سزای سەپێنراوەی 'سزای  دیسپلین' لەلایەن کۆماری تورکیاوە بووەتە ڕۆژەڤ. هۆکاری ئەمانە چییە؟

سەرەتا بە رێزەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ئیمرالی و ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. بەڵێ لە ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی توند و قورس هەیە. گۆشەگیری بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ بەردەوامە. ئەمە بارودۆخێکی نوێ نییە، بەڵام دۆخی ئێستا بە شێوەیەکی قورسکرا و چڕتر بەردەوامیی پێدەدرێت. لەبەرنامەی پێشوو تاوەکو تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لەم بوارەدا ڕووی نەداوە. وەڵامی هیچ یەک لە هەوڵە یاساییەکانی پارێزەران و بنەماڵەکان نادەنەوە. ڕێباز و هەڵسوکەوتی پێشوو بەردەوامە. ٧٧٥ پارێزەر داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان کردووە. ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدرایەوە. نزیکایەتی و ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی پێشوویان بەردەوامە. لە بواری یاسای و مافەکان دا هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

بەشێک لە لایەنەکانی شەڕی تایبەت هەندێک باس و خواسیان هێنایە گۆڕێ. ئێمە لە کۆبونەوەی پێشوودا وتمان، ئەمە هێرشێکی شەڕی تایبەت و جەنگی دەروونییە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە بەرامبەر شەڕی گەریلا و بەرخۆدانی گەل تووشی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە. لەبەر ئەوەش دەیەوێت دۆخێکی ناڕوون دروست بکات، گەنجان پاکتاو و لاواز بکات، دەیەوێت چاوەڕوانی دروست بکات. ئەمانە یارین. ئەمانە یاری جەنگی دەروونین. نابێت کەس فریو بخوات. دەبێت دۆستان و گەلەکەمان لەم بوارەدا نەکەونە ناو تەڵە و فێڵەکانیانەوە. هەڤاڵ مستەفا قەرەسوو بە ڕوونی ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم هێرشە شەڕێکی دەروونیی تایبەتە و ئەوەی ڕوونکردەوە، کە دەبێت هەڵوێست لە بەرامبەر ئەوەدا چۆن بێت.

سیاسەتی کۆماری تورکیا بە لایەنی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنییەوە، دژایەتییەکانیان وشک و سەخت کردووەتەوە، ئیدی ناتوانن هیچ شتێک بەرهەم بهێنن. ئەوان لە دۆخێکی هەژاردان. ڕاستییەکە وەها نییە و سەرباری ئەوەش هێشتا ڕاستی لە گەل دەشارنەوە و کەوتونەتە دۆخێکی وەهاوە، کە هەر خەریکی شاردنەوە بن. ئیتر هیچ درۆیەکیان بۆ نەماوەتەوە، کە بۆ کۆمەڵگەی بکەن و کەسیش باوەڕیان پێ ناکات. دەیانەوێت بەو شتە سوک و بێ مانایانە دووبارە خۆیان بخەنەوە ڕۆژەڤ و بەرنامە. ئەمە بە ڕوونی دەبینرێت. دەبێت مرۆڤ ئەمە ببینێت، بەڵام نابێت ئێمە فریو بخۆین. هەندێک لە لایەنەکانی شەڕی تایبەت دەڵێن، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجامدراوە و بزووتنەوەکە پارچە دەبێت. ئەو کەسانە  دەیانەوێت سوود لە سەرکەوتنەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان وەربگرن، دەبێت ئەوە باش بزانن، کە بە مەبەست و ئامانجەکەیان ناگەن.

کاتێک شاندەکانی هەدەپە دەڕۆیشتن و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هەندێک چاوپێکەوتنیان دەکرد، کاتێک هێشتا چاوپێکەتنەکان ڕوون نەبوون،  ڕێبەر ئاپۆ وتبوی: "دەرگای من کراوەیە، هەندێک کەس دەتوانن بێن و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن. ئەو کەسانە، کە دێن بۆ دەرگاکەم، من ناتوانم پێیان بڵێم بڕۆن. نابێت لە هەموو چاوپێکەوتنێک مانایەکی سیاسی وەربگیرێت. لەوانەیە چاوپێکەوتنی پارێزەران و بنەماڵەش ئەنجام بدرێت. ئەو چاوپێکەوتنانە لە چوارچێوەی یاساکاندا بەڕێوەدەچن و نابێت هیچ مانایەکی سیاسیان بۆ دروست بکرێت".

ئیمڕالی زیندانێکی ئەوروپایە

لە کۆتایی مانگی ئایاردا ٣ مانگ سزای دیسیپلینیان سەپاند. لە ئەنجامدا هەموو جۆرە چاوپێکەوتنێک لە ئیمڕالی قەدەغەکران. وا پیشانی دەدەکن کە گوایە چاوپێکەوتن دەکرێت. سەرەنڕاکێشە کە ئەم جۆرە شتانە دەبنە رۆژەڤ. ئەمە چ فێڵ و فێڵبازیەکە. لەلایەک هەمان بەڕێوەبەر سزای دیسیپلین دەسەپێنێت و دواتر قسەی پێچەوانە دەکەن. زۆر ئاشکرایە کە درۆ و هەڵخەڵەتاندنە. راستی ئەوەیە کە سزای دیسیپلین هەیە. پێویستە ئەو قسانە چۆن لێکبدەینەوە؟ پێویستە بەم شێوەیە تێبگەین، واتە لە ئیمڕالی لەسەر رێبەر ئاپۆ فشار و پیلانگێریەکی دەروونی زیادکراوە.

پێویستە لە بەرانبەر ئەم شتانە هەڵوێستی ئێمە چۆن بێت؟ پێویستە لە بەرانبەر سیستمی قڕكردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی ، ئێمە تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین. پێویستە ئێمە زیاتر تێبکۆشین، بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ یەک رێگە هەیە ئەویش تێکۆشانە. لە بەرانبەر فاشیزمی ئاکەپە، سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی هیچ رێگەیەکی دیکەی تێکۆشان نییە.

لەبارەی سزای دیسیپلین پێشتریش هەندێک شتم وت. لە ماوەی ٦ ساڵدا ئێمە خوێندنەوەی تەواومان بۆ یاساکانی ئەوروپا کرد، ئیمڕالی زیندانێکی ئەوروپایە. بەڵێ دەوڵەتی تورک پاسەوانە، بەڵام سیستمی ئیمڕالی سیستمی ئەوروپایە. لە دەرەوەی یاساکانی ئەوروپا نییە. بەپێی یاساکانی ئەوروپا دۆخی ئیمڕالی بە چ واتایەک دێت؟ هەندێک شتم گوت. پێویستە هەر نەڵێین سزای دیسیپلین و تەواو. راستە لایەنێکی قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنەکان هەیە. بەڵام ئەوە لایەنە گرنگەکەی نییە. لایەنە گرنگەکەی ئەوەیە کە بە واتای ئەوە دێت لە روویی یاساییەوە بم سزایانە دیسیپلین تۆمار دەکات. ماوەیەک لەمەوبەر پارێزەران چوون بۆ ئەوروپا. فشاریان کرد کە بۆچی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەروپا ، ٨ ساڵە بریاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ ناکات. بۆچی جێبەجێ ناکرێت؟ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کەی ئەو بڕیارەی دا؟ لە ١٥مین ساڵی سیستمی ئیمڕالیدا.

لەبەرئەوەی بەپێی یاساکانی ئەوروپا دوای ١٥ ساڵ لە سزا، پێویستە دۆخی دەستگیرکردن جارێکی دیکە لەبەرچاو بگیرێت. یاسا بەم شێوەیەیە. پێویستە جارێکی دیکە دادگایی بکرێتەوە. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کردی و بڕێاری جارێکی دیکە دادگاییکردنیدا. کێ ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات؟ ئیرادەی سیاسی. واتە کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا ، بڕیاری دادگا جێبەجێ دەکات. داوا لە کۆمیتەکە کرا کە جێبەجێ بکرێت. بۆچی جێبەجێ نەکرا؟ کاتێک کە دەیانەوێت جێبەجێ بکەن، پاسەوانەکە واتە دەوڵەتی تورک بەڵگەی یاسایی دەنێرێت. دەڵێت بەم شێوەیە دیسیپلینی تێکداوە، بەم ئەندازەیە سزای وەرگرتووە. واتە پێویستە ناکات دادگایی بکرێتەوە، هیچ شتێک بە ناوی دۆخی ئارام نییە. پێویست ناکات دۆخەکە جارێکی دیکە چاوی پێدا بخشێنرێتەوە. بەم شێوەیە ڕێگری دەکات.

بەبێ دادگا سزایەکی دیکە دەردەکەن

دوای شوباتی ٢٠٢٣ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی سەردانەکە جارێکی دیکە بڕیار دەدات. جارێکی دیکە دەبێتە ڕۆژەڤ. لەبەرئەوەی ساڵی ٢٥مین دەستپێدەکات، لە ساڵی ٢٥میندا بڕیار دەدرێت. بە ئەگەری زۆر، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی ٢٥میندا جارێکی دیکە دەیەوێت دادگاییکردن ئەنجام بدرێت، جارێکی دیکە هەڵدەسەنگێنن. جارێکی دیکە بۆ کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی وەزیران دەنێرن. کۆمیتەی وەزیرانیش بۆ ئەم بڕیارە پرسیار لە پاسەوانەکەی واتە دەوڵەتی تورک دەکات. تورکیا و ئەو دادگایەی کە بەرپرسی ئیمڕالیە، سزای دیسیپلین دەنێرنە کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا. دەڵێت ئەوەندە تاوانی کردووە، سزای بەسەردا سەپێنراوە، پێویست بە دادگاییکردن ناکات، واتە پێویستە ناکات دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکرێت. کۆمیتەی وەزیران بەم شتە رازی دەبێت. دیسانەوە شتێک دەکەن کە گوایە دادگای کراوە. جارێکی دیکە سزایەکی بێ دادگاییکردن دەدرێت. ئامادەکاری ئەمە دەکەن. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. ئەمە دۆخێکی جددیە. بێدیسیپلینیەکی چۆنە؟ هەڤاڵ قەرەسوو رایگەیاند کە لەوێ چی دەکات تاوەکو سزای دیسیپلینی بەسەردا بسەپێنرێت! پێشتر وتیان، لەبەرئەوەی دەستکاری سیستمی گەرمی کردووە بۆیە سزای بەسەردا سەپێنراوە. ئەگەری هەیە لەبەر بۆچوونەکانیشی بێت. ئەمەیان راست نیییە. زۆر شتی دیکە هەیە کە دەڵێن و راست نین. هەر بۆ ئەوەیە کە بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ دووبارە دادگاییکردن ئەنجام نەدرێت، بیانوو دەهێننەوە. ئەمە دۆخەکەیە. لێرەدا ئەو لایەنانەی کە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی بەڕێوەدەبەن، پێکەوە کار دەکەن. یاری بە یاسا دەکەن. ئەمە روون و ئاشکرایە. پێویستە پارێزەران و لایەنە یاساییەکان ئەم راستیە بزانن. پێویستە بە شێوەیە جددی کار لەسەر ئەمە بکەن. ئەمە یاریەکە. نابێت بکەونە ئەم یاریەوە. نابێت ئاگایان لە فێڵەکان نەبێت. لەلایەن عوسمانیەکان هیچ کاتێک فێڵ و تەڵەکەبازی تەواو نابێت، فێڵ و تەڵەکەبازی کاری دەوڵەتی تورکە. پێویستە بە تەئکیدی ئاگاداری ئەمە بین. ڕێبەر ئاپۆ ٢٤ ساڵ پێشتر چوو بوو بۆ ئەوروپا. داوای چارەسەری سیاسی دیموکراتی دۆزی کوردی پێشکەشی یەکێتی ئەوروپا کرد و وتی، فەرموو وەرن چارەسەر بکەن. چییان کرد؟ پیلانگێڕی نێودەوڵەتیان بەڕێوە برد. سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالیان دروست کرد. ئەو دەزگایانەی کە بەرپرسیاری ئیمڕالین، یەکێتی ئەوروپا، سی پی تی. ٢٤ ساڵە خوێن دەڕژێنن. کێ بەرپرسیارە. بێگۆمان ئەو لایەنانەی کە ئەم دۆخەیان دروست کردووە بەرپرسیارن، ئەوانەی چارەسەریان نەکرد بەرپرسیارن. ئەوان کێشەیان دروست کرد، دۆخێک نییە کە چارەسەر نەکرێت، بەڵام چارەسەری ناکەن. ئەوەندە خوێنیان ڕژاندووە، ئەقەندە کێشەیان دروست کرد، چی بوو؟ چەکیان فرۆشت، بازرگانیان کرد. قازانجیان کرد. خواردیان و خواردیانەوە. گەلیش دەڵێت، بە ژەهرتان بێت.

یاسایان کردووتە یاریەک بۆ خۆیان

بەم هۆیەوە بەم ئەندازەیە خوێن ڕژا. بەم ئەندازەیە کێشەکە بەبێ چارەسەری هێڵرایەوە و کێشەکە ئاڵۆزتر بوو. ئێستاش هەر بەم شێوەیە بەردەوامە. دیسا وا دەکەن و بەردەوامن. ئەگەر ئەم یاریە یاسایی بێت، باشە شتێک دەلێم. ڕێبەر ئاپۆ هاوڵاتی تورکیا نییە. کودەتای ١٢ی ئەیلول ڕێبەر ئاپۆ لە هاوڵاتیبوون دەرکرد. چەندین ساڵە، هاوڵاتی تورکیا نییە. دواتر بڕیاریان دایەوە کە بیکەنەوە بە هاوڵاتی تورکیا. هەموو شتێکیان بۆ خۆیان کرد. ڕێبەر ئاپۆ هیچ داوایەکی نەکرد، هەمووی کاری دەوڵەتی تورک بوو. دواتر لەسەر ئەم بڕیارە، ٢٤ ساڵە لە سیستمی ئیمڕالیدا زیندانیکراوە، لەسەر ناوی سزای دیسیپلین، بە بیانوی درۆ دەیانەویت جارێکی دیکە مافی سەرلەنوێ دادگاییکردن لەناوببەن. دەیانەوێت ڕێکبکەون. یاسایان کردووە بە یاریەکی دەستی خۆیان، ئەم یاریەش بەم شێوەیە دەکرێت. مرۆڤ ناتوانێت پاسەوانەکە وەک بەرپرسیاری سەرەکی ببینێت. ئەوانەی سیستمەکەیان دروست کرد و بەڕێوەی دەبەن بەرپرسیارن. لەبەرئەوەش سزای دیسیپلین دۆخێکی جددیە. سەیرکەن ٣٠ ساڵ سزایان داوە، لە زینداندایە، پێویستە دۆخێکی ئارام نەبێت، ئازاد ناکرێن. بە دەیان هەڤاڵمان هەیە. ٣٠ ساڵە لە زینداندان، هەر ئازادیان ناکەن. باسی دیسیپلین و دۆخی دیکە دەکەن، دەڵێن، پێویستە بمێننەوە، سزایان ماوە، بیانوی یاسایی دەخوڵقێنن. دەوڵەت و دەسەڵات ئەم شتە دەکات. دەیانەویت ئەم یاریە لە ئیمڕالیش بکەن. پێویستە لە بەرانبەر ئەمە هوشیار بین. بۆچی سزا بەسەرداسەپێنراوە، بیانووەکە چیە؟ پێویستە پارێزەران و لایەنە یاساییەکان لە بەرانبەر ئەم یاریە تێبکۆشن. بە راستی دۆخێکی بەم شێوەیەیە کە بۆچی بەم ئەندازەیە سزا دەدرێت، چی بووە؟ دۆخی ئەو هەڤاڵانەی دیکەمان لەوێ چی هەیە؟ سزا بەسەر ئەوانیشدا دەسەپێنرێت. ئێمە دەمانەوێت ئەم شتانە بزانین. پێویستە پێداگیری لەسەر ئەم شتانە بکەین. لەم رووەوە پێویستە فشار لە دادگا و کۆنسەی ئەوروپا بکرێت. پێویستە رانەوەستین. لە بناغەدا تێکۆشان پێویستە. لێرەدا یاسا نییە، ئەخلاق نییە. ئێمە هەموو کاتێک وتمان، " قورسترین سیستمی گرتن هەیە. قورسترین سیستمی قڕکردنی تورک پەیڕەو دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت. هەرچیەکیش دەکرێت بە هەوڵدانی یاسایی ئەنجام بەدەست ناهێنرێت. پێویستە ئەمە پشتگوێ نەخات و پێویستە تێکۆشان گەشبکرێت. لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان گەش بکەین و گەورە بکەین. لەم دواییانەدا تێکۆشان زیاتر بووە، کرێکاران، رەنجدەران، رۆشنبیران و هونەرمەندا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. دەڵێن دەمانەوێت دەنگی ببیستین و گفتوگۆی لەگەڵ بکەین. زۆر ڕۆشنبیر قسەیان کرد، رەخنەیان هەیە. رێبەر ئاپۆش رەخنەی بۆ ئەوان هەیە. مافی گفتوگۆیان هەیە، دەیانەویت ئەمە بکەین. ئەمە دۆخێکی سروشتیە. مافی ئەوانە. بۆیەش هەڵوەشاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە تێکۆشان گەشتر بکەین و میتۆدی خوڵقێنەر فراوانتر بکەین.

٢٤ کاتژمێر شەڕ بەردەوامە

با بێینە سەر بەرخۆدانی گەریلا... شەڕ بە سەختی بەردەوامە. لەم رووەوە دۆخ و گەشەدانەکان بە چ شێوەیەکە؟

لەبارەی شەڕەوە ناتوانین زۆر شت بڵێین. لەبەرئەوەی زۆر سەخت بووە و هەندێکیش بڵاوبووە. لە ٣ رووەوە دەتوانم بە کورتی باسی دۆخەکە بکەن. یەکێک شەڕ لە رووی پراکتیکەوە، گەشەدانەکانی و دۆخی سەختبوونی شەڕەکەیە...

دۆخەکە بەم شێوەیەیە: دەوڵەتی تورک لە زۆربەی ناوچەکان هێزی بڵاوکردۆتەوە، شەڕ لە ئارادایە. پاش چەند ڕۆژێک، فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل ئاماری سێ مانگ ڕادەگەیەنێت. لە ئەنجامدا ئەوە دەردەکەوێت کە لەو سێ مانگەدا چ شەڕێکی گەورە ڕووی داوە. ئەو سەربازانەی لە ناوچەکە دانراون، ماوەی ٣ مانگە لە هەموو ناوچەیەکدا شەڕ لە ئارادایە. لە لایەکی ترەوە، شەڕێکە کە لە نزیکەوەیە. گەریلاکان لە هەموو شوێنێکن و دەوڵەتی تورک هێزە سەربازییەکانی لە هەموو شوێنێک داناوە. هەموو ڕۆژێک شەڕ هەیە. ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٢٥ سەرباز دەکوژرێن، یان بریندار دەبن، بەڵام هیچ بارودۆخێکی ڕوون نییە. ئەنجامەکەی ئەوەیە کە پێکەوە گرێدراون و شەڕ لە نزیکەوە دەکرێت. ٢٤ کاتژمێر شەڕ هەیە. سوپایەکی وەها لە دژی گەریلاکان هەیە کە لە دۆخێکی سەختدایە. بە هێزی تەکنیکی، پشتگیریەکی بەهێز وەردەگرێت. هەموو جۆرە پیلان و تەڵەکەبازیەک بەکاردەهێنێت و بە چەکی قەدەغەکراو شەڕ دەکات. ئەم سوپایە دەیەوێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت، بەڵام هێشتا ناتوانێت خۆی بپارێزێت. چی کرد؟ بە هەندێ شێواز هێرش دەکات. هێرش دەکاتە سەر دەورەبەری دەرەوە. لەباکوری کوردستان، تورکیا هێرش دەکاتە سەر خەڵک و کرێکاران و رەنجدەران و ژنان و گەنجان دەکات. دەستگیریان دەکات. هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان و هێرش دەکاتە سەر مەخمور و شەنگال و ڕۆژاڤا. تەکنیکێکی زۆر بەکاردێنێت

دەزگاکان بۆ تەرمی سەربازان دەتوانن دەست بە جووڵە بکەن.

سەرلەنوێ پەدەکە و جاشەکان بەکاردەهێنێت. لەم دواییانەدا جارێکی دیکە هێزەکانی پەدەکەیان هێنایە مەتینا. دەتوانین بڵێین ئەگەر بە پشتگیری پەدەکە نەبوایە، سوپای تورک قڕ دەبوو. ئەگەر تاوەکو ئێستا هەن و بەم ئەندازەیە بەرگیری دەکەن، لە سایەی پەدەکەیە. بە هاوکاری پەدەکە و پشتگیری پەدەکە شەڕ دەکەن. پێویستە ئەمە بزانن. لەبەرانبەر چالاکی هێزەکانی گەریلا دەست و پێیان دەلەرزێ. ئەم جارە هێرشیان کردە سەر گردی جوودی و گردی هەکاری. ویستیان دەوریان و گردی رووبار بپارێزن. ئێمە ئەو کاتە پرسیمان ئێمە گردی جوودی و گردی ئێف ئێم لە کوێوە دەپارێزن؟ نەیانتوانی بیپارێزن، گەریلاکانی ئازادی چالاکیان ئەنجامدا. ئەمجارە ٤ی تەمووز هێرشیان کردە سەر گردی ئامیدی و سێدارێ. گوایە لەوێ سەربازەکان گردی جوودی و گردی ئێف ئێم دەپارێزن. باشە، ئێستا گردی ئامێدی چۆن دەپارێزن؟ لە ٥،٦، ٧ی تەمووزدا گەریلا لە گردی ئامێدی چالاکیەکی گەورەی ئەنجامدا. لە گردی جەهەنەم و گردی جوودی ٢٦ سەرباز کوژران. دیمەنی بە دەیان سەرباز تۆمار کرا، تەرمەکان لە دەستی گەریلادان. دەزگاکانی مافەکانی مرۆڤ بۆ وەرگرتنی تەرمەکان دەتوانن دەست بە جووڵە بکەن. بەم بۆنەیەوە من لەسەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی پارتەکەم، پیرۆزبایی لە هەموو هێزەکانی گەریلا دەکەم کە گورزی گەورەیان لە داگیرکەران داوە. خۆی ئەمە روویدەدا. بۆ پاراستنی گردی ئامێدی شتی دیکە دەکەن. دۆخەکە بەم شێوەیەیە. دۆخێکی ئاڵۆز هەیە.

جەژن هات، کوا باخچەلی لەکوێیە؟

جەژنی گەلی موسوڵمان و جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەن. بەڵام دەمەوێت، بڵێم کە دەوڵەت باخچەلی فاشیست لێدوان بدات. دەیگوت لەنێوان دوو جەژندا ، کارەکە تەواو دەکەین. پەکەکە نامێنێت. تاوەکو جەژنی قوربان فەتح دەکەین. وا جەژن هات. کوا لە کوێیە؟ دوو رۆژ بەر لە جەژنی قوربان ئەو دۆخەی لە گردی ئامێدی روویدا دیارە. گەریلا هەموو رۆژێک ٢٠ بۆ ٣٠ سەرباز دەکوژێت، هەندێکیان بریندار دەبن. ئامارەکە بەم شێوەیەیە. گەریلا لە هەموو جێگەیەکە و لەسەرخۆیە. قڕیان دەکات. چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، ژێرخاک دەکرێن. لەنێواندیاندا، سەرباز کە بۆ پارە شەڕ دەکات، جاش، چەتەکانی مەهەپە، چەتەکانی داعش، چەتەکانی ئەلنوسرە و ئەلقاعیدە هەن. گەریلا زۆر لێیان نزیکە، دەیانبینن و گوێ لە قسەکانیان دەگرن. دەزانن لە کوێن. دەیانبینن کە بە تەنها بە تورکی قسە ناکەن. بە عەرەبی قسە دەکەن، بە زمانی جیاواز قسە دەکەن. ئەوانەی لەسەر ناوی سوپای تورک بۆ ئەوێ براون، چەتەی فاشیستن کە لە هەموو شوێنێکەوە هێنراون، چەتەکانی قڕکردنن کە بە پارە شەڕ دەکەن. بەڵام ئێستا هەموو رۆژێک دە – دە یان بیست – بیستیان لێدەکوژرێت. گەریلا لەسەرخۆیە و گورزی گەورەیان لێدەدات. دەوڵەت باخچەلی چی دەکات؟ لەبەرئەوە لە ساڵی ٢٠٠٨دا هیچ قسەیەکیان نەما بە یاشار بویوکئانت و ئیلکەر باشبوغی نەڵێن. دادگاییکران. هەندێک کەس ئەگەر دەوڵەت باخچەلی دادگایی بکەن، ئایا چی دەکات. ئایا دان بەوەدا دەنێت کە سەرنەکەوت. تێکشکا و لە بەرانبەر گەریلا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا؟ کا ئەوانەی کە گوایە ئێمەیان قڕ دەکرد. ئەوان لە دۆخێکی خراپدان. رۆژ بە رۆژ زیاتر شکست دەهێنن.

گەریلا دوژمن هەڵدەوەشێنێت

وەک دیکە پەرفۆرمانسی گەریلا زۆر بەرزە. لەسەر یەم بناغەیە گەریلا رێگە و رێبازی خولقێنەر دروست دەکات. لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرش، تەکنیک، هاوڵاتی تەکنیکی ناتۆ، لە بەرانبەر هاوکاری پەدەکە، لە بەرانبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیای، لە بەرانبەر بەکارهێنانی چەکی ئەتومی، گەریلا گۆڕەپانی خۆی چۆڵ نەکردووە. میتۆدی نوێی خوڵقێنەر دروست دکات. بە شەڕی تونێلەکان، بە شەڕی تیمی گەڕۆک، بە ڕێکخستنەوە گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدات. لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا گەریلا سەرکەوتووە. هیچ کەسێک لەوێ ناتوانێت لەدژی گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار شەڕ بکات. هیچ سوپایەک! نە سوپای ئەمریکا. نە سوپای رووسیا و نە سوپای چین، رۆژێک ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن. با بێن و یەک رۆژیش لە بارودۆخی گەریلادا بمێننەوە، بزانن دەتوانن بەرگری بکەن؟ پەرفۆرمانسی گەریلا لە دۆخێکی بەرزدایە. بوێری، فیداکاری، خوڵقێنەری لە ئاستێکی بەرزدایە. هێزێکی گەریلا لە گۆڕەپانێک لە بەرانبەر دووەمین سوپای گەورەی ناتۆ و لە بەرانبەر سوپایەک کە هەموو هاوکاریەک لە ناتۆ وەردەگرێت، شەڕ دەکات. بە پشتگیری خۆی بە چەکی خۆی شەڕ دەکات. بە بوێری و باوەڕیەوە شەڕ دەکات و تێکیان دەشکێنێت، گورز لە دوژمن دەدات، دوژمن تێکدەشکێنێت، هەڵیان دەوەشێنێت، رژێم لە ئاستێکی بەم شێوەیەدایە. ئەگەر هەڵە و لاوازیەک هەبێت، ئێمە هەڵیدەسەنگێنین، بریارگەی ئێمە گفتوگۆی لەسەر دەکات. ئەزمونیان بۆ دەنێرێت و راستی دەکاتەوە. لەوە زیاتر شتێکی دیکە ناوترێت. لەم رووەدا هاوکاریکردن لە دەرەوە لاوازە. پێویستە ئەم شتە ببینین. لە رووی بڵاوبوونەوەی شەڕدا لاوازی هەیە. دەوڵەتی تورک نەک تەنها لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، لە باکور و باشوری کوردستان، لە هەموو تورکیایە. هەموو جێگەیەک گۆڕەپانی شەڕە، لە هەندێک شوێن چالاکی ئەنجامدران. هەندێک بڵاوبووەوە بەڵام لاوازە. پێویستە ئەمە ئەنجامبدرێت. وەک تر لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە راستی نوێبوونەوەیەکی گەورە لە رووی گەریلادا هەیە و گەشەدانی نوێ دروست بووە. جارێکی دیکە سڵاو لە شەڕڤانان دەکەم، پیرۆزباییان لێدەکەن بەبۆنەی سەرکەوتنەکەیان. یادی شەهیدە قاڕەمانەکان دەکەمەوە. بە راستی هەموو جۆرە دڵپاکیەکی مرۆڤایەتی لە ئەواندا هەیە. وانەی مرۆڤایەتیمان فێر دەکەن. یەکسانی، برایەتی، خوڵقێنەری مرۆڤ، یەکگرتن و یەکێتی... هاوڕێیەتی شەڕ لەسەر بناغەی هاوڕێیەتی هێزێکی چۆن دروست دەکات، بەرزترین نمونەی ئەوە پیشان دەدەن. بە راستی داستانی نوێی قاڕەمانێتی دەنووسنەوە. مێژووی ئازادی کورد هەنگاو بە هەنگاو دروست دەکەن و دەنووسنەوە. بە خوێن، بوێری و باوەڕیەوە دەنووسنەوە.

به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ شه‌ش جۆره‌ مادده‌ی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێن

بابه‌تی سێهه‌م تاوانه‌كانی شه‌ڕ كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامیداون. پێویسته‌ راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت. واته‌ چه‌كی كیمیایی و چه‌كه‌ تاكتیكیه‌كان كه‌ به‌كارده‌هێنرێن. هه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، ئه‌و هه‌مووه‌ چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه‌ ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كراوه‌. به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ شه‌ش جۆر چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراون. داتا و زانیاری هه‌یه‌. له‌م دواییه‌دا ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ دیمه‌نه‌كانی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، یاخود نیشانه‌كانیان و ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌كی چۆنن. به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێت. رۆژانه‌ ١٥-٢٠ جار هه‌ندێك جاریش ده‌بێته‌ ٣٠. به‌ هه‌موو شوێنێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌. كه‌س مته‌قی لێنایات. به‌ڵام به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی تاوانه‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كی كیمیایی به‌ ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ له‌ چه‌كی كیمیایی جیاوازترن. له‌ فڕۆكه‌، فڕۆكه‌ی سیخوڕی، كاتیوشا، تانك و هاوه‌ن جیاوازترن. ئه‌و جۆره‌ جیاوازه‌ به‌ ته‌قه‌مه‌نی بۆمب ده‌كرێن، گه‌ریلا ئاماری رۆژانه‌ ده‌خاته‌ڕوو، له‌ راگه‌یاندنیشدا باس ده‌كرێت. له‌ چاپه‌مه‌نیدا باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ به‌ ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كراوه‌. ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌ چۆنن؟ سی فۆره‌، تی ئێن تییه‌، دینامیته‌، ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌ی یاخود بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكین؟ من جاری پێشووش وتم، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكین. فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیمان به‌ شێوه‌یه‌ك پشتڕاستی كرده‌وه‌. سی ئێن ئێن تورك دانپێدانانی جه‌نه‌راڵێكی خانه‌نشینی كرده‌ هه‌واڵ. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راوه‌سته‌ نه‌كرا، راگه‌یاندنیش لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌كرد. ده‌بێت ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكات. ده‌بێت له‌ سه‌ر داتا و به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ بكات.  ئه‌وه‌ دۆخێكی جددییه‌. ئه‌وه‌ له‌ چه‌كی كیمیایی كاریگه‌رتره‌. خۆی له‌ خۆیدا لێره‌ دۆخێك هه‌یه‌. زانیارییه‌كانمان له‌سه‌ر داتاكان، گێڕانه‌وه‌كانی هه‌ڤاڵانمان كه‌ له‌ تونێله‌كان هاتوونه‌ته‌ ده‌ر، له‌ سه‌دا ٩٨ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكین. به‌ڵام من به‌ وریایی له‌سه‌ری نه‌وه‌ستام. من ناتوانم ئه‌وه‌نده‌ بكه‌م. ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ راوه‌سته‌ ده‌كه‌ن ده‌توانن لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن. جگه‌ له‌وه‌ نابێت.

من له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكیه‌وه‌ زانیاری ده‌ده‌م. سێ به‌شی لیستی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ناتۆ چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكین. ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌. ئه‌و چه‌كه‌ له‌ تونێل و دۆڵی چیاكاندا به‌كارده‌هێنرێت. بۆ به‌كارهێنان له‌و شوێنانه‌ دروست ده‌كرێن. شه‌ڕ خۆی له‌ خۆیدا له‌ ناوچه‌ی له‌و جۆره‌ ده‌كرێت. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و چه‌كه‌ له‌ كیسه‌ و جانتادا هه‌ڵده‌گیرێن. به‌و جۆره‌یه‌. له‌ چه‌ك یان سه‌كۆی بچوكه‌وه‌ هه‌ڵده‌درێن. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌و جۆره‌ روونیان هه‌یه‌.

شتێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتێك بۆمبێكی ٤.٥ كیلۆیی ده‌ته‌قێنرێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ ته‌قه‌مه‌نی ٢٠ تۆنی ته‌قێنرابێته‌وه‌. وزه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ دروست ده‌كات. هه‌م ده‌نگ و هه‌میش كاریگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌یه‌. به‌ بۆمبی ٤.٥كیلۆیی كاریگه‌ری بۆمبی ٢٠ تۆنی.

گه‌ریلا زانیاری ده‌دات، به‌ ته‌قه‌مه‌نی ته‌قێنرایه‌وه‌. ئه‌مه‌ نه‌ سی فۆره‌ نه‌ تی ئێن تیشه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ فڕۆكه‌ش بۆمبی چه‌ند تۆنی ده‌خه‌نه‌ ئه‌وێ. نا به‌ جارێك بۆمبی به‌رمیلی چوار تۆنی هه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌و كاته‌ واتایه‌كی نییه‌ كه‌ ته‌قه‌مه‌نی ٥-١٠ كیلۆیی ببن و بیته‌قێنن. لۆژیكی نییه‌.

له‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌دا گومانێك هه‌یه‌. به‌ ده‌یان جۆره‌ چه‌كی تاكتیكی ئه‌تۆمی هه‌ن. وه‌ك چه‌كی كیمیایی نین، جۆریان نییه‌. ئه‌و كاته‌ی ده‌ته‌قێنرێت، له‌ چركه‌یه‌كدا هه‌موو ئۆكسیجن له‌وێ له‌ناو ده‌بات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو زینده‌وه‌ران، سیستمی ده‌مار له‌ناو ده‌بات. هه‌ندێكان ده‌سوتێنێت و شیانده‌كاته‌وه‌. چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی هه‌ن كه‌ تایبه‌تمه‌ندی جیایان هه‌یه‌. ئه‌وانه‌ی ئۆكسیجن له‌ناو ده‌بات، به‌كارده‌هێنن، ئه‌وانه‌ی ئاگریان لێدروست ده‌بێت و مرۆڤ گێژ ده‌كات. ئێمه‌ش له‌و باره‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌مان كرد. ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕی شاخی سور و ئاڤاشین هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یان وت ‘له‌م دواییه‌دا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌م جۆره‌ روویدابوو، وتمان ئاخۆ بومه‌له‌رزه‌بوو، وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو نه‌بوو. ئێمه‌ له‌ شوێنێكی داخراودابووین، هه‌ندێك ماینه‌وه‌ و دواتر هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌. ئێمه‌ بینیمان كه‌ هه‌ڤاڵان له‌سه‌ر زه‌وی شه‌هیدبوون. هاتینه‌ به‌رده‌رگا سه‌ربازه‌كانیش له‌وێ نه‌بوون، ئێمه‌ هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌‘. دیاره‌ كه‌ به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی هێرشیان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌كاته‌ سه‌ریان دوركه‌وتوونه‌ته‌وه‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ چه‌كی كیمیاییه‌، نه‌ك ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌ بێت، كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت ده‌بینرێت كه‌ ئه‌وه‌ چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكیه‌. ئێمه‌ به‌ روونی ده‌توانین ئه‌وه‌ بڵێین. خۆی ده‌بێت ئه‌وه‌ ئاشكرا بكرێت.

ئه‌مه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتۆ له‌ تاوانی شه‌ڕ تێوه‌گلاوه‌

ده‌توانرێت به‌م جۆره‌ بوترێت، بۆچی ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راوه‌سته‌ ده‌كه‌ن؟ مرۆڤ ده‌توانێت به‌ هه‌موویان بڵێن بۆمبی كیمیایی، مه‌گه‌ر هه‌موویان قه‌ده‌غه‌ نین و هه‌موویان تاوان نین؟ نا به‌م جۆره‌یه‌، له‌ نێوانیاندا جیاوازی هه‌یه‌. ده‌وڵه‌تی تورك چه‌كی كیمیایی به‌رهه‌مده‌هێنێت، ده‌یكڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌رپرسه‌. بۆ نمونه‌ ئێف ١٦ ده‌كڕێت، به‌ركاریده‌هێنێت. تۆ ده‌توانیت ئه‌مریكا وه‌ك به‌رپرسی ئێف ١٦ ببینیت؟ تا ئاستێك به‌رپرسیاره‌، پارچه‌كانی دابین ده‌كات، كه‌لوپه‌له‌كانی ده‌دات. بازرگانییه‌. كێ كڕیبێتی و به‌كاریهێنابێت، ئه‌و به‌رپرسیاره‌. چه‌كی تاكتیكی كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ناكرێت، ئه‌مه‌ چه‌كی ناتۆیه‌. هه‌ندێك هێز هه‌ن كه‌ چه‌كی كیمیاییان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، روسیاش به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی، چینیش هه‌یه‌تی، له‌لای هێزی دیكه‌ش هه‌یه‌، به‌ده‌ست ناتۆشه‌وه‌ زۆر هه‌یه‌. كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ناكرێت. له‌ چه‌كی كیمیایی زیاتر كاولكاری ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ تاوانی شه‌ڕ دروست ده‌كات. به‌پێی یاسای شه‌ڕ تاوانه‌. ئێستا ده‌وڵه‌تی تورك دوو ساڵه‌ ئه‌وه‌ زۆر به‌كارده‌هێنێت. پاره‌كه‌ له‌ ئاڤاشین به‌كاریهێنا، ئه‌مساڵیش له‌ شاخه‌كان به‌كاریده‌هێنێت. رۆژانه‌ی ١٥-٢٠ دانه‌ به‌كارده‌هێنێت. چه‌كی ناتۆ به‌كارده‌هێنێت. نه‌ك چه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك.

سكرتێری گشتی ناتۆ ده‌یه‌وێت سوید، فینله‌ندا و ده‌وڵه‌تی تورك بگه‌یه‌نێته‌ رێككه‌وتن و له‌ دژی كوردان په‌یمانێك ساز بكات. ئێمه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ سكرتێری گشتیی ناتۆ ده‌كه‌ین. ئایا ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و چه‌كانه‌ به‌ بێ زانیاری ئێوه‌ به‌كارده‌هێنێت یاخود به‌ مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدانی ئێوه‌ به‌كاریهێناوه‌؟ رای گشتی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئێوه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئاشكرا بێت ئه‌وه‌ به‌و واتایه‌یه‌ كه‌ ناتۆ له‌ له‌ تاوانی شه‌ڕ تێوه‌گلاوه‌. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زۆر به‌رجسته‌یه‌ كه‌ ناتۆ راسته‌وخۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌كات. ئه‌گرێكی به‌و جۆره‌ش زۆر به‌هێزه‌.

هه‌مان پرسیار له‌ ئه‌مریكاش هه‌یه‌. ماوه‌یه‌كه‌ ده‌بینین كه‌ لایه‌نه‌كان له‌ ئه‌مریكا زۆر له‌ نزیكه‌وه‌ گرنگی به‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت زانیاری به‌ده‌ستبهێنن و زۆر بیری لێده‌كه‌نه‌وه‌. ئێمه‌ هه‌ندێك تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بین. ئه‌مریكا یه‌كه‌م جاره‌ له‌ شه‌ڕێكدا به‌م جۆره‌ نیگه‌رانه‌. ئاخۆ ئه‌و نیگه‌رانیه‌ له‌و رووه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ زانیاری بخاته‌ڕوو و ئه‌وان له‌سه‌ر تاوانی شه‌ڕ بگیرێن؟ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ له‌ ئارادایه‌. ئاخۆ رێگه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی به‌كاربهێنێت؟ یاخود به‌ دزییه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنێت؟ ئه‌گه‌ر به‌ دزییه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنێت ده‌بێت چی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر رێگه‌یان دابێت، مه‌گه‌ر نابنه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆخۆیان كورد قڕده‌كه‌ن؟ كورد چییان له‌ ئه‌مریكا كردووه‌؟ چیان له‌ ناتۆ كردووه‌؟ په‌كه‌كه‌ چی كردووه‌؟ نه‌ بڕیار و نه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌و جۆره‌شمان نییه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و ناتۆ شه‌ڕ بكه‌ین. ئێمه‌ لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه‌ كێشه‌كان له‌ رێگه‌ی سیاسه‌تی دیموكراتیك چاره‌سه‌ر بكه‌ین. تائێستا به‌رده‌وام به‌م جۆره‌ بووه‌.  له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئێمه‌ بانگه‌وازێكی له‌و جۆره‌مان كرد. به‌ڵام ئه‌مریكا و ناتۆ چییان كرد؟ پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییان كرد، سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌ و گۆشه‌گیرییان هێنایه‌ ئاراوه‌. ئێمه‌یان وه‌ك دوژمن راگه‌یاند، به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن تیرۆریست و دوژمنێك كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئێمه‌ چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی به‌كارده‌هێنێت ده‌نێرنه‌ سه‌ر ئێمه‌. به‌م جۆره‌ نابێت. به‌راستیش ده‌بێت ئه‌و دۆخه‌ باشتر روونتر بكرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ دۆخێكی دژواره‌. ئیتر ئه‌و كاته‌ نییه‌ كه‌ بڵێن، ئێمه‌ چی بكه‌ین ئه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خۆمانه‌وه‌. ئیتر هه‌موو شتێك روونه‌. ده‌بێت ئه‌مریكا و ناتۆ لێدوان بده‌ن. ده‌بێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ش زانیاری روونتر بخه‌نه‌ڕوو. ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لدا گرتبوو. له‌سه‌ری نوسرابوو ‘هی توركه‌كانه‌‘، ره‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی بمێنێته‌وه‌ ئه‌و كاره‌یان كردووه‌. ده‌بێت ئێمه‌ له‌ هه‌موو شتێك به‌ گومان بین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ناو عوسمانیه‌كاندا فرت و فێڵ زۆرن، ده‌وڵه‌تی توركیش فرت و فێڵی زۆره‌. له‌ تونێله‌كاندا مرۆڤ ده‌كوژرێن. تاوانی شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌درێن. پاكتاوی كوردان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌كرێت. ده‌بێت ئه‌و شتانه‌ به‌ باشی روون بكه‌نه‌وه‌. ده‌بێت ئێمه‌ زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستمان كۆبكه‌ینه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی جددی راوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ بكه‌ین. له‌ چه‌كی كیمیایی گرنگتر ئه‌و دۆخه‌یه‌.

ناتۆ دامه‌زراوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ته‌، گلادیۆیه‌

ناتۆیه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی داوه‌تێ، له‌ ٢٨-٣٠ی حوزه‌یان له‌ مه‌درید كۆبوونه‌وه‌. به‌راستیش ناتۆ ئه‌و شتانه‌ی توركیا داوای ده‌كردن پێیدا؟

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر كرا، مشتومڕه‌كان هێشتاش به‌رده‌وامن. ئێمه‌ نیگه‌رانیه‌كانمان خسته‌ڕوو. شتێك كه‌ مشتومڕی له‌سه‌ر بكرێت نه‌ماوه‌ته‌وه‌. وتیان ناتۆ خۆی نوێ ده‌كاته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر دیكتاتۆری و تیرۆریستان ئامانجی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات. له‌ به‌رامبه‌ر دیكتاتۆره‌كانی گوایه‌ رووسیا و چین له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆریستانیش هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقای باكور و ئێران و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان ده‌كه‌نه‌ ئامانج. یاخود ناتۆ له‌ هه‌موو ئه‌وروپادا به‌رفراوان ده‌بێت. به‌ راستیش له‌ شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراقدا ئه‌مریكا به‌ ته‌نیا مایه‌وه‌. له‌ ناو سیستمدا كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ نزمترین ئاست داكشا. دوورنه‌بوو كه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدایه‌. كشایه‌وه‌، دواتر رووسیا هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆكانیا. ئێستا دیسان ئه‌مریكا پشتی به‌وه‌ به‌ستووه‌ و ده‌یه‌وێت سه‌رۆكایه‌تی خۆی به‌هێز بكاته‌وه‌. له‌ ئه‌وروپا ئه‌ندامی نوێ ده‌دۆزێته‌وه‌، به‌ هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر رووسیا له‌ ئه‌وروپا كاریگه‌ری خۆی زیاتر ده‌كات.

من ده‌توانم به‌م جۆره‌ بڵێم، كاتێك چووه‌ ئه‌فغانستانیش هه‌موو ناتۆی له‌گه‌ڵ خۆی برد. ئه‌و كاته‌ له‌سه‌ره‌تادا خاوه‌ن كاریگه‌ری بوو به‌ڵام كێشه‌كه‌ كه‌وته‌ دۆخێكی ئاڵۆزه‌وه‌. ده‌كرا هه‌موو هه‌موو كاریگه‌ری خۆی ببوایه‌. ئێمه‌ نازانین ئۆكرانیا ده‌گاته‌ كوێ، ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ كوێ ده‌گات، ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ چین ده‌گاته‌ كوێ. به‌ڵام دۆخێكی به‌و جۆره‌ گرنگ بۆ ناتۆ بوونی نییه‌. ناتۆ له‌ بنه‌ڕه‌تدا دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌ڕی تایبه‌ته‌، ئه‌وه‌ گلادیۆیه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێستاش له‌ بنه‌ڕه‌تدا دۆخی گلادیۆیه‌.

بابه‌تێكی تر سوید و فینلاندن. من له‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتم و حه‌ز ده‌كه‌م بپرسم، ناتۆ، ٧٣ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دایه‌. ناتۆ ساڵی ١٩٤٩ دامه‌زرا، ٣ ساڵ دواتریش ده‌وڵه‌تی تورك بۆ چوونه‌ ناوی داواكاری به‌رزكرده‌وه‌. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ٧٣ ساڵه‌ نه‌چوونه‌ ناو ناتۆ. بۆچی چی روویداوه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناوی. ئه‌وان و فاشیزمی ئاكه‌په‌ رێكده‌كه‌ون. ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ تا به‌ ده‌رزییه‌وه‌ بكات. بابه‌تی كوردیان زۆر تاوتوێ كرد، كورد سه‌ركه‌وتن- تێكچوون. ئه‌وانه‌ بوونیان هه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت مرۆڤ ره‌شبین بكه‌ن.  ئه‌وانه‌ شتی راست نین. هیچ شتێكی ناتۆ له‌گه‌ڵ كورددا نییه‌! كوردێك كه‌ ناتۆ پشتیوانیان لێده‌كات هه‌ن، به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ چه‌ند هه‌فته‌ بارزانی چووه‌ بروكسه‌ل، له‌نده‌ن دیداری ئه‌نجام دا. خۆی له‌ خۆیدا ئه‌و رێكخراوه‌ی ٧٣ ساڵه‌ كورد ناناسێت و ده‌یه‌وێت كۆتاییان پێبهێنێت ده‌یپارێزێت، ناتۆ خۆیه‌تی. له‌ ساڵی ١٩٨٥ه‌وه‌ تائێستا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن. ناتۆیه‌، سویدی به‌ كوشتنی ئۆلاف پاڵمه‌ به‌كارهێنا. ئه‌وی له‌ به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌، له‌ به‌رامبه‌ر كوردان به‌كارهێنا. ئێستاش ده‌یه‌وێت بیكاته‌ ئه‌ندامی ناتۆ و به‌كاریبهێنێت. سویدی و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ خێری زۆریان بۆ كورد نه‌بووه‌. ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌وێ، بۆ پێشوازی كردن له‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان بكات، پشتیوانی ئه‌و بكات، به‌ نهێنی كاریگه‌ری داده‌نێت. ده‌كرێت كه‌ مشتومڕ له‌سه‌ر سوید، فینله‌ندا و ناتۆ ئه‌نجام بدرێت. باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن كه‌ له‌ دژی دیكتاتۆری و تیرۆریزمن. به‌ڵام هاوڕێیه‌تی ته‌یب ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی ده‌كه‌ن. خه‌ڵك به‌و مرۆڤانه‌ پێناكه‌نێت؟ ناڵێن، ئه‌وه‌ چ دیموكراسیه‌كه‌؟ پێشتریش مرۆڤ متمانه‌ی به‌ ناتۆ نه‌بوو، ئێستا به‌ یه‌كجاری مرۆڤ متمانه‌ی پێناكات.

ئه‌ڵبه‌ته‌ مرۆڤ به‌رامبه‌ر ده‌وه‌ستێته‌وه‌، هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر توركیا نیشان بدرایه‌ ده‌كرا شتێك ببوایه‌، به‌ڵام نه‌شبێت خۆی له‌ خۆیدا تائێستا به‌ هه‌موو جۆرێك پشتگیرییان لێكردووه‌. شتێكی نوێ نییه‌، گوشار و هێرش به‌رده‌وام ده‌بن. خۆی له‌ خۆیدا ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سیستمی قڕكردنی كوردان، پشتیوانی شه‌ڕی پاكتاوكاری ده‌كات، ئه‌وه‌ی دێته‌ ئاراوه‌ ئه‌مه‌یه‌. چیان به‌ ئه‌م ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌ داوه‌، بۆ توركیه‌ بابه‌ته‌كه‌ ئاڵۆزه‌.

٧ ساڵه‌ پاڵپشتییه‌كان ناهێڵن ئاكه‌په‌ بكه‌وێت

هه‌ڤاڵمان وه‌یسی ساریسۆزه‌ن ده‌ڵێت، كه‌ چوون خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن، ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ شه‌ڕی جیهانی سێهه‌مدا شكستی هێنا، به‌ڵام ئێستا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌داوه‌. ناتۆ چی بڵێت به‌و جۆره‌ ده‌كات. راسته‌، پێشتریش ببوو. واته‌ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ راسته‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران تێكچوو، له‌ كۆبانێ شكستی هێنا. شكستی داعش، شكستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌یب ئه‌ردۆغان بوو، له‌ ئه‌نقه‌ره‌، له‌ توركیا شكستی هێنا. له‌ ده‌سه‌ڵاتداری خرا. راسته‌، شكستی هێنا، دوای ئه‌و شكست و تێكچوونانه‌ ٧ ساڵه‌ به‌ رێگه‌ی له‌خۆگرتنی هێزی جیاجیا هه‌وڵ ده‌كات له‌سه‌ر پێ بمێنێته‌وه‌. به‌ خۆبه‌ده‌ستوه‌دان... ئه‌و هێزانه‌ی پشتیان پێده‌به‌ستێت كێن؟ یه‌كیان ئه‌مریكایه‌. ٢٢ی ته‌مموزی ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا رێككه‌وت، ئه‌و كاته‌ خۆی راده‌ستی ئه‌مریكا كرد. جاری دووه‌م خۆی راده‌ستی مه‌هه‌په‌ كرد، بۆ سێهه‌م جار خۆی راده‌ستی په‌ده‌كه‌ كرد. سواڵ له‌ روسیا و له‌ جیهان ده‌كات. ٧ ساڵه‌ كه‌ دیكتاتۆری فاشیستی ئاكه‌په‌ به‌ پشتیوانی له‌سه‌ر پێیه‌. ئه‌و دیكتاتۆریه‌ ئیتر ته‌واو بوو.

هه‌ڵبه‌ت له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌ ناتۆی وت، "رزگارم بكه‌ن" ناتۆش پێی وت: "به‌سه‌رچاو". به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ رزگاری كردووه‌ یان فه‌رمانی مردنی به‌ ئه‌ردۆغان واژۆ كردووه‌ دیار نییه‌. دۆخی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاشش له‌به‌ر چاوه‌. كێ پشتیوانی له‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان بكات كۆتاییه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ ده‌بێت. ده‌ست له‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڵبگره‌، ئه‌وانه‌ی پشتیوانی ده‌كه‌ن له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ون. ته‌یب ئه‌ردۆغانیش به‌ كۆتاییهاتنی مانگی حوزه‌یران كه‌وته‌ سه‌ر رێگه‌ی بێ گه‌ڕانه‌وه‌. توركیه‌ كه‌وته‌ قۆناغێكی به‌م جۆره‌. ساڵی به‌رده‌ممان ساڵێكی زۆر پڕ قه‌یرانه‌. ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هێز نابێت، ده‌كه‌وێت. ئاشكرایه‌. ئه‌و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك شكست ده‌هێنێت. ناتوانێت درێژه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی بدات، ئه‌و هاوپه‌یمانیانه‌ی كه‌ كردوونی درێژه‌یان پێبدات. ناتۆ به‌دڵ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی توركیادایه‌. له‌به‌ر ئه‌و به‌كارهێنانه‌دا، توركیا داوای پشتیوانی لێده‌كات له‌ شه‌ڕه‌كه‌یدا له‌ دژی كورد. ناتۆش پشتیوانی لێده‌كات، ئه‌مریكاش ده‌یكات و كردووشیه‌تی. به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتیوانی. باڵاده‌سته‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ گرتنی كوردانی ئازاد، رووبه‌ڕووی كوردان ده‌بنه‌وه‌.

كاریگه‌ری ناتۆ له‌سه‌ر توركیا هه‌یه‌، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌. چی رووده‌دات، په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌ توركیا چۆن ده‌بن، كۆتایی دیكتاتۆری فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ چۆن ده‌بێت، كاتێك كه‌ پێبنێینه‌ ساڵی ٢٠٢٣ پاییزی ئه‌مساڵ، زستانه‌كه‌ی، به‌هاری ٢٠٢٣، سه‌ره‌تای هاوین چی رووده‌دات؟ ئه‌سته‌مه‌ مرۆڤ له‌ ئێستاوه‌ بیڵێت. ئه‌گه‌ری هه‌موو شتێك هه‌یه‌. ره‌نگه‌ كوده‌تا و پیلانگێڕی بێنه‌ ئاراوه‌. جارێكی تر مه‌كینه‌ی كوده‌تا بكه‌وێته‌ كار، ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ڵێن كه‌ رێككه‌وتمان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌ ره‌نگه‌ تێكبه‌رببن و رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه‌. رێگه‌ له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه‌. به‌ڵام گه‌وره‌ترین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ ده‌ڕوخێت. له‌شه‌ڕدا شكستی هێنا، تا ئه‌و كاته‌ هه‌ندێك به‌كاریبهێنن، دواتر فڕێی ده‌ده‌ن. به‌ڵێ، ره‌نگه‌ بۆ به‌كارهێنانی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌رفه‌ت درابێته‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ڵام به‌ بڕوای من فه‌رمانی مه‌رگیان پێواژۆ كردووه‌. گۆڕی خۆیان پێهه‌ڵكه‌ندووه‌. ناتۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زۆر كه‌سی سه‌ر به‌خۆیدا هێناوه‌ و هێشتاش ده‌یكات، خۆی له‌ خۆیدا كۆتایی ئه‌ردۆغانیش هاتووه‌.

بەرخۆدان و سەركەوتنی هەرە مەزن لەمێژووی كوردان دا

* چلەمین ساڵرۆژی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز یەكێك لەبڕیارە هەرە مەزنەكانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستانە نیشانی داوە و ئەم بەرخۆدانەش لەهەموو شوێنێكدا بەرز و پیرۆز رادەگیردرێت و رێزی لێ نیشاندەدرێت. جێگە و پێگەی ئەم بەرخۆدانە لەچل ساڵەدا چییە و لەساڵی چل و یەكەمیندا دەبێت گەشەدانێكی چۆن چۆنی پێكبێت؟

ـ ئێمە لەچلەمین ساڵرۆژی بەرخۆدانی گەورەی مێژوویی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمموز دا دەژین و دەربازی چل و یەكەمین ساڵرۆژی ئەو بەرخۆدانە بەشكۆوە دەبین. ئەوە بڕیارێكی مەزن بوو، بەرخۆدانیەكی بێ وێنە و بێ هاوتا بوو. لەمێژوودا یەكێك لەبەرخۆدانە هەرە مەزن و باشكۆوەكان بوو، لەمێژووی كوردانیشدا بووە بەرخۆدانی هەرە مەزن. ئەوەش سەركەوتنێك بوو، تەنیا بەرخۆدانیەك نەبوو. بەراستی ئەوە بەواتای لووتكەی بەرخۆدانی هەرە مەزن لەزینداندا لەساڵی ١٩٨٢دا. ئەمە بەرخۆدانێك دابڕاو نەبوو. بەرخۆدانی ئازادی لەدژی رژێمی عەسكەری فاشیست بەیەكەمین بەرخۆدانی مەزلووم دۆغان لەساڵی ١٩٨٢دا دەستی پێ كرد. بەچالاكی چوار شۆڕشگێڕان و بەپێشەنگایەتی فەرهاد كۆرتای لە ١٧ی گۆڵاندا پێشكەوت. بەرخۆدانی رۆژووی مردنی مەزلووم دۆغان كە لە چواردەی تەمموزدا ئەو بەرخۆدانەی گەیشتە ئاستی لووتكە و هەرە بڵند. رەوشا هەرە راست ئەوەیە. بەو شێوەیە هێڵی تێكۆشانی ئازادی كوردستانی نیشاندا، ئەو رێبازە رۆحێك، فەلسەفەیەك و تێگەیشتنێكی بۆنیاد نا. زەبرێكی لەهەر چەشنە كوێلایەتیەك، خیانەت، هاوكاری و تەسلیمیەتی دا. لەبەرامبەر بەوانەوە هەڵوێست و ژیانی كوردی ئازادی پێشخست. بڕیاری ژیانێكی ئازاد و بەروومەتدا و ئەوەشی پێكهێنا. بەرخۆدانیەكی وەهایە. لەبەر ئەوەش بزوتنەوەكەمان و گەلەكەمان ناوی ئەو رۆژەیان كردە"رۆژی روومەتی نەتەوەیی". چل و یەكەمین رۆژی روومەتی نەتەوەیی لەرێبەر ئاپۆ، گەلەكەمان، هاوڕێبازان و دۆستانمان پیرۆز دەكەم. ئێمە هاوڕێبازانی محەمەد خەێری دۆرمۆش، كەماڵ پیر، عەلی چیچەك و عاكیف یڵماز كە هەموو نرخێكیان ئافراند و رێگەیان لەبەر ژیاندنەوەی ئێمەش كردەوە، بەرێز و حۆرمەت و خۆشەویستیەوە بەبیردێنینەوە. ئەو كەسایەتیانە، ئافرێنەری ژیانی ئازادن. چەندەش بەئازار بێ، قورس بێ، زەحمەت بێ ئەو قارەمانانەن كە بڕیاری بەجێیانداوە و قۆربانیەكەشی چی بووە لەبەرچاو گرتووە.

بەراستی شێوازی تێكۆشانی ئازادیان ئافراندوە. پشتڕاستیان كردۆتەوە كە ئەو لەهەر هەلومەرجێكدا تێبكۆشن و دەتوانن سەركەوتن قازانج بكەن. رێبەر ئاپۆ پێشتر وتبووی؛ بەو بەڵێنەی كە ئێمە بۆ بیرەوەری مەزلووم دۆغانمان دابوو، ئێمە گەڕاینەوە وڵات؛ بەو بەڵینەی كە بە رۆحی بەرخۆدانی چواردەی تەمموزماندابوو، ئێمە قەڵەمبازی پانزدەی تەباخمان دەست پێ كرد. چل ساڵە لەسەر ناوی ئازادی كوردستان هەر شت پێكدێت، هەموو سەركەوتن و لەژێر هەر نرخێكدا كە خۆلقاوە بەرخۆدانی مەزن و مێژوویی چواردەی تەمموزی، رۆژووی مردن، رێبازی ئەو قارەمانانە شاراوەیە. بەو شێوەیە كوردان شەڕ و تێكۆشانیان كرد. لەماوەی ئەو چل ساڵەدا هەر شتێكیان بەو شێوەیە ئافراند. بەو شێوەیە ژیاندنەوەی نەتەوەیی، شۆڕشی ئازادی ژن بۆنیاد نرا. فیدایبوونی زیلان پێشكەوت. شۆڕشی ئازادی لەرۆژئاوای كوردستان لەسەر ئەم بنەمایە پێشكەوت. هەروەها لەسەر هێڵ و رێبازی بەرخۆدانی چواردەی تەمموز لەتێكۆشان لەدژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و تێكۆشان لەدژی داعش بەرێوە چوو. هیچ شتێك كۆن نەبووە. لەچل ساڵ پێشتر و بەرفراوانتر كاریگەری لەسەر بزوتنەوەكەمان، گەل و دۆستانمان دەكات، پەروەردە و بەرێكخستن و چالاكی پێكدێنێ، رۆح دەدا، جۆش و مۆڕاڵ و باوەری دەبەخشێت و هیوا و خۆش دەبەخشێت.  لەئاڤاشین و مەتینا و زاپ بە رۆح و هێڵی چواردەی تەمموز بەرخۆدان بەرێوە دەچێت. لەچوار پارچەی كوردستان گەلەكەمان بەرۆح و رێبازی چواردەی تەمموز بەرخۆدان دەكەن. بەهەزاران وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ و تێكۆشەری رێگەی ئازادی و گیراوانی زیندانەكان لەهەموو زیندانەكانی كوردستان و توركیا بەرۆحی چواردەی تەمموز، بیست و چوار كاتژمێرە بەو رۆحەوە دەژین. لەم بوارەدا، گرنگە كە لەماوەی چل ساڵدا لەهەر شوێنێك ئەو رۆحە تەشەنەی سەند و بڵاو بوویەوە و زۆرێك دەستكەوتی بەنرخ لە ماوەی ئەم چل ساڵەدا بەدەستهاتووە. 

بێگۆمان بەباشی لەم بابەتە تێگەیشتن، خاوەن هوشیاریەكی قوڵ، دەروونی و رەخساندنی پێویستیەكانی، پێویستیەكە. پێوان و پرەنسیپی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی ئەوەیە، رێگایەكی تر نییە. لەساڵی چل و یەكەمیندا ئێمە ئەو رۆحە چەندە پێشبخەین و قوڵی بكەینەوە، ئێمە چەندە لەدژی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە تێكۆشان و سەركەوتن قازانج بكەین.

بەڵكۆ هەندێ ئارگۆ بێ، ئەو هەڤاڵانەی بەشداری بەرخۆدانەكەی بوونە و لەزیندان دەركەوتوون، دەیگێڕنەوە و دەڵێن و دەنوسنیش و ئێمە دەیانخوێنینەوە. كاتێك مەزلووم دۆغان دەستی بەرۆژووی مردنی كرد، لەكاتێكدا ئێدی سەركەوتن مسۆگەر بوو، هەڤاڵ كەماڵ پیر رۆژێكیان وەهای ووت:"ئێمە مێخێكی وەهامان لەسەر دڵی ئەو دەوڵەتە داوە، ئەگەر دەتوانێ با بێ و دەری بكات". بەراستیش ئەوە چل ساڵە بەدەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە و زەحمەتی دەكێشێت. ئەو هەوڵدەدات ئەو مێخە"بزمار"، دەرخات، بەڵام ناتوانێت. بەدەیان حكومەت هاتن و چوون. زۆرێك كودەتای سەربازی و سیاسیش پێكهاتن. زۆرێك بەبانگەشە هاتنە سەر كار، بەڵام كاتێك ئێمە تەماشایەكی بكەین، كەس ناتوانێت خۆی لە هێزی چواردەی تەمموز رزگار بكات. ناتوانێت خۆی لەدەست گەلی كوردەوە رزگار بكات.  ناتوانێت خۆی لەدەست گەریلاوە رزگار بكات، ناتوانێت خۆی لەسیستەمی ئازادیەوە دەرباز و رزگار بكات. ئێستا ئاگر كەوتووتە سەرقاچی ئاكەپە ـ مەهەپەوە، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ناتوانێت بەزەبری هێز هێرش بكات و لەناو ببات، ناتوانێت گەریلا لەناو ببات و شكستیان پێ بهێنێت. ناتوانێت قڕكردنی كوردان بەتەواوەتی پێكبهێنێ. هاوكات ناتوانێت گۆڕانكاری زیهنی و سیاسی لەپرسی كورددا بئافرێنێت و بەرێ و رێبازی چارەسەری دیموكراتیكیانە چارەسەر بكات. لەناوبەردا ماوەتەوە، شەق دەبات و رادەوەستێت، هەمیشە پەنا بۆ توندوتیژی دەبات و هێرش دەكا، كودەتا دەكا و پیلان دەنێتەوە. واتا بووەتە بەڵایەك بەسەر، سەری خۆیەوە و لەهەمانكاتدا بووەتە بەڵا بەسەر گەلانی توركیاوە. بۆ داعش، بۆ ئۆسۆ و بووە بەڵا بەسەردنیاوە، لەبەر ئەوەش دۆژمنێكی هارا و بەڵا دەركەوتووەتە گۆڕەپانەكە.

ئەگەر ناتۆ بەتەیب ئەردۆغانی ووتووە، كەمێكی تر بەرێوەی ببە، هیچ شتێك ناتوانێت ئەو رزگار بكات. دەڵێت؛ من میساقی میللی زیندوو بكەمەوە، رۆژئاوا و باشوری كوردستان داگیر بكەم. دێ باشە كاتی میساقی میللی خۆی لەخۆیدا دەرباز بووە، بەو ئەندازەیە پێكدێت، پێكهات. رێبەر ئاپۆ وتی پێویستی بەمیساقی دیموكراسی هەیە. ئەوەی كە پرسەكان چارەسەر بكات، میساقی دیموكراسیە. كێشەكانی توركیا وەها چارەسەر دەكرێن. خۆی لەخۆیدا باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بدەنە تەیب ئەردۆغان نادەن. سەد ساڵ بەرێ ناتۆ، ئەمریكا و ئەوروپا نەیاندا، ئاخۆ ئێستا ئەو شوێنانەی پێ بدەن!؟ مرۆڤ پێكەنینی پێ دێت. تەڵە دادەنن، ئەمە یاریەكە. ئەوان خۆیان ببینن كە بەیانی چی بەسەریاندا بێت. لەپشت هەموو ئەوانەوە یاریەك هەیە. لەبەر ئەوەش ئەوان قۆربانی زۆر بدەن.

رێبه‌ر ئاپۆ ده‌یگوت كه‌ پێویست به‌ میساقی- دیموكراسی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وه‌یه‌. كێشه‌كانی توركیا به‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. نه‌كا باشوری كوردستان، رۆژئاوا بده‌نه‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان! ١٠٠ ساڵ به‌ر له‌ئێستا ناتۆ، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌وروپا پێیان نه‌دا، ئێستا پێیده‌ده‌ن؟ ده‌ڵێن مرۆڤ پێنه‌كه‌نێت. داوی بۆ ده‌نێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ گه‌مه‌یه‌. ئه‌وان خۆیان ده‌بینن سبه‌ینێ چییان به‌سه‌ردا دێت. له‌ پشته‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ گه‌مه‌یه‌ك هه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ باجی قورس ده‌ده‌ن. ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ توركیایایان خستووه‌ته‌ ناو كاره‌ساتێكه‌وه‌.

ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی په‌ره‌ی پێبدرێت

كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ هه‌فته‌ی رابردوو سازكرا. په‌یامی باش دران.. هه‌ندێك ئاسوده‌یی هاته‌ ئاراوه‌، پێكه‌نین له‌ روخساری مرۆڤه‌كان نیشت، مرۆڤه‌كان توانیان پشوویه‌ك بده‌ن. هه‌م له‌ توركیا و هه‌میش له‌ كوردستان هه‌مووان بینیان كه‌ مرۆڤه‌كان ده‌توانن پێبكه‌نن. په‌یامی گۆڕانكاری درا. واته‌ به‌ گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ و سیاسه‌ت، به‌ دیموكراسیبوون كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. دیموكراتیكبوون چاره‌سه‌ریان ده‌كات، دیموكراسی چاره‌سه‌ری ده‌كات، هاوپه‌یمانی دیموكراسی چاره‌سه‌ری ده‌كات. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌توانین بڵێین كه‌ ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ كه‌وتووه‌ته‌ ساڵی كۆتایی خۆی. ده‌ڕوخێت، ده‌ڕوخێت. واته‌ ئۆپۆزسیۆنی دیكه‌ له‌و دۆخه‌دا نییه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بگۆڕێت. شتێك به‌ ناوی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی و مێزی شه‌ش كه‌سی كه‌ له‌ هاوپه‌یمانی گه‌ل زیاتربێت، بوونی نییه‌. ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌مان بیركردنه‌وه‌ به‌ هه‌مان سیاسه‌ت به‌رده‌وام بن. له‌و رووه‌وه‌ پێویسته‌ هاوپه‌یمانی دیموكراسی به‌رفراوانتر بكرێت و به‌ره‌وپێش ببرێت. له‌و رووه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی هه‌ندێك لایه‌ن زیاتره‌. بۆ نمونه‌ نه‌ریتی ١٠٠ ساڵه‌ی ته‌كه‌په‌ هه‌یه‌. نه‌ریتی ٥٠ ساڵه‌ی ته‌هاكه‌په‌-جه‌، ته‌هاكه‌ئۆ هه‌یه‌، نه‌ریتی تیككۆ هه‌یه‌، نه‌ریتی تیككۆ هه‌ندێك له‌ ژێر هێڵی دیموكراتیكبووندا ده‌بێته‌ یه‌ك. میراتی گه‌وره‌یان هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر هه‌موویان له‌گه‌ڵ تێكۆشانی ئازادی كورد یه‌كبگرن، چاره‌سه‌ری دیموكراتیك كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی توركیا گرنگن، دێته‌ ئاراوه‌. بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن. ئه‌و كاته‌ تابلۆی  مێزی شه‌ش كه‌سی ده‌توانرێت به‌ره‌و كۆتایی بڕوات. به‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ناتوانن بگه‌نه‌ هیچ شوێنێك. خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه‌ مشتومڕێكی دیكه‌یه‌. ده‌كه‌ونه‌ شه‌قامێكی داخراوه‌وه‌. بۆ به‌ڕێوه‌به‌ریش پێویستیان به‌ پێشه‌نگایه‌تیه‌كی شۆڕشگێڕی دیموكراتیك هه‌یه‌. ئێستاش ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌م جۆره‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی هه‌نگاو بنێن، له‌گه‌ڵ هێزه‌ دیموكراتیكه‌كانی توركیا یه‌كێتی ساز بكه‌ن كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر ده‌بن، كێشه‌كانی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بن و پرسی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئاستێك كه‌ توركیا له‌ كاره‌ساتی ئاكه‌په‌ رزگار بكات دروست نه‌كه‌ن، كه‌ی دروستی ده‌كه‌ن؟ گه‌ر ئێستا به‌رپرسیارێتییه‌كی به‌و جۆره‌ له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرن، كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی ده‌گرن؟ دوای ئه‌وه‌ی فاشیزم هه‌موو شتێك كۆتایی پێبهێنێت؟ ئه‌و كاته‌ هیچ شتێك نامێنێته‌وه‌. به‌ راستی، هه‌موو شتێك زۆر ئاسانه‌، زۆر روونه‌. هێڵی ١٤ی ته‌مموز هێڵی هه‌ر به‌هێزی تیۆری بوو. گه‌ریلا ئه‌مڕۆ له‌ زاپ و ئاڤاشین و مه‌تینا ئه‌و هێڵه‌ ده‌گۆڕێت بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و سیاسه‌تی دیموكراتیك ده‌توانێت ئه‌وه‌ بكاته‌ سه‌ركه‌وتنی سیاسی. تێكۆشان و به‌رخودانی ٤٠ ساڵه‌ی گه‌ریلا، بیركردنه‌وه‌ و سیاسه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ توركه‌ فاشیسته‌، كۆڵۆنیالیسته‌، پاكتاوكه‌ره‌ی سوپای تورك كه‌ درێژه‌ی پێده‌دات شكاند. ٤٠ جار شكستی هێنا. هێشتاش مرۆڤ چاوه‌ڕوانن كه‌ گه‌ریلا ئه‌م سوپایه‌ شكست بدات. زۆر جار شكستی هێنا. كێشه‌كه‌ لێره‌ نییه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزی سیاسی دۆخێكی به‌و جۆره‌ ده‌ڕه‌خسێنێت.ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌رچه‌رخانی سیاسه‌تێكی هاوبه‌شی دیموكراتیكی توركیا، سیاسه‌ت بكات. كێشه‌ی به‌سیاسه‌تكردنی ئه‌مه‌ هه‌یه‌ و ئه‌م ئه‌ركه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ی له‌ ناو كاردان. ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌ ناو سیاسه‌تی دیموكراتیكدا هه‌ژمار ده‌كرێن و من باسم لێكردن. ده‌بێت ئێمه‌ به‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین. ده‌بێت راستی ببینین و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆمان بین. گه‌ر به‌م جۆره‌ بێت، ساڵی ٤١ هه‌مینی به‌رخودانی ١٤ی ته‌مموز ده‌بێته‌ ساڵی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی مێژوو، ده‌بێته‌ ساڵی دیموكراتیكبوون و ئازادی. ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئیراده‌یمان ئه‌وه‌یه‌، بڕوامان ئه‌مه‌یه‌. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ئێمه‌ تێده‌كۆشین. ئێمه‌ داوا له‌ هێزه‌ دیموكراتیكه‌كان، وڵاتپارێزان و ئازادیخوازانی توركیا و كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ بجوڵێنه‌وه‌، پێكه‌وه‌ بجوڵێنه‌وه‌، ئه‌و به‌هایانه‌ی گه‌ریلا ئافراندونی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی توركیا بیگوازنه‌وه‌ بۆ سیاسه‌ت و به‌ره‌و پێشی ببه‌ن.

له‌ ده‌ ساڵی دوه‌مدا شۆڕش ۆژئاوا قوڵتر ده‌بێت

دوای ٣٠ ساڵ له‌سه‌ر هێڵی ١٤ی ته‌مموز شۆڕشی رۆژئاوا ١٠ ساڵه‌ دامه‌زراوه‌. هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ هه‌ن. سه‌فه‌ربه‌ری راگه‌یه‌نراوه‌. له‌ بۆنه‌ی ساڵیاده‌كه‌دا ده‌توانرێت چی بوترێت؟

من سڵاو له‌ شۆڕشی ئازادی رۆژئاوا ده‌كه‌م. به‌ هۆی به‌ره‌وپێشبردنی شۆڕشێكی به‌و جۆره‌ به‌ تایبه‌تی گه‌لی كورد و ته‌واوی گه‌لانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا پیرۆز ده‌كه‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ١٠ ساڵه‌ له‌ ژێر هه‌لومه‌رجی هه‌ر دژواردا، له‌ ژێر هێرش و گه‌مه‌دا له‌سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك ده‌ژین، من پیرۆزباییان لێده‌كه‌م. من شه‌هیده‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م شۆڕشه‌ به‌ رێز و پێزانینه‌وه‌ به‌ بیرده‌هێنمه‌وه‌. شۆڕشێكی گه‌وره‌بوو. هێشتاش كاریگه‌ری ئه‌و گه‌وره‌بوونه‌ ده‌پارێزێت. ١٠ ساڵی یه‌كه‌می خۆیان ته‌واو كرد. دژواری هه‌بوون، ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست هه‌بوون، كه‌موكوڕی هه‌بوون، هه‌ڵه‌ش هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ به‌رخودانێكی گه‌وره‌ ته‌واو بوو. پێده‌نێته‌ ١٠ ساڵی دووه‌مه‌وه‌. ئه‌زمونه‌كانی ١٠ ساڵی یه‌كه‌م گرنگن. له‌ ١٠ ساڵی دووه‌مدا ده‌ستكه‌وته‌كان زۆر زیاتر ده‌بن. من به‌ ته‌واوه‌تی بڕوام به‌وه‌ هه‌یه‌. ئێمه‌ ده‌توانین به‌م جۆره‌ بڵێین: ١٠ ساڵی یه‌كه‌م ساڵانی كه‌م ئه‌زمونی، ساڵانی ئاماتۆری و ناشاره‌زایی بوون. له‌ ناو هه‌لومه‌رجی هه‌ره‌ دژواردا هه‌ر چه‌نده‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خاو و ئاماتۆرانه‌ش بێت شۆڕشێكی گه‌وره‌ دروستبوو و به‌ڕێوه‌چوو. ١٠ ساڵ ته‌واو بوو، به‌ڵام ئێستا په‌روه‌رده‌ كراون، بوونه‌ شاره‌زا و وه‌ستا. واته‌ به‌ شاره‌زایی و وه‌ستاییه‌وه‌ پێده‌نێنه‌ ١٠ ساڵی دووه‌م. ١٠ ساڵی دووه‌م ئیتر ده‌بێته‌ سه‌رده‌می شاره‌زایی. هه‌ر بۆیه‌ له‌ ١٠ ساڵی دووه‌مدا شۆڕش قوڵتر ده‌بێته‌وه‌. به‌ راستیش هه‌ر كه‌ ئه‌و به‌رخودانه‌ به‌ سوریادا بڵاوببێته‌وه‌، له‌ كوردستانی ئازاد و تا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێته‌ روناكی پێشه‌نگ، ئه‌وه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌تر ده‌گێڕێت.

هه‌ڕه‌شه‌ هه‌یه‌، به‌رده‌وام هێرش هه‌یه‌. شۆڕشه‌كه‌ هه‌ندێك بێ خوێن پێكهاتبوو، به‌ڵام دوای یه‌كه‌م ساڵیادی شۆڕش چه‌ته‌كان هێرشیان كرد و تا شه‌ڕ له‌ دژی داعش چوو و بووه‌ شۆڕشێكی سه‌ركه‌وتوو كه‌ داعشی له‌ناوبرد. داعش هێزێك بوو كه‌ هیچ كه‌س نه‌یده‌توانی له‌ناویان ببات. هێزه‌كانی شۆڕش داعشیان له‌ناو برد. واته‌ ئه‌وان به‌رده‌وام ئه‌و شه‌ره‌ف و شانازییه‌یان ده‌بێت.

ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ داعشیان دروست كرد، فاشیزمی ئاكه‌په‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨ه‌وه‌ هێرش ده‌كات. هه‌ڕه‌شه‌كه‌ جددییه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌ندیان وه‌رگرتووه‌ به‌ بڕوای من به‌جێیه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت بوترێت كه‌ سه‌فه‌ربه‌ری گشتیی نائاساییه‌. بۆ خۆئاماده‌كردن شتێكی باشه‌. ده‌بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌و ئه‌زمونانه‌ی له‌ رابردوو وه‌رگیراون، بتوانن باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆ فاشیزمی ئاكه‌په‌ بكه‌نه‌ گۆڕه‌. وه‌ك چۆن بۆ داعشیان كرد، ده‌بێت سه‌ركرده‌ی ئه‌وان واته‌ ئاكه‌په‌ش بخرێته‌ ژێر خاكه‌وه‌. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ به‌م جۆره‌ ده‌بێت. ئێمه‌ سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.

نه‌ك به‌ قسه‌، به‌ كرده‌وه‌ سه‌فه‌ربه‌ری پێویسته‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌ لاوازترین سه‌رده‌می خۆیدایه‌. به‌ وته‌یه‌كی تر له‌وانه‌یه‌ كه‌ لێره‌ و له‌وێ پاڵپشتی وه‌رگرتبێت له‌ زاپ و ئاڤاشین شكستی هێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ شكست قوتار بكات رووده‌كاته‌ شوێنی تر. ده‌بێت بزانرێت كه‌ له‌وێ باشتر شكست ده‌هێنێت. هێزه‌كانی ئازادی رۆژئاوا، گه‌لانی باكوری رۆژهه‌لاتی سوریا ده‌توانن سه‌ربكه‌ون. پشتیوانی هه‌موو گه‌لی كورد و هێزه‌كانی ئازادی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بێت. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ پشتیوانی هه‌موو ئازادیخوازان، شۆڕشگێڕانی دیموكراتیك، گه‌لان، ژنان و گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بێت.

له‌ ژی داگیركاری و هێرشی پاكتاوكاری من داوا له‌ گه‌له‌كه‌مان، داوا له‌ هه‌موو ژنان، گه‌نجان، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌ پێشكه‌وتنخوازه‌كان ده‌كه‌م كه‌ به‌ هه‌ستیاری بجوڵێنه‌وه‌، پشتیوانی له‌ شۆڕشی رۆژئاوا و به‌رخودانی گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بكه‌ن".

ف.ق/ هـ . ب