بە پێی سەرچاوە هەرێمیەکان، فرۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک گوندی بیکداویدای سەر بە ناوچەی کانی ماسیان بوردومان کردوە.
بە پێی زانیاریەکان، لەو هێرشەدا کەسێکی مەدەنی خەڵکی گوندی بێدحێی هەمان ناوچە بە ناوی سلێمان شێخۆ بریندار بووە و زیانێکی زۆری مادیش بەر گوندەکە کەوتووە.
هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کرد کە دوای بوردومانەکە، هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە نەیانهێشتووە جگە لە خانەوادەی کەسە بریندارەکە خەڵکی ناوچەکە سەردانی شوێنی بوردومانەکە بکەن و جەختیش کرایەوە کە جموجوڵێکی زۆری فرۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکە هەیە و دەوڵەتی تورکیش هێزی سەربازی رەوانەی ناوچەکە دەکات.
ز.ش