كۆڵبه‌رێكی تر له‌ بانه‌ كوژرا

له‌ ناوچه‌ی بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆڵبه‌رێكی تر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ كوژررا.

له‌ ١١ی ئه‌یلولدا له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی سه‌ر به‌ شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هێزه‌كانی ئێران هێرشیان كرده‌ سه‌ر گروپێك له‌ كۆڵبه‌ران.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی رزگار محه‌مه‌د زاده‌، خه‌ڵكی سه‌قز، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ كه‌ باوك دوو منداڵه‌ كوژراوه‌.

هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ كۆڵبه‌رێكی تر به‌ ناوی سه‌عید كه‌ریمی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئێراندا برینداربوو.

هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئێران له‌ هه‌مان ناوچه‌ دوو كۆڵبه‌ریان به‌ ناوه‌كانی محه‌مه‌د قاره‌مانی و سیامه‌ك شوكری ئه‌شكه‌نجه‌دا.

هـ . ب