کۆڵبەرێک لە نەوسود برینداربوو

لە سەر هێڵی سنووری نەوسود لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە تەقە لە کۆڵبەران کرا و کۆڵبەرێک بریندار کرا.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری نەوسود لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کردووە.

لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی پەرویز مورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە سەختی لە قاچەوە بریندار بووە.

ژ.ت