کۆنفرانسی ڕۆشنبیریی شەنگال بە درووشمی 'وەڵامدانەوەی فەرمانەکان' دەستیپێکرد

کۆنفرانسی ڕۆشنبیریی شەنگال کە وەک وەڵامدانەوەی ٧٣ فەرمانەکەی سەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکان ئەنجام دەدرێت، بە جۆشێکی مەزنەوە لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ دەستیپێکرد. ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی تایبەتی بۆ کۆنفرانسەکە ناردووە.

ئەمڕۆ لە شەنگالی پەناگەی پیرۆزی ئێزدییەکان، کە پێش ١١ ساڵ بەر دڕندەترین کۆمەڵکوژی کەوت، کۆنفرانسێکی گرنگ بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسی ڕۆشنبیری شەنگال کە بە درووشمی "بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەڵامی ٧٣ فەرمانە" ئەنجام دەدرێت. بە جۆشوخرۆشێکی زۆرەوە دەستیپێکرد. کۆنفرانسەکە لەلایەن ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئەنجام دەردێت.

کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بە بەشداری سەدان میوان لە شەنگال و دەرەوەی شەنگال دەستیپێکرد. هەموو دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێبەری شەنگال، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)، یەکنەکانی ژنانی شەنگال (یەبەشە)، ئاسایشی ئێزیدخان، یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان، ژنانی گەنجی شەنگال، کەسایەتییە ئاینییەکانی ئێزدی، پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی شەنگال، نوێنەرانی گەلی عەرب هاوشانی هەموو بەش و پێکهاتەکانی ئێزدی و خەڵکی شەنگال بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. هەرەوەها گرووپێکی ١٥ کەسی لە چالاکوانی سیاسی، ئەکادیمی و ڕۆژنامەوانن پێکهاتوون و لە بەغدادەوە بەشداری کۆنفرانسەکەن.

'ڕێنێسانس کۆمەڵگەی ئێزدی بەرەو سەربەخۆیی دەبات'

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال، جیهان جەلۆ، لەسەر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی قسەی کرد و گوتی: "ئەم کۆنفرانسە لە ئەندازیاری ئازادیی، ڕێبەر ئاپۆ، پیرۆز دەکەین. ڕێنێسانسی ئێزدییەکان، ئێزدییەکان لە بندەستییەوە بەرەو سەربەخۆیی دەبات. ڕێبەر ئاپۆ بانگەواز لە کۆمەڵگەی ئێزدی دەکات کە پاراستنی جەوهەریی خۆی و بەڕێوەبردنی جەوهەریی خۆی پەرە پێ بدات".

لەسەر ناوی دەستەی پیاوانی ئایینی، مام شوەیش، گوتی: "ئیتر دەبێت ببینە یەک دەست و یەک بڕیار".

تاژێ: کۆنفرانسەکە لە سەرۆک ئاپۆ پیرۆز دەکەین

نەعام ئیلیاس لەسەر ناوی تاژێ پەیامێکی پێشکەش کرد، گوتی: "ئەم کۆنفرانسە بەرهەمی شەهیدانە، ساڵیادی فەرمان نزیک دەبێتەوە، شەڕڤانانی ئازادیی بیردەهێنینەوە کە هاتن بە هاواری ئێمەوە و ئەم کۆنفرانسەیان لێ پیرۆز دەکەین. هەروەها ئەم کۆنفرانسە لە سەرۆکی گەلانی بندەست، سەرۆک ئاپۆ، پیرۆز دەکەین".

پەیامی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنرێتەوە

ڕێبەر ئاپۆ کە بانگەوازی ڕێنێسانسی ئێزدییەکانی کردبوو، پەیامێکی تایبەتی بۆ کۆنفرانسە ناردووە. هەروەها ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە، سۆزدار ئاڤێستاش پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ کۆنفرانسەکە ناردووە.

پاش خوێندنەوە و تەماشاکردنی پەیامەکان، سینڤزیۆنێک دەربارەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگە دیموکراتیک و تێکۆشانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال تەماشا دەکرێت.

لە ڕۆژی یەکەمدا ٥ وتار پێشکەش دەکرێت

کۆنفرانسەکە ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ناوەڕۆکی پڕ و دەوڵەمەندی دەبێت، لە وتارەکاندا ٩ بابەت پێشکەش دەکرێن و تاوتوێ دەکرێن.

بابەتەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکە ئەمانەن:

هەبوونی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ڕەوتی مێژوودا

ئێزدی و ئێزدایەتی لە چوارچێوەی کەلتوور_باوەڕ و فەلسەفەدا

ڕووناککردنەوەی حەقیقەتی ژنان لەڕێگەی ژنۆلۆژییەوە وەک جەوهەر و پاشماوەی کۆمەڵگە

ڕاستی وڵات_وڵاتپارێزیی و ئیکۆلۆژی لەنێو تاڵان و قڕکردندا

زیهنیەتی فەرمان، ڕاستیی قڕکردنی جەستەیی و کەلتووریی