کۆنگرەی ستار گۆشەگیری ئیمڕالی شەرمەزار کرد

کۆنگرەی ستار لە راگەیەنراوێکدا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هێرشی داگیرکەری سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و رایگەیاند کە ئەوانی بەردەوامی بە تێکۆشان و بەرخۆدان دەدەن.

گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بێوەستان بەردەوامە.

لەبارەی ئەم پرسانەوە کۆنگرەی ستار راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەییاند کە ئەوان لەبەرانبەر هێرشەکان و گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان بەردەوامی بە تێکۆشان و بەرخۆدان دەدەن.

لە سەرەتای راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەی رێبەر ئاپۆ دەتوانێت لە نێو زینداندا خۆی وەک کەسایەتیەکی گرنگ و مێژوویی و دوارۆژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیشان بدات، بەڵام دەسەڵاتی تورک رێگە بە پارێزەر و خانەوادەکەی نادات کە چاویان پێبکەوێت."

هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد کە لەم دواییانەدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە گەڕەکی سناعەی قامشلۆ ٤ کەس شەهید بوون کە دووانیان منداڵ بوون.

باسی ئەوەشکراوە کە دەوڵەتی تورک بە ئامانجی تێکشکاندنی شۆڕش و دەستکەوتەکانی، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر بە بەردەوامی هێرش دەکات.

لە ئەنجامی هێرشەکانیشدا سێ فەرماندەی یەپەژە و قسەدە و ٤ کەسی مەدەنی لە شاری قامشلۆ و زۆر کەسی دیکە شەهید بوون.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانکرا کە لەدژی هێرشی داگیرکەری بوەستنەوە و ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبەرانبەر فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک قەدەغە بکەن.

ف.ق