کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی تورک هۆشداریدا
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمی باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەست بە ئۆپراسیۆنێکی داگیرکەری دەکات و هەروەها هۆشداریشی داوەتە هاوڵاتیانی خۆی.
کونسوڵخانەکە ئەو هۆشدارییەی بڵاکردووەتەوە: 'کونسوڵخانەی هەولێر، پەیوەست بە جموجۆڵی سەربازی تورک کە رەنگە لە رۆژانی داهاتوو لە باکوری سوریا و باکوری عێراق ئەنجامی بدات، زانیاریمان لە سەرچاوەی جێگەی بڕواوە وەرگرتووە".
کونسوڵخانەکە هۆشداری 'وریابن'ی ئاراستەی هاووڵاتیانی خۆی کردووە.
هـ . ب