کەژەکە: شەهیدان دەلال نورحەق و زیلان قامیشلۆ ڕێگامان ڕۆشن دەکەنەوە

کەژەکە: هاوڕێیانمان دەلال نورحەق و زیلان قامیشلۆ کە شەهید بوون، ڕێگاکەمانیان ڕۆشن کرد، جوانیان کرد، بە بەخترکردنی گیانی خۆیان شۆڕشی ژنانیان گەورەتر کرد. بەڕێزەوە سەرمان لە بەرانبەر یادەوەری هاوڕێیانمان شەهید دەلال و شەهید زیلان دادەنەوێنین.

کۆردیناسیۆنی کەژەکە راگەیەنراوێکی لەبارەی شەهیدبوونی دەلال نورحەق و زیلان قامشلۆ دوو پێشەنگی خەباتی رزگاری کوردستان و ژنانی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"شۆڕشی كوردستان بە باجیکی زۆر هەبوونی ئازادی خۆی دامەزراند و هەمیشە بەرەو پێشەوە دەچێت. لە هەمان كاتدا شۆڕشی ژنان بە باجێکی زۆرەوە ئازادی و گەشەسەندن دروست دەكات. بابەتە سەرەكییەكە ئەوەیە شەهیدەكانمان لەم رێپێوانە شۆڕشگێڕانەدا رێگەی ئێمە رووناكەنەوە، سەرچاوەی هێز و سەرکردەمانن لە چارەسەرکردنی سەختی و بەرەوپێشچوونی شۆڕشدا، لەم دواییانەشدا هەڤاڵانمان دەلال نورحەق و زیلان قامیشلۆ لە هێرشی سوپای فاشیستی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون، ئەم هەڤاڵانەمان ڕێگاکەمانیان ڕۆشن کرد، جوانیان کرد، بە بەخترکردنی گیانی خۆیان شۆڕشی ژنانیان گەورەتر کرد. بەڕێزەوە سەرمان لە بەرانبەر یادەوەری هاوڕێیانمان شەهید دەلال و شەهید زیلان دادەنەوێنین. گەورەترین شەرەفە بۆ ئێمە کە شایستەی ژیانیان بین کە بە بەها و خەباتی مانادار ڕازێنراونەتەوە. بەڵێن دەدەین شۆڕشێکی دیموکراسی و شۆڕشی ژنان لە کوردستان ئەنجام بدەین، بەم شێوەیە حساب لە دوژمن دەپرسین و هەمیشە یادیان دەکەینەوە.

هەڤاڵ شەهید دەلال نورحەق وردە وردە کەسایەتی خۆی لەگەڵ شۆڕشی ژنان خوڵقاند، لەگەڵ شۆڕشی ژنان ئاوێتە بوو، ژیان و خەباتی خۆی بەم شێوەیە بەڕێوەبرد. لە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی تا شارە گەورەکان، لە شارە گەورەکانەوە تا زیندانەکان، لە زیندانەکان تا چیا، کاروباری ئابووری و ژنان، ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەژەکە و کۆردیناسیۆنی پاژک، لە زۆرێک لە گۆڕەپانەکانی شۆڕشدا جێگەی خۆیان گرتەوە، لە هەموو بوارێکدا ، بە هێزی ئەو و هونەری سەربازی جێپەنجەیەکی گەورەی بەجێهێشت. لە ڕێپێوانی خەباتی گەورەی سی ساڵەدا هەرگیز سازشی لەسەر کەسایەتی ژنی ئازاد نەکرد، هەموو شتێکی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی ژنانی ئازاد و بەم شێوەیە بوو بە یەکێک لە جوانترین ڕەنگەکانی شۆڕشی ژنان. بە تایبەتی خۆشەویستی بۆ مرۆڤەکان، خۆشەویستی بۆ ژن، سروشت و هاوڕێیەتی، جۆش و خڕۆشی شۆڕش، دیارترین سیماکانی هاوڕێی دەلال بوون. ئەم خەسڵەتانە بوونە موڵکی شۆڕشی ژنان. بۆیە شۆڕشی ژنان بە مانای ژیان و کار و کەسایەتی هاوڕێی دەلال نورحەقیش رەنگیدایەوە. وەک شەهید بێریڤان زیلان کە سی ساڵ کاری شۆڕشگێڕانەی کرد، هاوڕێی شەهید دەلال نورحەقیش سی ساڵ کاری شۆڕشگێڕانەی کرد و لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا لەلایەن دوژمنەوە کرایە ئامانج و شەهید بوو. بۆ ئێمەش گەورەترین ئەرک و شەرەفە شایستەی ئەم پێشەنگە گەورانەی تێکۆشانی ئازادیی ژنانمان بین، وەک بێریڤان زیلان، دەلال نورحەق بە شێوەیەکی ستراتیجی پەیوەندی بە شۆڕشی ژنانەوە بکەن، لەم شۆڕشەدا جێپەنجەیەک بەجێبهێڵن و بەردەوامی بەم شۆڕشە بدەین.

هاورێمان شەهید زیلان قامیشلۆش خەباتی لە رۆژئاوا لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتیکردنی شۆڕشی ژنان و شەڕی دژی داعش دەستی پێکرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی رێپێوانی شۆڕشی ژنان لە چیاکان. لەگەڵ گەورەبوونیدا زیاتر و زیاتر پەیوەست بوو بە بەهای رێبەرتی و پارتەکەمان و ئازادیی ژنانەوە. بەو تێگەیشتنە ئامانجی خۆی گەورەتر کرد. هەمیشە لەم رێپێوانەیەدا کەسایەتی جوان و ماناداری خۆی بنیات دەنێت. لە ژیانی تێکچووی سیستەمی سەرمایەداری کە ژنانی گەنج دەکاتە ئامانج، سیاسەتی ڕزگاری هەڵبژارد و ژیانی حەقیقەتی بۆ ئازادی پەیڕەو کرد.

کەمترین شت هەیە کە بتوانین بۆ شەهیدەکانمان بیکەین ئەوەیە کە ئەوان دەبنە هێز بۆ ئێمە بۆ ئەوەی لەسەر پێ بمێنینەوە و خەبات بکەین و سەربکەوین. شەهیدانی ئێمە گەورەترین دۆزی خەباتمانن و دوای هەر شەهیدبوونێک سەدان قارەمان دروست دەکەن. وەک سەدان فێدایی لە زاگرۆس کە وەک دەلال بوون. لە کەسایەتی شەهید دەلال و شەهید زیلان و شەهید بێریڤان زیلان، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشمان دەکەینەوە کە لە زاپ و گردی شەهید بریندار و گردی کارکەر و ئاڤاشین و گردی هەکاری و گردی جودی و گردی ئامێدیێ شەهید بوون و بەڵێن دەدەین، بە خواست و ئیرادەی سەرکەوتن، بەرخۆدانمان گەورەتر دەکەین”.

ف.ق