بەهۆی هەواڵی "هەمان دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی رۆژنامەوانانی داوە" لەبارەی دوو هاوڵاتی کە لە ناوچەی شاخی وان لە هەلیکۆپتەرەوە خرابوونە خوارەوە، سەبارەت بە خاوەن ئیمتیازی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا فەرهات چەلیک و خاوەنی ئیمتیازی ژیان ئیدریس یایلا کە هەمان هەواڵی بڵاوکردبووەوە لێپرسینەوە دەستپێکرابوو. لێپرسینەوە لەبارەی رۆژنامەوانان کۆتاییهات و سکاڵانامە ئامادەکرا.
داواکاری گشتیی کۆماریی لە وان لێپرسینەوەی لەبارەی چەلیک و یایلا لە ٩ی ئاب تەواو کرد و سکاڵانەی بۆ دادگای سزای قورسی دووەمینی وان نارد. دادگاش سکاڵانامەکەی قەبوڵ کرد و لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا یەکەم دانیشتنی دادگا ساز دەکرێت.
لەناوچەی شاخی وان دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان لە هەلیکۆپتەر خرابوونە خوارەوە و دوای ئەوەی دەستگیرکرابوون. تورگوت دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە ژیانی لەدەستدابوو، ئەو رۆژنامەوانانەشی کە رووداوەکەیان بڵاوکردبووەوە دەستگیر و زیندانی کرابوون.
هـ . ب